پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتوک PDF 18,884
فایلێن پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
بریکاری وەزیری کارەبا: 50 ملیۆن دۆلار لە پڕۆژەی پێوەری زیرەکی ماڵاندا بەفیڕۆچووە
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: ئامار و راپرسیا | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بریکاری وەزیری کارەبا: 50 ملیۆن دۆلار لە پڕۆژەی پێوەری زیرەکی ماڵاندا بەفیڕۆچووە
ئامار و راپرسیا

بریکاری وەزیری کارەبا: 50 ملیۆن دۆلار لە پڕۆژەی پێوەری زیرەکی ماڵاندا بەفیڕۆچووە
ئامار و راپرسیا

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ دواڕۆژ ئاشکرایدەکات کە لە ساڵانی ڕابردوودا بڕی (50) ملیۆن دۆلار لە پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەکی ماڵاندا بەفیڕۆچووە، بەڵام بۆ پڕۆژە تازەکەی وەزارەت ئەو کێشەیە دووبارە نابێتەوە.
هەر لەو دیمانەیەدا، هۆگر شاڵی ئاماژە بەوەشدەکات کە هیچ پلانێکیان نییە بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا لەسەر هاووڵاتیان، هاوکات ڕەتیدەکاتەوە لە پێدانی پشکی کارەبا بە شارەکان، غەدر لە سلێمانی کرابێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا، ڕوونیدەکاتەوە کە ئەوان لەگەڵ پیشنیاری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانین بۆ دانانی پڕۆژەی جۆزەی 20 ئەمپێری، بەمەرجێک بۆ هەموو شوێنێک و بۆ هەموو ماڵێک یەکسان بێت.
دواڕۆژ: لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی کارەبا چاکسازییەکی لە بواری کارەبا دەستپێکرد، ئەو چاکسازییە بەکوێ‌ گەیشت و ئێستا لە چ قۆناغێکدایە؟
هۆگر شاڵی: وەزارەتی کارەبا لەسەر پێشنیاری ئەنجومەنی وەزیران دەستیکرد بە چاکسازیی لەناو وەزارەتی کارەبا، سەرەتا پێداچوونەوەمان بە هەیکەلیەتی وەزارەتی کارەبا کرد و زۆر هۆبە و بەڕێوەبەرایەتیمان کەمکردەوە بە جۆرێک بگونجێت لەگەڵ کارەکانمان، هەروەها لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی لەکارداین بۆ چاکسازیکردن لە بواری کارەبا و پسپۆڕەکانی ئەوان خەریکن دیراسەی بارودۆخی کارەبا لە هەرێم دەکەن و بەمزووانەش ڕاپۆرتی کۆتاییان دەردەچێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوان بە هاوبەشی وەزارەت لەهەموو سێکتەرەکان بەشداربوون لە داڕشتنی ڕیفۆرمە تازەکەی وەزارەت، وەزارەتی کارەبا لە پڕۆسەی ڕیفۆرمی کارەبادا سوومەندی سەرەکی دەبێت، هاوکات ئەو پارەیەی پێویستە بۆ ڕیفۆرمەکە لەلایەن چەند حکومەتێکی ئەوروپییەوە تەرخاندەکرێت.
دواڕۆژ: بەجێبەجێکردنی ڕیفۆرمەکە، بارودۆخی کوردستان لەرووی خزمەتگوزاری کارەبا دەچێتە چ قۆناغێکەوە؟
هۆگر شاڵی: ئەگەر ئەو پڕۆژەیە بەتەواوەتی جێبەجێ‌ بکرێت، چونکە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پێویستی بە چەند قۆناغێک هەیە و پێویستە حکومەتی هەرێم بودجەیەکی بۆ پەیدا بکات بۆ جێبەجێکردنی. یەکێک لە بۆچوونەکانی حکومەتی هەرێم کە دیراسەکراوە، ئەوەیە کە ئێمە بەرەو کەرتی تایبەت دەچین و بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا ڕادەستی کەرتی تایبەت دەکەین، بەتایبەتی لە سێکتەری دابەشکردنی کارەبا بۆئەوەی ڕێژەی بەفیڕۆدانی کارەبا کەمبکەینەوە، بۆئەوەی تەکنەلۆژیایەک بەکاربهێنین کە پێیدەوترێت تەکنەلۆژیای پێوەری زیرەک، ئەو پڕۆژەیە یەکێکە لەوانەی کە لە ئێستاوە دەستمان پێکردووە و پێشبینی دەکەین لە کۆتایی ئەم مانگەدا، چەند کۆمپانیایەکی جیهانی سەردانمان بکەن و هەریەکێک لەو کۆمپانیایانە هەڵدەستن بە دانانی پڕۆژەیەکی نموونەیی بۆئەوەی بزانین کام پێوەر دەگونجێت لەگەڵ بارودۆخی کوردستان.
