🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 دیداری گەورەکان
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی مەردان
👫 کەسایەتییەکان
محەمەدی ماملێ
👫 کەسایەتییەکان
ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
👫 کەسایەتییەکان
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -...
✌️ شەهیدان
نەوال کۆبانی
📖 مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 6 کۆتایی | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 6 کۆتایی
بەشی : شەشەم و کۆتایی ‏
لە کچانەوە بوو بە.......نیشتیمان
نیشتیمان خان هاوسەری بەوەفای مامە ریشە لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ژیانی خۆیی ومامە ریشه و ه ئاماژەی ‏بەوەکرد:‏
دەمێک بوو مامە ریشە بە تەمای من بوو، بۆ ئەوەی ببم بەهاوسەری،ئێوارەیەک بەمیوانی رووی کرده ‏‏‌ماڵمان،لەوکاتەدا من خەریکی لفکە چنین بووم،بە گەرمەوە بەخێرهاتنم کرد،زەردەخەنەیەکی قوڵی پڕلە ‏هەستی خۆشەویستیم لە روخساریا خوێندەوە، گوێم لێ بوو لە ژوورەوە بە باوکمی وت (مام حەسەن ‏دەمکەی بە کوڕی خۆت، ئەوا کچانم دەوێت) باوکم ووتی (پێشکەشت بێت)،دایکم لە سەرەتادا پێ ی ناخۆ ش ‏بوو.ووتی(کەس ناتوانێت کچ بدات بە مامە ریشە)،ووتی(کچەکەم دەفەوتێت) باوکم وو تی (من خۆم پێم ‏خۆشه و بەڵێنم بە مامە ریشە داوە وخاوەنی قسەی خۆمم).دواتر باوکم رووی کردە من و ووتی (ها کچم تۆ ‏دەڵێیت چی ؟.منیش ووتم : (باوکە تۆ گەوره و سەروەریت، گەر تۆ رازی بیت منیش شوی پێ دەکەم،لەوکاتەی بووم بە هاوسەری،هەمیشە هەر لە شەڕوپێ کداداندا بوو، لە گوندی خاڵۆ بازیانی دابووین،4 رۆژ ‏بوو،زەماوەندمان کردبوو، لە رێگای قەرەهەنجیر – کەرکوک لە قافڵەیەکی دا ‏، نیشتیمان خانیان لە گوندی قەرەتامورەوە گواستەوە بۆ گوندی تاڵەبان بۆ ‏مامە ریشە بوو بە هاوسەری، دواتر ماڵیان چووە (قرخ،تەکیەی جەباری.شێرە دەرە، ئۆمەر گەدە)،بەڵام ‏زیاتر لە گوندی خاڵۆ بازیانی مانەوە،هەرکاتێ مامە ریشە چالاکیەکی بکردایە.،پێشمەرگەیەکی دەنارد ‏بەدوای نیشتیمان خان دا کە خۆی بشارێتوە.....هەرکاتی مامە ریشە چپە چپی بکردایە نیشتیمان خان دەیزانی ‏ئەوە نەخشەوپلانی زەبر وەشاندنە لە دوژمن بۆ پێشمەرگەکان دیاری دەکات.‏نیشتمان خان مامە ریشەی بێ سنوور خۆش دەویست، لەکاتی قسەکردنەکەدا،کەپرسیارم رووبە ‏روو دەکردەوە دەوەستا وهەناسەیەکی قوڵی هەڵدەکێشا،لە رووخساریدا چیرۆکی خۆشەویستەیەکی پڕ لە نهێنی ‏پەنهان دەخوێنرایەوە،پێ ی وتم (ناتونم ئاماژەی پێ بکەم، وەک خۆی دەری ببڕم.مامە رێشە بە جۆرێک ‏عاشقی من ببوو، بەجۆرێک منی خۆش دەویست.ناوەکەمی لە کچانەوە گۆڕی بە‌ نیشتیمان، ئه و نیشتیمانەی کە ‏گیانی خۆی وهاوڕێ کانی پێ بەخشی، ئه و کاتەی زەبری لە دوژمن دەدا زۆر هێمن بوو، هەموو روخساری ‏شادمانی بوو. گەرماوەیەک نەبەردی وچالاکی نەکردایە،نەچوبوایە بۆ شەڕوبۆسەی بۆدوژمن دانەنایە،هەستم دەکرد.دڵ تەنگە وبێزارە،کە لە شەڕەکان دەگەڕایەوە،پێشمەرگەکانی کۆدەکردەوە،بەوردی باسی شەڕ ەکەیان دەکرد،هەمو هەڵه و کەم کوڕییەکەنیان دەخستە ‏روو؛ئەگەر یەکێک لەپێشمەرگەکا نی کەرتی 4ی جەباری شەهید ببوایە،بە بەردەوامی ناوی شەهیدەکەی لە ‏سەر زمان بوو،تا تۆڵەی نەکردایەتەوە ئۆقرەی نەدەگرت).‏
