مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 2
📖 کورتەباس
بەشی : دووەم
پیلانەکەی ئە بوغرێب
لە ساڵی 1978 ئیستخباراتی سوپای عێراق بە پێ ی بەرنامه و پلانێکی نەخشە بۆ داێژراو (کامیل تەیب دێوانە) یان لە زیندانی ئەبوغرێب بەردا، بە هۆی تاوانێکەوە 20 ساڵ حکوم درابوو، بۆ ئەوەی بەناوی پێشمەرگایەتی یەوە روو بکاتە شاخ و ببێ بە پێشمەرگە، لە هەلێکدا (سیروان تاڵەبانی، سەرکەوت گەرمیانی،خالید گەرمیانی) بکوژێت، کامیل تەیب،تالبی حاجی جەمال هەڵدەخەڵەتێنێت، هەردووکیان بە دوو چەکەوە.روو دەکەنە گوندی (حەفتا چەشمە) بۆ ئەوەی متمانەی پێشمەرگه و شۆڕش بەدەست بهێنن،هەوڵی کوشتنی موختاری گوندەکە دەدەن، بەڵام بە رێکەوت موختار ەکە ئه و کاتە لە ماڵەوە نابێت، ئێوارەکەی هەردووکیان دەگەنە گوندی تاڵەبان، تالبی حاجی جەمال روو دەکاتە ماڵی نەجمەدین، کامیل یش دەبێته میوانی ناسیاوێکیان، نەجمەدین، شەیدای پێشمەرگایەتی و شاخ،وای زانی بوو، ئەوان پێشمەرگەن،بەیانییەکەی لە گەڵیان دا دەکەوێتە رێ، هەرسێکیان روو دەکەنە گوندی بنەکە، تالبی حاجی جەمال لە رێگا لە دەست کامیل هەڵدێ و دەگەڕێتەوە بۆ چەمچەماڵ، کامیل و نەجمەدین لە گوندی بنەکە دەگەن بە حەمەجان و حەمەخان، هەرچواریان
پێکەوە روو دەکەنە گوندی (کانی عوبێد)، خالید گەرمیانی و سەرکەوت گەرمیانی و سامان گەرمیانی و مەحمود سەنگاوی و مام ساڵح ی گۆری ئەسپی لەوێ دەبن،نهێنی پلانەکەی کامیل تەیب یان لە ئەبوغرێب ەوە پێگەیشت بوو،پێشوازیان لێدەکەن، دواتر دەیانەوێت بۆ جەولە بکەونە رێ،دەبوایە مەسافەیان وەربگرتایە، له و کاتەدا کە مەسافە وەدەگرن، هەرچواریان، چەک دەکەن،هەرچواریان دەبەنە خوار ئاواییەکە و ئەوەندەیان لێ دەدەن لە پەلو پۆیان دەخەن. کامیل تەیب دان دەنێت بە تەواوی نهێنی پیلانەکەدا، حەمەجان و حەمەخان یش نهێنێکە ئاشکرا دەکەن، نەجمەدین دەڵێت من ئاگام لە له و پلانە نییە و هاتوم ببم بە پێشمەرگە، زیاتر لێ ی دەکەونە گومانەوە،ئەوەندەی لێ دەدەن،. هەموو جەستەی خەڵتانی خوێن دەکەن، دواتر هەر چواریان دەبەنە تیلە کۆ بۆ لای سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی هەرێمی 5 ی قەرەداخ و گەرمیان.، لە دوای لێکۆڵینەوە سیروان تاڵەبانی بڕیار دەدات نەجمەدین ئازاد بکەن، بەڵام بە پێشمەرگە وەری نەگرن، با بگەرێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان، حەمەجان و حەمە خان یش بەربدەن، به و مەرجەی جارێکی تر خیانەت نەکەن، کامیل تەیب دێوانەش لە گەڵ خۆیان دا دەبەنە (ئەستێڵ) ی قەرەداغ و بەسزای گەل و شۆڕش یان گەیاند.
