دواڕۆژ، عەلی عومەر
خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ساڵی ڕابردوو 57 کەسی بەتەمەن لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە ڕەوانەی خانەکەیان کراوە و له و ژمارەیەش هەندێکیان وەرگیراون.
فەرەیدون عەزیز، توێژەری کۆمەڵایەتی لە خانەی بەساڵاچووان ئەمڕۆ سێشەممە 24ی کانونی دووەمی 2017 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە ساڵی 2016دا ڕێژەی ئامادەبوونی ڕۆژانە لەماڵی بەساڵاچوان 44 کەس بووە کە لەوانە 35 کەسیان پیاو و 9 کەسیان ژن بووە. وتیشی، هەروەها ڕێژەی بەساڵاچوانی پەککەوتەش کە توانای جوڵەیان نیە 16 کەس بووە کە 10یان پیاو و شەشیشیان ژن بووە.
وتیشی، ڕێژەی بەساڵاچوانی هاتوو بۆ خانەی بەساڵاچوان لە ساڵی ڕابردوو 57 کەس بووە کە 20 کەسیان وەرگیراون و 19یان وەرنەگیراون و، 18 کەسیشیان دوای بانگکردنی خێزانەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان گەڕاونەتەوە ناو ماڵەکانیان.
سەبارەت به و بەساڵاچوانەش کە وەرنەگیراوە فەرەیدون عەزیز ڕاشیگەیاند، ئه و بەساڵاچوانەی وەرنەگیراون بە هۆکارێکی تایبەت بووە یان بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی وەرگرتن بووە.
ئه و توێژەرەی خانەی بەساڵاچوان ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2016دا 7 بەساڵاچوو لە خانەکەیان کۆچی دواییانکردووە.
- 24-01-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,292 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !