خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی 2016، 57 کەسی بەتەمەن لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە رەوانەی
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، عەلی عومەر
خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو 57 کەسی بەتەمەن لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە رەوانەی خانەکەیان کراوە و له و ژمارەیەش هەندێکیان وەرگیراون.
فەرەیدون عەزیز، توێژەری کۆمەڵایەتی لە خانەی بەساڵاچووان ئەمڕۆ سێشەممە 24ی کانونی دووەمی 2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ساڵی 2016دا رێژەی ئامادەبوونی رۆژانە لەماڵی بەساڵاچوان 44 کەس بووە کە لەوانە 35 کەسیان پیاو و 9 کەسیان ژن بووە. وتیشی، هەروەها رێژەی بەساڵاچوانی پەککەوتەش کە توانای جوڵەیان نیە 16 کەس بووە کە 10یان پیاو و شەشیشیان ژن بووە.
وتیشی، رێژەی بەساڵاچوانی هاتوو بۆ خانەی بەساڵاچوان لە ساڵی رابردوو 57 کەس بووە کە 20 کەسیان وەرگیراون و 19یان وەرنەگیراون و، 18 کەسیشیان دوای بانگکردنی خێزانەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان گەڕاونەتەوە ناو ماڵەکانیان.
سەبارەت به و بەساڵاچوانەش کە وەرنەگیراوە فەرەیدون عەزیز راشیگەیاند، ئه و بەساڵاچوانەی وەرنەگیراون بە هۆکارێکی تایبەت بووە یان بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی وەرگرتن بووە.
ئه و توێژەرەی خانەی بەساڵاچوان ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2016دا 7 بەساڵاچوو لە خانەکەیان کۆچی دواییانکردووە.
- 24-01-2017