دواڕۆژ: پێشتر وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی پێوەری زیرەکی هەبوو، کە بڕی 50 ملیۆن دۆلاری تێدا خەرجکراوە، بەڵام پڕۆژەکە سەرکەوتوو نەبوو و پارەکە بە فیڕۆچوو، گەرەنتی چییە ئەمجارە پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت؟
هۆگر شاڵی: بە حەقیقەت دووجارە کار بۆ پڕۆژەکە کراوە، جاری یەکەم گرێبەستی ئەو پارەیەی باسی دەکەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماڕاتی کرا و سەرکەوتنی بەدەست نەهێناو پارەیەکی زۆری حکومەتی هەرێم بەبڕی 50 ملیۆن دۆلار بەفیڕۆچوو، هەروەها کاتەکەش بەفیڕۆچوو. دوای ئەوە لە ساڵی 2012 دەستکرا بە دانانی پڕۆژەی زیرەک لەسەر ئاستێکی زۆر فراوان، بەڵام ئەو بارە قورسە بە ئێمە هەڵنەدەگیرا، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆتایی کابینەی پێشوو بڕیاریدا ئەو پڕۆژەیە بوەستێنێت، ئەگەرنا ئێستا کەوتبووینە ژێر باری قەرزی ملیارێک و 250 ملیۆن دۆلاری ترەوە، ئێستا ئەو پڕۆژەیەی بەدەستمانەوەیە و دیراسەکراوە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە، پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت بە بۆچوونی ئێمە، یەکەم تێچووەکە زۆر کەمترە لە پڕۆژەکەی 2012 و هەمان ئامانج دەپێکێت و ئەمجارە هیوادارین سەرکەوتووبین.
دواڕۆژ: پڕۆژە پێشنیاری بەکارهێنانی جۆزەی 20 ئەمپێری بەکوێ‌ گەیشت و کەی دەکەوێتە کار؟
هۆگر شاڵی: ئەو پڕۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە پێشنیارکراوە، ئێمە وەکو وەزارەتی کارەبا پشگیرییان دەکەین، بەڵام بەبۆچوونی پسپۆڕە هونەرییەکانی وەزارەتی کارەبا ئەو پڕۆژەیە ئەو سوودە درێژخایەنەی نادات، هەرچەندە ئێمە پشتگیریان دەکەین ئەگەر بتوانن بەیەکسانی 20 ئەمپێر کارەبا بدەنە خەڵک و شوێنەکانی تر.
ئێمە لە کوردستان لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان کارەبامان زۆر پێویستە، بۆنموونە ئێمە مانگ و نیوێک لەمەوپێش بە دوو هەزار و 500 دینار 23 کاتژمێر کارەبامان دەدا، بەڵام بەهەمان بەرهەمەوە ناتوانین شەش تا هەشت کاتژمێر کارەبا بدەینە خەڵک لەبەرئەوەی داواکارییەکە لەسەر کارەبا زیاد بووە، هەرچەند وەزارەتی کارەبا لە زۆر شت بەرپرسیار نییە چونکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە صیانەی دەوری بۆ وێستگەکانی کارەبا بکەین کە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانمان، دواتر هاووڵاتیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیانتوانیوە پارەی کارەبا بەباشی بدەن، لەلایەکی ترەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەیتوانی نەوتی سپی بۆ خەڵک دابین بکات، بۆیە ئێستا خەڵک بۆ گەرمکردنەوە و ساردکردنەوە کارەبا بەکاردەهێنێت، لەهەموو وڵاتێکدا ئەمە نییە، بەڵام ئەمە بەهۆی ئەوەوەیە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەستیان بەستراوە و نەیانتوانیوە نەوتی سپی دابینبکەن.
دواڕۆژ: ساڵی ڕابردوو لیژنەیەکی باڵا بۆ بڕینی سەرپێچی و زیادەڕەوییەکانی سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دروستبوو، بەڵام تائێستا کارەکانی لیژنەکە ئاشکرانەکراوە، بۆچی؟
هۆگر شاڵی: ئەو لیژنەیە دروستبوو، وەزارەتی ناوخۆ هاوکاربوون و چەند کۆبوونەوەیەکمان کرد و سەرپێچییەکانی بڕاوە و مانگانە ڕاپۆرتی شارەکانمان بۆ دێت، ئیشکراوە بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان، بەڵام بەپێی پێویست نەبووە.
