سێ هەزار و 500 عەرەب لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دامەزراون
📊 Статистика и опросы
دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، سێ هەزار و 500 عەرەب لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بەبڕیاری بارزانی دامەزراون، هاوکات بەشێک لە پێشمەرگەی تریش بۆ پارتی و یەکێتی دادەمەزرێندرێن و بۆ بزوتنەوەی گۆڕانیش بەناوی گەڕانەوەی سزادراوانی سیاسی چوار سەدکەس دادەمەزرێندرێن.
لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی دارایی لەماوەی یەک ساڵدا، زیاتر لە هەشت هەزار پێشمەرگە دامەزراون ئەمە سەرەڕای لە شوێندانانەوە و بەشێکی زۆی ئەم پێشمەرگانەش عەرەبن و لە دەشتی نەینەوادان.
ساڵح گەڕگەڕی، کارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند، سێ هەزار و 733 کەس ناونوسکران لە ناوچە و لقی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆئەوەی وەک پێشمەرگە دەست بە راهێنان و دەوامی خۆیان بکەن.
وتیشی "ئەو پێشمەرگانە لە ناوچەی ئەتروش راهێنان دەکەن و هەزار کەسیان راهێنانیان تەواوکردووە و مووچە وەردەگرن".
بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی، بەشێک لەو پێشمەرگانە خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێکی تریش خراونەتە سەر فەرماندەیی زێرەڤانی، کە گەورەترین فەرماندەیە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە.
کارگێڕەکەی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی، ئاماژەی بەوەشکرد، دوو بەشی ئەو کەسانەی ناونوسکراون بە رەگەز عەرەبن و ئەوانی تر کوردن.
قادر رەزگەیی، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند، هەزار و 500 کەس بەناوی میلاکی زێرڤانی بۆ لایەنیکی سیاسی هەرێم لە ژێر ناوی مەجلیسی شەعب دامەزران و دەوامیش ناکەن و مووچە وەردەگرن.
مووچەی ئەو پێشمەرگانەی دامەزراون، جگە لە دەرماڵەی خێزان و منداڵ و پلەی بەرپرسیاریەتی، زیاتر لە 500 هەزار دینارە و مانگانە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ بۆیان دابیندەکرێت.
رەزگەیی روونیدەکاتەوە، دوو هەزار کەسی تریش بە بڕیارێک بەناوی بڕیاری مەکتەب سەرۆک لە خەڵکی پارێزگای موسڵ کە بە رەگەز عەرەبن دامەزراون.
لەبارەی دامەزراندنی عەرەبەکانی موسڵ و پێشمەرگەکانی تر، بەرپرسێکی باڵا لە فەرماندەیی زێرەڤانی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە تایبەت بە دواڕۆژی راگەیاند، سەرەتا بەرنامە هەبوو لە ناحیەی باتووش هێزێگی گەورە لە خەڵکی ئەو ناوچەیە دروست بکەین، دواتر بەرنامەکە سەرکەوتوو بوو هێزەکە پێکهێندرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2014 تاوەکو 12ی کانوونی یەکەمی 2015، چوار هەزار و 759 پێشمەرگە ناونوسکراون.
لەمبارەیەوە بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی پەرلەمانی کوردستان، روونیدەکاتەوە کە لەکۆی ئەو چوار هەزار و 759 پێشمەرگەیە، چوار هەزار و 57 پێشمەرگە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستات دامەزراون، هەروەها بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان 702 پێشمەرگە بوون، لە بزوتنەوەی گۆڕانیش بەناوی گەڕانەوەی سزادراوانی سیاسی چوار سەد پێشمەرگە دامەزراون.
لەبارەی رێکخستنی دەوامیان، قادر رەزگەیی وتی"پێشمەرگەکان بەسەر فەوجەکانی 1 شەنگال، 2 شەنگال، کاکەیی، شەبەک و فەوجی متەفەرقەی دهۆک لەگەڵ لیوای چواردە و فەوجی یەک لە لیوای 16 دابەشکراوە".
بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، کە هاوکات ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەیە دەڵێت "هەر پێشمەرگەیەکی ئاسایی کە دادەمەزرێت مووچەکەی لە پێنج سەد و یەک هەزار دینارە و سەرباری دەرماڵی خێزاند و منداڵ و پلەکەی، بۆیە دامەزراندنی ئەو پێشمەرگانە لەم قەیرانە دارایە کاریگەری دەبێت لەسەر باری دارایی هەرێم".
رەزگەیی کە بەدواداچوونی بۆ دامەزراندنی ئەو پێشمەرگانە کردووە و لیست ناوی پێشمەرگەکانی لەلایە، بە دواڕۆژی راگەیاند"پرسیارم لە وەزیری ناوخۆ کە وەزیری پێشمەرگەیە بە وەکالەت لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە بۆئەوەی تا چەندە ئاگاداری دامەزراندنی ئەو پێشمەرگانەن، لەوڵامدا وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگە بە وەکالەت وڵامی پێ نەبووە و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەتی پێشمەرگەش بێ ئاگایایی خۆیان لە پرسێکی وا دەربڕیووە".
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دواڕۆژی راگەیاند "بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە هیچ کەسێک لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە دانەمەزراوە، بەڵام پێشتر چەند فەوجێک بۆ کاکەیی و شەبەک و ئێزیدییەکان و پلەدارە کوردەکانی نێو سوپای عێراق کە دوای هاتنی داعش گەڕابوونەوە دامەزرێنراون.
لەبارەی دامەزراندنی عەرەب لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە، جەبار یاوەر وتی "لە وەزارەتی پێشمەرگە هیچ کەسێکی عەرەب دانەمەزراون، بەڵام ئەوەی باسدەکرێت کە لەسەر میلاکی زێرەڤانی دامەزراون، ئەوە پەیوەندی بەئێمەوە نییەو دەبێت پرسیار لە فەرماندەیی زێرەڤانی بکرێت".
- 19-01-2017
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!