پیلانەکە‏
رژێم دەمێک بوو هەوڵی لە ناو بردنی مامە ریشەی دەدا، لەئیستخباراتی سەربازی گشتی یەوە،پیلانەکە ‏نەخشەی بۆ کێشرابوو.بەپێ ی ئه و زانیاریانەی کە لەسەرچاوە جیاجیا کانەوە بۆ یان هات وو،(رژێم 40 هەزار ‏دیناربۆ جێ بەجێ کردنی ئه و نەخشەیە دیاری کردبوو،فەیلەقی یەک (مقەدەمێک) و(رائیدێکی) لە بەشی ‏حەرەکات بۆ تەرخان کردبوو،رۆژانە بەپێ ی روداوەکان کات و شوێنەکانی مامە ریشەیان دەست نیشان ‏دەکرد،لە سەر نەخشەی ناوچەکە بۆ ئەم پیلانەش(تەحسین شاوەیس) و (کەریم محێ دین) ناسراو بە (ئاگر) لە ‏گەڵ (کاکل ڕەحیم دۆینە)یان بانگ کردبوو بۆ(گامێشچییەکان) و پێ یان وتبوون،هەوڵ بدەن خۆتان بگەیننە ‏لای مامەریشه و پێ ی بڵێن (تەحسین شآوەیس)زۆر بێزارە لەم گفتۆ گۆیە،دەیەوێت خۆی پاک ‏بکاتەوەولەرێگەی مامە ریشەوە پەیوەندی بکات بە (ی.ن. ک)،کەریم محێدین دەسڵەمێتەوە وکشایەوە،بەڵام ‏کاکل رەحیم دۆینە ئامادەیی خۆیی نیشاندەدا، کاکل دۆینە ئەڵقە لە گوێ ی تەحسین بوو،سەربە ئیستخبارات ‏بوو،تەحسین لە رێگەی کاکل دۆینەوە پەیوەندی کرد بە مامە ریشەوە،یەکەم جار مامە ریشە بە مۆستا ‏ئەحمەد گۆگجەیی وتبوو: با بچین بۆ سەردانی تەحسین شاوەیس لە ماڵی خۆیان، ئەوقبوڵی نەکرد رۆژێکی تر ‏مامە ریشه و محسین بی کەی سی و سەردارو فەتاح باوایی و مەجید کۆمەڵە بە ئوتۆمۆبیلەکەی خۆی بردبوو بۆ ‏مالی تەحسین شاوەیس،فەتاح باوایی وتی(شه و بوولە هەڵسوکەوتەکانی دا هەستم کرد تەحسین نیازی خراپە،بەیانیەکەی ویستمان بگەڕێینەوە،ئەوان ئێمەیان رەوانە کرد، بینیمان کەمیی نیان لە سەرجادەی لەیلان – ‏کەرکوک داناوە،کە بەتەنیشت گامێشەکانا تێ پەڕین، مامە ریسە زۆر بەوریایی بە تەحسین ی وت : (دەبێت ‏لە گەڵمانا سواری ئوتۆمۆ بیلەکە بیت)، تەحسین دۆش داماو بە ناچاری لە گەڵ مامە ڕیشەدا سوار بوو،کە ‏گەیشتە نزیک یەکەم کەمین. یەکێک لە جاشەکانی بانگ کردوچرپاندی بە گوێ یدا کە بەخێرایی نهێ ‏نییەکە بگەیەنێت، دوای ئەوە بەدرێژایی 2کیلۆ مەتر کەمینەکە نەما لەسەر رێگاکە،دیار بوو ئەمە نهێنی ‏خۆیان بوو،تەحسین ئاڕ پی جی یەکی بەمامە ریشە فرۆشت بە 2 هەزار دینار، دوای ئەوە رۆژێک مامۆستا ‏ئەحمەد گۆگجەیی وشێرزاد موەفەری کردە لای ‌ ئازادی سەگرمە سەرتیپی 57 ی سەگرمە، لەوی ‏ئازدی سەگرمە 2 هەزار دینارەکەی دایە دەستیان و وتی (بیدەن بە مامە ریشە بۆ ئه و ئار پی جی یەی کە ‏کڕیویەتی بۆ کەرته کەی).‏
دوای چەند مانگێک لەگفتۆ گۆی نێوان (ی ن ک) و (رژێم)، جەند کێشەیەک لە سنوری کەرتی جەباری ‏سەری هەڵدا،.مام جەلال و نەوشیروان مستەفا ئەمین و(م.س)پیان باش بوو.،مامەریشە بهێننە نزیک جۆیان،بۆ ئەوەی ژیانی مامە ریشە بپارێزن، ئەوان زانیاریان پێ گەیشت بوو.کەرژێم بەرنامه و پیلانی هەیە ‏بۆمامەریشە،بەڵام مامە ریشە دڵ ساف و پاک بوو، بە پێجەوانە لێکی دایەوە، لە گوندی (گرژە) دانەنیشت ‏گەڕایەوە بۆسنووری کەرتی 4ی جەباری ‏
‏ ‏
نەوشیروان مستەفا نامەیەکی بۆ ئازادی سەگرمە سەرتیپی 57ی سەگرمە ناردبوو(نابێت بە هیچ جۆرێک ‏رێگە بە مامە ریشە بدەیت تەحسین شاوەیس ببینێت). ‏