دواڕۆژ: بڕینی ئەو سەرپێچییانە ڕێژەی چەندی کارەبای بۆ حکومەت گەڕاندۆتەوە؟
هۆگر شاڵی: دوو جۆر بە فیڕۆچوون هەیە، یەکێکیان بەفیڕۆچوونی تەکنیکیە کە ڕێژەکەی لە نێوان (10 بۆ 12%) دایە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی بەفیڕۆچوونی کارەبا زیاتر لە 35%ە، بۆیە ئێمە دەمانەوێت پێوەری زیرەک دابنرێت چونکە کەس ناتوانێت سەرپێچی بکات چونکە پێوەرەکە لەناو ماڵاندا نییە لەسەر عەمودەکە بەستراوە و ئەوەندە هەستیارە ئەگەر دەستی بۆ بەریت هەموو پێوەرەکانی تر کە لەو بۆکسەدان دەوەستن.
هەرچەندە وەزارەتی ناوخۆ هاوکاربوون بۆ بڕینی سەرپێچییەکان بەڵام ڕێژەی کارەبای گەڕاوە تەنیا لەوانەیە ڕێژەی 2 تاکو 3% بووە.
دواڕۆژ: کێشەی حکومەتی هەرێم و ئێران لە بواری کارەبا بەکوێ‌ گەیشت، بەتایبەت دوای ئەوەی کارەبای خانەقین و ئەو ناوچانە بڕاوە؟
هۆگر شاڵی: پێشتر کارەبای پێنجوێنمان لە ئێرانەوە دەهات و پارەکەی لە خەرجی سیادیی دەدرا بەڵام پارساڵ بڕا، بەڵام توانیمان چارەسەری بکەین و ئێستا خۆمان کارەبا بە پێنجوین دەدەین، بۆ حاجی ئۆمەران و ناوچەکانی ئەوێ‌ کێشەمان نییە خۆمان پارەکە لە هاووڵاتیان کۆدەکەینەوە و پارەکە دەدەین. لەبارەی بڕینی کارەبای خانەقین تائێستا هیچ شتێکی ڕەسمیمان بەدەست نەگەیشتووە، ئێمە ویستمان بەچەند پڕۆژەیەکەوە بچین بۆئەوەی کارەبای خانەقین چارەسەر بکەین، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەمانتوانی.
دواڕۆژ: جگە لە 12 وێستگەی کارەبا، چەند وێستگەی تر ماوە بە گازی سروشتی کاربکەن، هیچ ڕێگرییەک هەیە بۆئەوەی بە گازی سروشتی کارنەکەن؟
هۆگر شاڵی: ئێمە لە ساڵی 2008 تا کۆتایی 2015، پارەیەکی زۆرمان کە دەکاتە یەک لەسەر سێی بودجەی هەرێم کە دەیکردە نزیکەی سێ‌ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بوو بۆ وێستگەکان، بەڵام لە کۆتایی 2015دا شەش وێستگەی هەولێر و شەش وێستگەی سلێمانی بە گازی سروشتی کاردەکەن و توانیومانە تێچوومان بەرێژەیەکی زۆر کەمبکەینەوە، هاوکات لە بەرنامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندایە لە سەرەتای 2018 وێستگەی دهۆکیش بکاتە گازی سروشتی و وێستگەیەکیش لە سلێمانی هەیە و لەبەرنامەماندایە بە گازی سروشتی کاری پێبکەین و هیچ ڕێگرییەک نییە.
دواڕۆژ: بەشێک لە پەرلەمانتاران ڕەخنەی ئەوە لە وەزارەتی کارەبا دەگرن کە لە دابەشکردنی پشکی کارەبای شارەکان غەدر لە سلێمانی کراوە، ئەمە ڕاستە؟
هۆگر شاڵی: دابەشکردنی کارەبا کارێکی هونەرییەو داواکارم لە پەرلەمانتاران ئەو کارەش نەکەن بەکێشەیەکی سیاسی چونکە ڕێژەی کارەبا و چەسپاندنی لەلایەن لیژنەیەکەوەیە کە بەڕێوەبەری کارەبای شارەکان خۆیان دادەنیشن بۆچوونی خۆیانمان پێدەڵێن و پێیان دەڵێین ئێمە دەتوانین ئەوەندە کارەبا بە شارەکان بدەین، بەڕێوەبەری گشتی شارەکان خۆیان ڕازی دەبن بە ڕێژەکە و ئیمزای دەکەن، ئێستا لەبەرئەوەی ئەو ڕەخنە و قسە و قسەڵۆکانەی تێکەوتووە خەریکین میکانیزمێکی تر دادەنێین بۆ دابەشکردنەوەی کارەبا، دابەشکردنی کارەبای شارەکان و بڕینیان وەک یەکە و زوڵم لەهیچ شارێک نەکراوە.
