بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: وێنەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
✌️ ڕەشید حەسەن نەژاد (ڕێباز مەهاباد)
ناسناو: ڕێباز مەهاباد
ناو و پاشناو: ڕەشید حەسەن نەژاد
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ناوی دایک و باوک: حەلیم - جەعفەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: 28ی ئایاری 2019\7ی جۆزەردان - خواکورک
28-05-2019
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,887 | وێنە 58,905 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,126 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,524 |
📖 مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 5 | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 5
📖 کورتەباس


بەشی : پێنجەم
ئێستا لێرە بوون.....کوێڕا ون بوون
لە ساڵی 1983 مامەریشه و 4 پێشمەرگە ی کەرتی 4ی جەباری،یەکێکیان (بەختیار)بوو، لەخۆشەویستی دا ‏پیان دەوت (بەخە بچکۆل) سواری ئوتۆمۆبیلێکی بەرازیلی بوون، بەره و جادەی کەرکوک – قەرەهەنجیر ‏کەوتنە رێ،دواتر لە جادەی قەرەوەیسەوە بەره و دێی زەردەی جەباری کەوت نە رێ، مقەرێکی گەورە ‏دوژمن لە ئاوایی زەردە لە سەر جادەی قادرکەرەم – کەرکوک دانرابوو،بەدرێژایی جادەی قادر کەرەم – ‏کەرکوک،مقەرو رەبییەی جەیش شەعبی دانرابوو،مامە ریشه و هاورێکانی لە زەردە دەرچون بە نیا ز بوون ‏روو بکەنە لەیلان. له و کاتەدا رەبییەکەی خوار ئاوایی، مامە ریشه و هاورێکانی دەبینن،دەزانن بەره و لای ‏ئەوان دێن.لە رەبایەکەوە دادەبەزنە سەر جادەکە و بۆ ئەوەی داوای ناسنامەیان لێ بکەن، مامەریشه و ‏هاورێکانی بە رێژنەی گولە دایان دەگرنەوە،هەمووی ماوەیەکی کەم لێ یان دوور دەکەونەوە،کۆپتەر دەگاتە ‏سەریان و جااش دادەبەزێنێت، بەرازیلەکە دە سوتێن، دیار بوو کۆپتەرەکان زوترزانیاریان لە سەر جمو جوڵی ‏مامە رێشه و پێشمەرگەکان پێ گەیشتبوو، لە کاتی گفتو گۆدا مامەریشە مامۆستا ئەحمەد گۆ کچەیی بردبووە ‏شوێنی روداوەکە و پێ ی وتبوو (من و هەر 3 هاورێکەم کە لە بەرازیلییەکە دابەزین، ماوەی 3 کیلۆ مەتر ‏له و شوێنە دوور کەوتینەوە،خۆمان کرد بە هەردەی زەردەدا لە شیوێک خۆمان حەشاردا، بەخێرایی هەر ‏سێکیانم لە ژێر پوش دا حەشاردا،دەسکە پوشم دەدا بەسەر جەستەیاندا دا بۆ ئەوەی نەبینرێن، جاشەکان بەدوامانا ‏بست بە بست دەگەڕ ان، هاتبوونە نزیکمانەوە بەداماندا دەگەڕان لە ناو خۆیان دا دەیان وت (بە خوا سەیرە ‏ئەم ریشەیە غەیبییە، ئێستا چاومان لێیان بوو،چی یان لێ هات ؟زەوی قوتی دان ؟ ئاسمان هەڵی کێشان)دواتر ‏جاشەکان پاشەکشەیان کرد،ئینجا مامەریشه و هاورێکانی بەره و تەکیەی جەباری گەڕانەوە.‏
داستانەکەی سیامەنسور
لە کاتژمیر 1 ی نیوەڕۆی هاوینی 1983 پێشمەرگەکانی کەرتی 4ی جەباری بە سەرپەرشتی مامە ریشە،خۆیان ‏گەیاندە سیامەنسور،14کیلۆمەتر لە لەیلانەوە دوور بوو،رژێم هەواڵی پێ گەیشت کە مامەریشه و ‏پێشمەرگەکان لەوێن،4کۆپتەری ناردە سەر ئاسمانی ئاوایی یەکە، کەوتنە بۆردومانی ناو گوندەکە و ‏دەوروبەری، پێشمەرگەکان لە ماڵەکان دامەزران، مامە ریشە بە ‏RPG ‎‏ مشتی لە کۆپتەوەرەکان گرتەوە، لە ‏ناکاوفڕۆکەی(هەنتەر) پەیدا بوو، مامە ریشه و قادر مەملی یان بە(ساروخی24) گرتنەوە، خانوەکان روخان، پێشمەرگەکان وخەڵکی ئاواییەکە مامە ریشه و قادر مەملێ یان بینی چۆن لە ناو دوکەڵ و تەپ و تۆزوی ‏خانوە روخاوەکان دا هاینە دەرەوە خۆیان دەتەکاند.شەڕەکە سە عاتێک درێژەی کێشا،دوژمن هێزێکی زۆری ‏بەپاڵپشتی 4 ناقیلەوە نارد بەرەوشەڕەکە، 4 کۆپتەرو2فڕۆکەی پیلاتۆزیش لەئاسمانەوە بە بەردەوامی ‏ئاواییەکەیان بۆردومان دەکرد،قادر مەملی وتی (له و شەڕ ەدا من لە گەڵ مامە ریشەدا بووم ‏‏‌،پێشمەرگەکانمان بەسەردەکردەوە،بۆ ئەوەی زیاتر ورەیان بەرز بکەینەوە،هەندێ جار لە گەڵ مامەریشە دا ‏لەناو دوکەڵی تۆپ و باروتی ساروخ دا یەکترمان لێ ون دەبوو، پێشمەرگەکان مامە ریشە ئاسا بێ باکانە ‏بەرگریان کرد،دوو ماڵ له و لای گوندەکە بە جیا دروست کرابوو، 4 پێشمەرگەی لێ بوو.،ئەویش ‏‏(شەهید خەبات ی جێگری مامە ریشه و سوارە باوایی وشەهید سەردار وئازاد چاوزەقی کەرکوکی) بوون، ‏کۆپتەرەکان بە چڕی بۆردومانی ئەوانیان دەکرد، دواتر ما مە ریشه و پێشمەرگەکان خۆیان گەیاندە لایان، ‏هەر چواریان بریندار ببوون، بەڵام سوارە باوایی دەنگی لێ هەڵبڕی گۆرانی چڕ ی،شەڕەکە تا ئێوارە ‏بەردەوام بوو دوژمن بە تێک شکاوی گەڕایەوە،کۆپتەرەکان نەیان وێرا نزم ببنەوە لە قوڵایی ئاسمانەوە ئاگر ‏بارانی ناو ئاوایی دەکرد،چەند کەسێ لە خەڵکی گوندی (سیا مەنسور و وەسمان لەکە) یان شەهید کرد.‏
پی ژی...پیژی
‏ ‏
شوانی کادربۆی گێڕامەوە :مانگی تەموزی 1982له ‌ جادەی کەرکوک – قەرەهەنجیر لە ئاستی (چەمی
زەنگەنە)،بۆسەیەکمان دانا،توشی قافڵەیەکی سەربازی بوینەوە،شەڕدامەزرا، لەوکاتەدا مامە ریشە بەپەله و ‏لەسەریەک ئەیوت (پێژی...پێژی..... پێژی پێژی....پێژی...........پ........ێ......ژ......ی)، ئه و ‏پێشمەرگەیەی ئاڕ پی جی ەکەی پێ بوو.لە قسەکانی مامە ‌ریشە تێ نەدەگەیشت،وتی مامە ریشە ئەوە تۆ ‏‏‌دەڵێێت چی،له و کاتەدا مامەریشه ‌دەستی بۆ ئاڕ پی جی ەکە درێژ کرد،ئەمجا تێگەیشت داوای ئاڕپی جی ‏ەکە دەکات
‏+حاجی سەعید پیاوێکی بە تەمەن بوو،خەڵکی گوندی (حەسەن خان) بوو. مامە ریشەی زۆر خۆشدەویست،گوندکەیان چەند کیلۆ مەترێک لە حەمکەوه ‌دوور بوو،دوای داستانی حەمک،بەپەلە خۆی دەگەیە نێتە حەمک،زۆرپەرۆشی بینینی مامە رێشە دەبێت،چاوەکانی کز بوو، ئه و رۆژە بە درێژایی شەرەکە ئه و هەر گریابوو ‏بۆ مامە ریشه و هاوڕێکانی،هەرکەدەگاتە ناو ماڵە روخاوەکانی حەمک،مامە ریشە ی بە ریشیە تەپو تۆزاویەکەیەوە ‏ناناسیبوەوە.،لە مامە ریشە دەپرسێ :(ئەرێ کاکەی پێشمەرگە مامە ڕیشە لە کوێ یە،مامەریشە ش دەزانێ کە ‏حاجی سەعید ه و نایناسێ تەوە، هەرچەند زۆر ماندوو ی شەڕەکە بوو،حەز دەکات گاڵته و سوعبەتی لە گەڵدا ‏بکات،پێ یدەڵێت ؛ مامە حاجی مامەریشە شەهید کراوە،حاجی سەعید دەست دەکات بە گریان و هاوارو باوکە ‏ڕۆ، ئه و دیمەنە زۆر کار دەکاتە سەر مامە ریشە.،یەکسەر باوەش بە حا جی سە عیدا دەکات و دەڵێت:من مامە ‏ریشەم ماوم. ‏
ئەبو ریشە‏
قادری حاجی عەلی دەڵێت: لە1984دا لە گفتو گۆ دا بوین لە گەڵ بەغداد،من ملازم عومەر لە بەغداد ‏گەڕاینەوە،رومان کردە کەرکوک، ملازم عومەر لەوێ هەواڵی هاوڕێ یەکی پرسی کاتی خۆی ‏هەردووکیان لە کولیەی سەربازی پێکەوە بوون،دوای ماوەیەک بانگیان کرد وهاتە لایەوە،دوای هەواڵ ‏پرسین،لێمان پرسی وەزعتان چؤنە وتی (ئەگەر ئەبو ریشە وازمان لێ بێنێت،هیچ کێشەیەکمان نییە، ئه و ‏ئەفسەرە ئامری قوەی مدرعات بوولە کەرکوک وتی (ما تمر قافلە مدرعات الا ابو ریش یضر بها و ئنهزم)‏
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
68%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
68%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 27 2017 8:26AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,479 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 5
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
✌️ شەهیدان
1.👁️مامە ریشە
📖 کورتەباس
1.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 1
2.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 2
3.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 3
4.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 4
5.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 6 کۆتایی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574