ئازادی سەگرمە سەرتیپی 57 ی سەگرمە لە بارەی مامە ریشەوە ئاماژەی بەوەکرد:‏
رۆژێک مامە ریشيە سەردانی کردم وتی (تەحسین شاوەیس جوابی ناردوە.دەیەوێت پەیوە ‌ندیت پێوە بکات،دەڵێت (تەنیا تۆ وئازادی سەگرمە دڵسۆزی کوردن)منیش پێم وت (ریشە زۆر وریابە،ئەویش وتی (بە خوا بە ‏راستی یەتی)،دوای ماوەکی تر ئازادی سەگرمە وهوشیاری ساڵح رەفعەت لێپرسراوی کاروباری کۆمەڵایەتی 57 ی سەگرمە ‏بە جەولە چونە ماڵی مامە رێشە،دوای نان خوارن بەره و خالۆبازیانی بەرێکەوتن.‏
ئازادی سەگرمه و مامە ریشە لە پێش ئۆتۆمۆبیلەکەوە دانیشتبوون لە رێگا مامە ریشە وتی (تەحسین دەڵێت ‏ریزم هەیە بۆ ئازادی سەگرمه و دەمەوێت چاوم پێ ی بکەوێت) ‏
‏ ‏
ئازادی سەگرمە وتی (کاکە گیان ئه و جاشەولای دوژمنە،هەموو دەزانین چۆنه،ئێمەش پێشمەرگەین ‏وشۆڕشگێڕین،ناچێن بۆ لای ئه و،ئەگەر ئه و ئیشی هەیە،با ئه و بێتە گوندێکی سنووری تیپەکەمان).وتی ‏‏(ئاخر با بچین..........) زۆرم بەلاوە سەیر بوو،بۆ مامە ریشە سوورە لە سەر ئەوەی بچین بۆ لای،دیار بوو ‏ئەوتەحسینە زۆڵە.سینارۆیەکی وای داڕشتبوو مامەریشەی وا لێ کردبوو بروای پێ بکات،دیاربووتەڵەکەی ‏ئیستیخباراتی سەربازی گشتی وفەیله قی یەک بۆ هەردوو کمان دانرا بوو. ‏
لە 24/ 1/1984 مامە ریشەوئەوان لە گوندی قایش پاشا دەبن،کاکل دۆینە خۆی دەگەیەنێتە لایان،هەندێ قسە بۆ ‏مامە ریشە دەکات و دەروات،دوای نیوسەعاتی تر بە بێ ئوتۆمۆبیل دەگەڕێتەوە،بە مامە ریشە دەڵێت ‏‏(ئۆتۆمۆبیلەکەیان لێ سەندوم،وتیان تۆ لای مامە ریشە بویت) بەلام لە راستی دا.کاکل دۆینە لای تەحسین ‏ەوەهات بوو،وتبوی تەحسین دەیەوێت بتبینێت،کاکل گەڕایەوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمۆبیلەکەی خۆی دابنێت و لە گەڵ ‏مامە ریشەدا سەربکەوێت. مامە ریشە وتی: موحسین ئوتۆمۆبیلەکەی خۆت بهێنە،با بچین ئه و ئوتۆمۆبیلەکەی ‏کاکل وەربگرینەوە،له و کاتەدا مامە ریشە دەمانچەکەی خۆی کرد بوه و تفەنگی پێشمەرگەیەکی کرد شان،کاکل ‏دەمانچەکەی لێ وەرگرت،وتی (منیش دەمانجەکەی تۆدەهێنم،)مامەریشە دەمانچەکەی لێ سەندەوه و دابوی ‏بەپێشمەرگەیەک و وتبووی (کاکل با دەمانچەکەم نەفەوتێ (وەک دڵی خەبەری دابێ) سواری ئۆتۆمۆبیلەکە ‏بوون،نزیک شوێنی کەمینەکە بوونەوە.لە خوار ئاوایی (قازان بڵاخ)،لە پەنا بینایەکی کۆن کە هی کورە ی ‏گەچەکان بوو،پشتی بیناکە چاڵ بوو،لە بەردەم چاڵەکەدا ریزێک ژاڵەی چڕ هەبوو،ئەودیوی لێوە، دیار نەبوو، چەند سەد مەترێک پێش کەمینەکە کاکل بە بیانوی ئەوەی کە (خەڵکی ناسرای لە گەڵ دایە وبۆ ئەوەی ئه و ‏نەناسن.لە ئۆتۆمۆ بیلەکە دابەزی بوو) موحسین بی کەی سی ئۆتۆمۆبیلەکەی لێ دەخوری.مامە ریشە لە ‏پێشەوە بوو، سەردار لەدوای ئۆتۆمۆبیلەکەوە سوار ببوو،هەر کە گەیشتنە ناو کەمینەکە،جاشەکان دەستڕێژیان لێ کردبوون، موحسین بی کەی سی بە سەرسوکانەکەوە بەرکەوتبوو،سەردار هەوڵی دابوو خۆی هەڵ ‏بداتە خوارەوە. بواریان نەدابوو، مامە ریشە نزیکەی 3 مەتر لە ئۆتۆمۆبیلەکەوە دوورکەوتبووە،یەک ‏سەلیە بی کەیسی یان نابوو بە سەرییەوە،ژێر سەری چاڵ کردبوو،مۆخی سەری تیا بە جێ مابوو،شریتێکی بی ‏کەیسی یان لە سەردڵی بە جێ هێشتبوو.‏.