دواڕۆژ: سوتانی محاویلەکانی کارەبا بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کێشەیەکی گەورەی دروستکردووە، بۆ ئەمساڵ چەند تەرخانکراوە بۆ کڕینی محاویلەکان؟
هۆگر شاڵی: پێویست نییە ئەو ژمارە محاویلەیەی هەمانە بسوتێت و دەبوو بەشی ئەو مێگاوات کارەبایە بکات، بەڵام بۆ هۆکاری سوتانی محاویلەکان دەبێت ئێمە دیراسەی بکەین کە بۆچی ئەو ژمارە زۆرە محاویلەیە دەسوتێت؟ بۆیە لەم ڕۆژانەدا کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکەین و دەمانەوێت بزانین هۆکاری زۆری سوتانی محاویلەکان چییە؟
چونکە پێویست نییە ئەو ژمارەیە لە محاویلەکان بسوتێت، چونکە سوتاندنەکە ئاسان نییە ئەگەر پێداویستییەکانی بۆ دابینکرابێت لەوانە بڵانس نەکرابێت و کارەباکە تەنزیم نەکرابێت، بۆیە دوای دیراسە و کۆبوونەوە ڕوونکردنەوەیەک لەسەر سوتانی محاویلەکان بڵاودەکەینەوە. ئێمە 10 ملیار دینارمان تەرخانکردوە بۆ کڕینی محاویلە لە شارەکان، خۆشبەختانە دهۆک کڕینی محاویلەکانی کردۆتە تەندەر و هەولێر خەریکە، بەڵام لە سلێمانی بەهۆی بایکۆتەوە نەتوانراوە کارەکان بکرێن و هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکانیش ڕازی بوون بە بەشی شارەکان و واژۆیان کردووە و غەدر لە هیچ شارێک نەکراوە.
دواڕۆژ: لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2016، بڕیارتاندا بە زیادکردنی کارەبای پیشەسازیی و بازرگانی و میری، هیچ بڕیارێک هەیە بۆ زیادکردنی کارەبای ماڵان؟
هۆگر شاڵی: بەڵێ‌ کارەبای پۆلەکانی پیشەسازیی و بازرگانی میری زیادکراوە، بەڵام بەهیچ جۆرێک لە نیەتی حکومەتی هەرێمدا نییە پارە لەسەر هاووڵاتیان زیاد بکات، بەڵکو دەمانەوێت بەهۆی سیستمی دانانی پێوەری زیرەک، ئەو بوارە ڕێکبخەین و هاووڵاتیان زەرەرمەند نەبن و بەیەکسانی کارەبایان پێبگات، بەڵام گۆڕین و زیادکردنی نرخی کارەبا بۆ ئەمساڵ لە پلانماندا نییە و بیرمان لێ‌ نەکردۆتەوە.
دواڕۆژ: هاووڵاتیان پارەیەکی زۆر قەرزاری کارەبان، هاوکات وەزارەتی کارەبا پارەیەکی زۆر قەرزاری کۆمپانیاکانی کارەبایە هیچ میکانیزمێکی نوێ‌ بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان و دانەوەیان بە کۆمپانیاکان هەیە لەمساڵدا جێبەجێ‌ بکرێت؟
هۆگر شاڵی: بەڕای شەخسی خۆم و پێشنیارێکیش لەلایەن پارێزگای هەولێر کراوە کە دانەوەی قەرزەکانی کارەبا و قەرزەکانی تریش لەو پارەیە وەربگیرێتەوە کە لەلای حکومەتە پاشەکەوتکراوە، بۆ قەرزی کۆمپانیانیاکانیش کە لەلای وەزارەتی کارەبایە بەهەمان شێوە دەبێت، بەڵام ئەو کار و ڕێنماییە دوای ڕەزامەندی حکومەت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەردەچێت و ئێمە ناتوانین ئەو ئیشە بکەین.
- 12-01-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,369 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-01-2017 (7 سال)
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: گەندەڵی
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 89%
89%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 12-01-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 12-01-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,369 جار هاتیە دیتن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتوک PDF 18,884
فایلێن پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.266 چرکە!