مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 5
📖 کورتەباس
بەشی : پێنجەم
ئێستا لێرە بوون.....کوێڕا ون بوون
لە ساڵی 1983 مامەریشه و 4 پێشمەرگە ی کەرتی 4ی جەباری،یەکێکیان (بەختیار)بوو، لەخۆشەویستی دا پیان دەوت (بەخە بچکۆل) سواری ئوتۆمۆبیلێکی بەرازیلی بوون، بەره و جادەی کەرکوک – قەرەهەنجیر کەوتنە رێ،دواتر لە جادەی قەرەوەیسەوە بەره و دێی زەردەی جەباری کەوت نە رێ، مقەرێکی گەورە دوژمن لە ئاوایی زەردە لە سەر جادەی قادرکەرەم – کەرکوک دانرابوو،بەدرێژایی جادەی قادر کەرەم – کەرکوک،مقەرو رەبییەی جەیش شەعبی دانرابوو،مامە ریشه و هاورێکانی لە زەردە دەرچون بە نیا ز بوون روو بکەنە لەیلان. له و کاتەدا رەبییەکەی خوار ئاوایی، مامە ریشه و هاورێکانی دەبینن،دەزانن بەره و لای ئەوان دێن.لە رەبایەکەوە دادەبەزنە سەر جادەکە و بۆ ئەوەی داوای ناسنامەیان لێ بکەن، مامەریشه و هاورێکانی بە رێژنەی گولە دایان دەگرنەوە،هەمووی ماوەیەکی کەم لێ یان دوور دەکەونەوە،کۆپتەر دەگاتە سەریان و جااش دادەبەزێنێت، بەرازیلەکە دە سوتێن، دیار بوو کۆپتەرەکان زوترزانیاریان لە سەر جمو جوڵی مامە رێشه و پێشمەرگەکان پێ گەیشتبوو، لە کاتی گفتو گۆدا مامەریشە مامۆستا ئەحمەد گۆ کچەیی بردبووە شوێنی روداوەکە و پێ ی وتبوو (من و هەر 3 هاورێکەم کە لە بەرازیلییەکە دابەزین، ماوەی 3 کیلۆ مەتر له و شوێنە دوور کەوتینەوە،خۆمان کرد بە هەردەی زەردەدا لە شیوێک خۆمان حەشاردا، بەخێرایی هەر سێکیانم لە ژێر پوش دا حەشاردا،دەسکە پوشم دەدا بەسەر جەستەیاندا دا بۆ ئەوەی نەبینرێن، جاشەکان بەدوامانا بست بە بست دەگەڕ ان، هاتبوونە نزیکمانەوە بەداماندا دەگەڕان لە ناو خۆیان دا دەیان وت (بە خوا سەیرە ئەم ریشەیە غەیبییە، ئێستا چاومان لێیان بوو،چی یان لێ هات ؟زەوی قوتی دان ؟ ئاسمان هەڵی کێشان)دواتر جاشەکان پاشەکشەیان کرد،ئینجا مامەریشه و هاورێکانی بەره و تەکیەی جەباری گەڕانەوە.
داستانەکەی سیامەنسور
لە کاتژمیر 1 ی نیوەڕۆی هاوینی 1983 پێشمەرگەکانی کەرتی 4ی جەباری بە سەرپەرشتی مامە ریشە،خۆیان گەیاندە سیامەنسور،14کیلۆمەتر لە لەیلانەوە دوور بوو،رژێم هەواڵی پێ گەیشت کە مامەریشه و پێشمەرگەکان لەوێن،4کۆپتەری ناردە سەر ئاسمانی ئاوایی یەکە، کەوتنە بۆردومانی ناو گوندەکە و دەوروبەری، پێشمەرگەکان لە ماڵەکان دامەزران، مامە ریشە بە RPG مشتی لە کۆپتەوەرەکان گرتەوە، لە ناکاوفڕۆکەی(هەنتەر) پەیدا بوو، مامە ریشه و قادر مەملی یان بە(ساروخی24) گرتنەوە، خانوەکان روخان، پێشمەرگەکان وخەڵکی ئاواییەکە مامە ریشه و قادر مەملێ یان بینی چۆن لە ناو دوکەڵ و تەپ و تۆزوی خانوە روخاوەکان دا هاینە دەرەوە خۆیان دەتەکاند.شەڕەکە سە عاتێک درێژەی کێشا،دوژمن هێزێکی زۆری بەپاڵپشتی 4 ناقیلەوە نارد بەرەوشەڕەکە، 4 کۆپتەرو2فڕۆکەی پیلاتۆزیش لەئاسمانەوە بە بەردەوامی ئاواییەکەیان بۆردومان دەکرد،قادر مەملی وتی (له و شەڕ ەدا من لە گەڵ مامە ریشەدا بووم ،پێشمەرگەکانمان بەسەردەکردەوە،بۆ ئەوەی زیاتر ورەیان بەرز بکەینەوە،هەندێ جار لە گەڵ مامەریشە دا لەناو دوکەڵی تۆپ و باروتی ساروخ دا یەکترمان لێ ون دەبوو، پێشمەرگەکان مامە ریشە ئاسا بێ باکانە بەرگریان کرد،دوو ماڵ له و لای گوندەکە بە جیا دروست کرابوو، 4 پێشمەرگەی لێ بوو.،ئەویش (شەهید خەبات ی جێگری مامە ریشه و سوارە باوایی وشەهید سەردار وئازاد چاوزەقی کەرکوکی) بوون، کۆپتەرەکان بە چڕی بۆردومانی ئەوانیان دەکرد، دواتر ما مە ریشه و پێشمەرگەکان خۆیان گەیاندە لایان، هەر چواریان بریندار ببوون، بەڵام سوارە باوایی دەنگی لێ هەڵبڕی گۆرانی چڕ ی،شەڕەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو دوژمن بە تێک شکاوی گەڕایەوە،کۆپتەرەکان نەیان وێرا نزم ببنەوە لە قوڵایی ئاسمانەوە ئاگر بارانی ناو ئاوایی دەکرد،چەند کەسێ لە خەڵکی گوندی (سیا مەنسور و وەسمان لەکە) یان شەهید کرد.
