کە خاوەن بڕوانامەی زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسییە، پارێزە و وەرگێڕە، خەڵکی باوشووری کوردستانە. ڕادەگەیەنێ کە ئەندامەتی زمانی کوردی لەو ڕێکخراوە جیهانییەدا بەو واتایەیە کە ئیتر زمانی کوردی بەشێک نابێ لە زمانەکانی ناوچەکە بەڵکوو سەربەخۆیە و شوناسی تایبەت بە خۆی دەبێت.
ئاریان کە زیاتر لە 20 ساڵە لە بریتانیا دەژی لە فەیسبووکی خۆیدا ڕوونی دەکاتەوە ئەگەر لە هەر کونفڕانسێکی جیهانی پێویست بە وەرگێڕ هەبوو ئەوا دەتوانرێ داوای زمانی کوردی(کرمانجی ناوەڕاست) لە بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەکە بکرێت.
تۆمار کردنی زمانی کوردی لە ئاستێکی ئاوادا لەکاتێکدایە کە ئەو ئەنجومەنە لە 1953وە کە دامەزراوە زیاتر لە 60هەزار وەرگێڕ تێیدا ئەندامن.
ناوەندی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە لە شاری "ژێنێف"ی سویسرییە. توانیوەیەتی ببێتە ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆنفرانسە جیهانییەکان، لە ڕۆژی 24-01-2017 توانی زمانی کوردی بخاتە نێو لستی وەگێڕانەکانی هەمان ڕێکخراوەوە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 6,601 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!