عە بدوڵڵا که ریم مەحمود
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️تیپی 57ی سەگرمە
✌️ شەهیدان
1.👁️مامە ریشە
📖 کورتەباس
1.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 1
2.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 2
3.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 3
4.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 4
5.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 5
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
2.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 27 2017 8:30AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,625 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.18 KB Jan 27 2017 8:30AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەلی مەردان
ساڵی 1904 لە گوندی کانی ساردی شارباژێڕ لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری کەرکوک و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای رەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندویی راگرێ و دەستی چەندەها لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگەلەکوردی عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە، هەر لەسەرەتادا ئاشنایی وشارەزایی لەسۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ ی
عەلی مەردان
محەمەدی ماملێ
ناوی محەمەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە، لە 02-06-1925 لەشاری مەهاباد (سابڵاخ) لەدایکبووە، بنەماڵەی ماملێ یەکێکە لە بنەماڵە هەرە کۆنەکانی دانیشتووی شاری مەهابادی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە زۆربەی دانیشتوانەکەی بەدەنگ خۆشی و هونەرمەندی ناسراون. محەمەدی ماملێیش کەلەو ژینگەیەدا پەروەردە کراوە هەر زوو بەهرەی خۆشخوانی تێدا دەرکەوتووە، لەتەمەنی سیانزەساڵیدا یەکەمین گۆرانی لەبۆنەیەکدا پێشکەش دەکات و لێهاتوویی خۆی ئەسەلمێنێ.
ئەم هونەرمەندە بلیمەتە لە ماوەی 56 ساڵی ژیانی هونەرییدا نزیکەی 328 گۆرانی تۆمار
محەمەدی ماملێ
ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
یەک لە ئەرشیڤوانە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی بوو. خاوەنی چەندین کتێبە لەسەر مێژووی سلێمانی، ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە ناسراو بە ئەکرەمی ساڵحی رەشە لە 25-01-1936 لەشاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە پیرمەسور لەدایک بووە، لەساڵی 1944 چۆتە بەر خوێندن، دواتر لەبەر بارودۆخی سیاسی تا ساڵی 1954 تا قۆناغی سێی ناوەندی خوێندوە دواتر لەپەیمانگەی حساباتی بەغداد خوێندنی تەواو کردووە.
هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە تێکەڵ بەسیاسەت بوە و زۆربەی ژیانی بۆ تەرخان کردووە ساڵی 1956 ئەرکی بەرێوەبردنی سینەما رەشیدی گرتۆت
ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
هەڵسووراوی سیاسی باکووری کوردستان، لە ساڵی 1943 لە گوندی (کەرەهان)ی سەر بە شارۆچەکەی (سوێرکی) پارێزگای (ئورفە) لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری (ئامەد) ساڵی 1966 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەستامبوڵ وەرگیراوە. سالی 1969 یەکێک بووە لەو 13 خوێندکارەی کە (کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێرانەی ڕۆژهەڵات- دەدەقەدە)یان دەمەزراندووە و سەرۆکی کۆمەڵەکە بووە.
پێش ئەوەی زانکۆ تەواو بکات لە 12ی ئازاری 1971 فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە و تورکیای بەجێهێشتووە و 1972 چووەتە دەرەوە و
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
نەوال کۆبانی
شەڕڤانێکی یەپەژە بوو، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24-01-2018 لە بەرخۆدانی عەفریندا شەهیدبووە.
نەوال کۆبانی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574