پی ژی...پیژی
شوانی کادربۆی گێڕامەوە :مانگی تەموزی 1982له جادەی کەرکوک – قەرەهەنجیر لە ئاستی (چەمی
زەنگەنە)،بۆسەیەکمان دانا،توشی قافڵەیەکی سەربازی بوینەوە،شەڕدامەزرا، لەوکاتەدا مامە ریشە بەپەله و لەسەریەک ئەیوت (پێژی...پێژی..... پێژی پێژی....پێژی...........پ........ێ......ژ......ی)، ئه و پێشمەرگەیەی ئاڕ پی جی ەکەی پێ بوو.لە قسەکانی مامە ریشە تێ نەدەگەیشت،وتی مامە ریشە ئەوە تۆ دەڵێێت چی،له و کاتەدا مامەریشه دەستی بۆ ئاڕ پی جی ەکە درێژ کرد،ئەمجا تێگەیشت داوای ئاڕپی جی ەکە دەکات
+حاجی سەعید پیاوێکی بە تەمەن بوو،خەڵکی گوندی (حەسەن خان) بوو. مامە ریشەی زۆر خۆشدەویست،گوندکەیان چەند کیلۆ مەترێک لە حەمکەوه دوور بوو،دوای داستانی حەمک،بەپەلە خۆی دەگەیە نێتە حەمک،زۆرپەرۆشی بینینی مامە رێشە دەبێت،چاوەکانی کز بوو، ئه و رۆژە بە درێژایی شەرەکە ئه و هەر گریابوو بۆ مامە ریشه و هاوڕێکانی،هەرکەدەگاتە ناو ماڵە روخاوەکانی حەمک،مامە ریشە ی بە ریشیە تەپو تۆزاویەکەیەوە ناناسیبوەوە.،لە مامە ریشە دەپرسێ :(ئەرێ کاکەی پێشمەرگە مامە ڕیشە لە کوێ یە،مامەریشە ش دەزانێ کە حاجی سەعید ه و نایناسێ تەوە، هەرچەند زۆر ماندوو ی شەڕەکە بوو،حەز دەکات گاڵته و سوعبەتی لە گەڵدا بکات،پێ یدەڵێت ؛ مامە حاجی مامەریشە شەهید کراوە،حاجی سەعید دەست دەکات بە گریان و هاوارو باوکە ڕۆ، ئه و دیمەنە زۆر کار دەکاتە سەر مامە ریشە.،یەکسەر باوەش بە حا جی سە عیدا دەکات و دەڵێت:من مامە ریشەم ماوم.
ئەبو ریشە
قادری حاجی عەلی دەڵێت: لە1984دا لە گفتو گۆ دا بوین لە گەڵ بەغداد،من ملازم عومەر لە بەغداد گەڕاینەوە،رومان کردە کەرکوک، ملازم عومەر لەوێ هەواڵی هاوڕێ یەکی پرسی کاتی خۆی هەردووکیان لە کولیەی سەربازی پێکەوە بوون،دوای ماوەیەک بانگیان کرد وهاتە لایەوە،دوای هەواڵ پرسین،لێمان پرسی وەزعتان چؤنە وتی (ئەگەر ئەبو ریشە وازمان لێ بێنێت،هیچ کێشەیەکمان نییە، ئه و ئەفسەرە ئامری قوەی مدرعات بوولە کەرکوک وتی (ما تمر قافلە مدرعات الا ابو ریش یضر بها و ئنهزم)
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود