راگەێندرای فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی PAK لە مەڕ بەرپەرچدانەوەی جووڵەیەکی دوژمن و گیانبەختکردن و برین
📝 מסמכי מפלגות כורדיות
پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە 18 بەفرانبار (7ی ژانویە)، 3 ئۆتۆمبێلی دوژمن لە گوندی " عەتشانە" وە لە رۆژاوای کەرکووک، بە ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشەوای پارتی ئازادیی کوردستان لە زنجیرە چیای باتێوە، جووڵەیان کرد. بە گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن بە خاڵێکی دیاریکراو، لە لایان رۆڵە چاونەترسەکانی رۆژهەڵاتەوە لێیاندرا.
شەوی رابردوو جووڵەی دوژمن و هاوکات جووڵەی یەکەکانی پێشمەرگە لە زەوییەکانی نێوان هەر دوو لادا، بەردەوام بوو. هەر چەندە هێزە بەزیوەکانی داعش نەیانتوانی راستەوخۆ هیچ ئامانجێک بپێکن بەڵام لە گەڵ هەموو وریاییەک لە لایان پێشمەرگەکانەوە، لە بەرە بەیاندا دەستیان گەیشتبووە دوو لە رێگاکانی هاتوو چۆی ناوچەی عەمەلیاتەکە و وەک پیشەی ترسەنۆکانەیان، پاش TNT رێژ کردنیان رایانکرد بوو.
تیمی ئەندازەی سەربازیی PAK توانی بەشێک لە TNT یەکان پووچەڵ بکاتەوە، بەڵام بە داخێکی زۆرەوە لە ئاکامی تەقینەوەی یەکێ لە TNT ییەکان، هەڤاڵان:"محەمەد مەعروفپوور" ناسراو بە " هاوکار"، پێشمەرگەی بەوەج و لێهاتووی 2 ساڵ جەنگ و بەرگریی لە سەنگەرەکانی رۆژاوای کەرکووک، کوڕی جوامێری شاری مەریوان و "ئیسماعیل خزری" ناسراو بە "ساکۆ" رۆڵەی سەنگەرەکانی شەرەف و شانازیی کوردایەتی، کوڕی بە هەڵوێستی شاری سەقز ؛ گیانیان لە رێگای پاراستنی نیشتمان و هەڵتەکاندنی سنوورە دەسکردەکان و سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی کوردستاندا، بەخت کرد.
هەروەها، هەڤاڵێکی پێشمەرگە بریندار بوو کە بە خێرایی گەێندرایە نەخۆشخانە و ئێستا لە ژێر چارەسەرییدایە.
هەر چەندە گیانبەختکردنی ئەو هەڤاڵانە و هەڤاڵانی بەر لەوان بە ئێش و ئازارە و برینی شەهیدانی کاروانی خەبات و تێکۆشانی 25 ساڵەمان لە دژی داعشی ئێرانی و داعشی بەغدادی دەکولێنێتەوە؛ بەڵام رۆڵەکانی ئەم قوتابخانەیە، قوتابخانەی نەبەرد و کۆڵنەدان و نەبەزین، بە شەهید بوونی رۆڵەکانی نیشتمانی لە خوێنگەوزاو و هەڤاڵانی رێی خەباتیان، ئیرادەیان بۆ رادانی دوا سەربازی داگیرکەر لە سەر ئەم خاکە و هەڵکردنی ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان، بە هێزتر دەبێ.
شکاوە بێ ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان
سڵاو لە شەهیدانی کورد و کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە
19ی بەفرانباری 2716
08-01-2017
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!