گیرانی رێگاکان بەهۆی بەفرەوە
- پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەفرەوە لەئێستادا چەندین رێگای سەرەکی دەرەوەی سلێمانی داخراون، هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان سەفەر نەکەن و نەچنە دەرەوەی شارەکان.
- بەهۆی شەپۆلی زۆری بەفرەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ چەند کاژێرێک راگیران.
- محەمەد تۆفیق رەحیم رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی گۆڕان رایگەیاند، هیچ بیانویەک بۆ مانەوەی گۆڕان لەحکومەتدا نەماوەو دەبێت جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بڕیار لەو بارەیەوە بدەن.
- سینەم محەمەد بەرپرسی کاروباری دەرەوەی کانتونەکانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بەم نزیکانە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری لە واشنتۆن دەکەنەوه و ئه و لایەنانەی ئەوان گفتوگۆیان لەگەڵ کردوون پڕۆژەی فیدراڵ-یان پەسەندکردووە.
- ئایهان بیلگان وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە فڕۆکەخانەی ئەسانبوغا لە شاری ئەنقەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەرکرا.
- ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی کوردستانی گرتوەتەوە، بەو هۆیەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوێندگاکانی چوار پارێزگا داخران.
- شەوی رابردوو، 13 کۆڵبەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چیای بێورانی قەزای سەردەشت کەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و لە ئەنجامدا سێ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستدا.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان