- ئەمشەو لەروداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای بەردەڕەش - کەڵەک، حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.
- شەش بەرپرسی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە مانیسا دەستگیرکران، دوای ئەوەی داواکاری گشتی بڕیاری دادگای مانیسای بۆ ئازادکردنی ئه و بەرپرسانە بەمەرج ڕەتکردەوە.
- بە پێی ئاژانسی دۆغانی تورکی شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە ناوچەی قزلتەپە بە گومانی بوونی ئەندامانی پەکەکە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و شەڕ ڕویداوە و تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوامبووە، لە ئەنجامدا دوو ئەندامی پەکەکە گیانیان لە دەستداوە کە یەکێکیان ژن بووە و ئۆپەراسیون له و ناوچەیە بەردەوامە.
- نوێنەری هەدەپە لەباشووری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێزێکی ئاسایشی هەولێر هەڵیان کوتاوەتە سەر بارەگاکەیان و دوو ئۆتۆمبێلی بارەگاکەیان بردوە و بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێریش ڕەتیدەکاتەوە هیچ ئۆتۆمبێلێک بەناوی هەدەپە دەستی بەسەردا گیرابێت.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 17,089 car hatiye dîtin