رووداوەکەی بەردەڕەش
- ئەمشەو لەروداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای بەردەڕەش - کەڵەک، حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.
- شەش بەرپرسی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە مانیسا دەستگیرکران، دوای ئەوەی داواکاری گشتی بڕیاری دادگای مانیسای بۆ ئازادکردنی ئه و بەرپرسانە بەمەرج رەتکردەوە.
- بە پێی ئاژانسی دۆغانی تورکی شەوی رابردوو هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە ناوچەی قزلتەپە بە گومانی بوونی ئەندامانی پەکەکە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و شەڕ رویداوە و تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوامبووە، لە ئەنجامدا دوو ئەندامی پەکەکە گیانیان لە دەستداوە کە یەکێکیان ژن بووە و ئۆپەراسیون له و ناوچەیە بەردەوامە.
- نوێنەری هەدەپە لەباشووری کوردستان رایدەگەیەنێت، هێزێکی ئاسایشی هەولێر هەڵیان کوتاوەتە سەر بارەگاکەیان و دوو ئۆتۆمبێلی بارەگاکەیان بردوە و بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێریش رەتیدەکاتەوە هیچ ئۆتۆمبێلێک بەناوی هەدەپە دەستی بەسەردا گیرابێت.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان