دواڕۆژ
سايتی "بلۆمبرگ" ی ئابووری ئەمڕۆ دووشەممە 23ی کانونی دووەم بڵاویکردۆتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 53 ملیۆن دۆلار وەک شایستەی دارایی هەناردەی نەوتی مانگی تشرینی یەکەم داوەتە هەریەک له کۆمپانیا گاڵف کیستون و گەنەڵ ئنەرجی و دی ئێن ئۆ.
بەپێی سایتەکە حکومەتی هەرێم بڕی (53.9) ملیۆن دۆلاری داوەتە هەریەک لە کۆمپانیاکانی (گەڵف کیستۆن و گەنەڵ ئینێرجی) لەو بڕە پارەیەش (15) ملیۆن دۆلاری دەدرێتە کۆمپانیای گەڵف کیستۆن لەپای دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان. سەرجەم ئەو پارانەی بە کاش دراوەتە کۆمپانیاکە تائێستا (106.1) ملیۆن دۆلار بووە.
سەبارەت بە کێڵگەی تاوکێش کە کۆمپانیای (DNO) کاری لێدەکات ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، بڕی (38.9) ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە وەک شایستەی دارایی مانگی تشرینی یەکەم.
کێڵگەی تاوکێ لە مانگی تشرینی یەکەم (108.122) هەزار بەرمیلی هەناردەکردووە و لەو بڕەش (107.450) هەزار بەرمیل لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردەکراوە.
وەرگێڕانی: شاد ئازاد
- 23-01-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,259
Donnez votre avis sur ce produit!