یەکەم پێشمەرگەی بان جەباری و قەرەحەسەن
نەجمەدین دڵ شکا بوو، بەڵام بڕوای بەوە نەبوو بگەڕێتەوە تاڵەبان و بچێتەوە ژێر سێبەری دام رو دەزگاکانی رژێم، بریاری دا بە تەنیا خۆی وەک پێشمەرگە له و ناوچەکانی (چەمچەماڵ، بان جەباری،هەمەوەند، زەنگەنە، قەرەحەسەن) بمێنێتەوە هەر ئەکاتە، ساڵی 1978 تفەنگێکی پەرەشوتی پەیدا کرد، له و سەردەمەدا پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان هێشتا نەگەیشتبونە هەموو شوێنێکی ناوچەکە، کە ئەویان بینی بە تەنیا هەر خۆی لە ناوچەکە، دەنگ بڵاو بووەوە کەوا (پێشمەرگەیەک بە تەنیا جەولە دەکات، تفەنگێکی پەڕەشوتی کردۆتە شان و خەنجەرێکی سپی بە بەر پشتێنەکەی دا کردووە، شەوانە جەولە بە (تاڵەبان، گۆران، دارە توو، نۆرە، کورە داوێ) دا دەکات. خەڵکی گوندەکان توشی تێرامان ببوون. سەریان سوڕما.
نەجمەدین بە رۆژ له و هەرده و شیوو تەلان و باخ و شوێنە چؤڵانەدا خۆی حەشار دەدا، زۆر جار سەرما و برسێتی بریسکی لێ بڕیبوو،بەڵام ئه و بە جۆرێک عاشقی هەڵوێست و یاخی بوون و پێشمەرگایەتی ببوو دەست بەرداری نەدەبوو، دەیویست وەک کادرەکانی کۆمەڵە هەڵسوکەوت بکات دژی پرۆسەی تەعریب و تەبعیس بوو، ئه و سەردەمە رژێم هەوڵی دەدا بە ناوی (نەهێشتنی نەخوێندەوارییەوە)، مەبەستە ژەهراوییەکانی بچەسپێنێت. نەجمەدین رووی دەکردە گوندەکان و کتێبی عەرەبی قوتقبخانەکانی کۆدەکردەوە و بە بەرچاوی خەڵکی گوندەکان دەیسوتاند، بە تفەنگەکەی لە دوورەوە مشتی لە رەباییەکان دەگرت و تەقەی لێ دەکردن، بەمە زیاتر بووە مایەی پرسیارو تێڕامان و سەرنجی خەڵکی گوندەکان. ئه و ترسی مەرگی خستبووە دڵی موختارەکان، (ئه و سەردەمە رژێم مانگانە 30 دیناری دەدا بە موختارەکان بۆ ئەوەی دەنگ و باس و جموجوڵی پێشمەرگاکان و رێخستنە نهێنییەکانی شۆڕش بگەیەنن بە مونەزەمە، ئەوسا خەڵکی گوندەکان بە موختارەکانیان دەوت (سی خۆرەکان)،لە وکاتەدا جاشەکان بە ئوتۆمۆبیلی تایبەتی گوند بە گوند بە دوای نەجمەدین و پێشمەرگە ی مەفرەزە سەرەتاییەکانا دەگەڕان.
پێشمەرگەکانی هەرێمی 5 ی قەرەداخ و گەرمیان هەواڵی سەرچڵی و نەبەردییەکانی نەجمەدین یان پێدەگەیشت، کە لە ناو جەرگەی سەربازگه و رەبایه و تۆڕی جاسوس و رەفیق حیزبی و نەسیر موتەقەدیمەکان و جاشەکانا بەرپای دەکرد.
لە هاوینی 1979 داخالید گەرمیانی رووی کردبوە هەر گوندێ هە رباسی یاخی بوو سەرکەشیە پڕلە جەربەزەییەکەی نەجمەدین یان دەکرد،لای خۆی بە پێشمەرگە وەری گرت. نازناوی (عادل) ی پێ بەخشی، چەند جەولەیەکیان پێ کەوە کرد، لە گوندی(کارێزەی) دەلۆ رووبەرووی جاشە کانی قالە فەرەج بوونەوە، له و شەرەدا نەجمەدین لێهاتوانە دێتە دەست، شوین دەستی لە بەرگری و روو بەروو بونەوەکەدا دیار دەبێت و دەبێتە مایەی تێڕامانیان، خالید گەرمیانی بۆی دەردەکەوێت کەچەند پێشمەرگەیەکی زەبر وەشێن و هەڵمەت بەرو بە دەست وبردە، له و شەرەدا فیشەکێک بەر قۆڵی نەجمەدین دەکەوێت و برینداری دەکات،خالید گەرمیانی لە بەر ئازایەتی و لێهاتوویی کڵا شینکۆ فێکی پێشکەش دەکات دوای دەبێت به و خۆشەویستی شەهید خالید گەرمیانی و هەموو پێشمەرگەکانی گەرمیان و قەرەداخ و سەراپا خەڵکی کوردستان
عە بدوڵڵا کەریم مەحمود
سەرچاوە کتێبی پێشمەرگە پۆڵاینەکە