ڕۆژنیوز – بەرهەم لەتیف
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان، لە ماوەی ساڵی 2016 دا لە سنوری گەرمیان، 680 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنان تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ، عەقید لەمیعە محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری ساڵی 2016ی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ڕاگەیاند.
عەقید لەمیعە محەمەد، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکدا وتی:"لە ماوەی ساڵی 2016دا، ژمارەیەک چالاکی جۆراوجۆرمان ئەنجام داوە بۆ هۆشیارکردنەوە، کە تیایدا ژمارەیەکی زۆر ژن و پیاو سودمەند بوون لێی".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان، بەم شێوەیە ئامارەکانی ساڵی 2016ی خستەڕوو:
کوشتن/ 2 حاڵەت
خۆکوشتن/ 6 حاڵەت
سوتان/ 7 حاڵەت
خۆسوتان/6 حاڵەت
لاقەکردن (سێکسی)/ 5 حاڵەت
سکاڵا/ 654 حاڵەت
ئامارەکانی ساڵی 2015:
کوشتن/ 7 حاڵەت
خۆکوشتن/ 5 حاڵەت
سوتان/ 19 حاڵەت
خۆسوتان/14 حاڵەت
لاقەکردن (سێکسی)/ 16 حاڵەت
سکاڵا/ 771 حاڵەت
عەقید لەمیعە محەمەد، ئەوەشی ئاشکراکرد:"بە بەراورد بە ساڵی 2015، لە ساڵی 2016 دا، بەڕێژەی %18 توندوتیژییەکان دژ بە ژنان لەسنوری گەرمیان، ڕووی لە کەمبوون کردووە".
24-01-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,511 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!