دواڕۆژ
عەلی تەیب نیا، وەزیری دارایی ئێران بە کەناڵی دی دەبلیوی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە "وڵاتەکەی بڕی 700 ترلیۆن تمەن کە بەرامبەرە بە نزیکەی 175 ملیار دۆلار قەرزارە، هەر ئەمەش وایکردووە ئێران ڕووبەڕووی کێشەی دارایی ببێتەوە".
وەزیری دارایی ئێران ئەوەشی وتووە "کەرتی تایبەت سەرکەوتوو نیە و بودجەی تەخانکراو بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئێران ساڵانە 20 تا 30 هەزار ملیار تمەنە کە بەرامبەرە بە بڕی 5 بۆ 7 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
لەبارەی داهاتی مانگانەوە عەلی تەیب نیا ئاماژەی بەوەکردووە،داهاتی مانگانەی وڵاتەکەی بڕی 300 ملیار تمەن یان 75 ملیۆن دۆلارە کە ئەمەش بە بەراورد بە داهاتی ناوخۆی کەمە و تەنیا بە 40%ی داهاتی ناوخۆ دەخەمڵێنرێت.
وەرگێڕانی: مەستورە خەسرەوانی
- 17-01-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,169 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!