ڕۆژنیوز هاوکار مستەفا
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوە دەکات لە ساڵی ڕابردودا و لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، بڕی 170 ملیار دینار وەک داهات دەست حکومەتی هەرێم کەوتووە.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە یەکێک له و مەرزە فەرمیانە دادەنرێت کە لەنێوان حکومەتی هەرێم و ئێراندا کراونەتەوە و ساڵانە بە هەزاران گەشتیاری ئێرانی و کورد هاتوچۆیان پیادا دەکەن و ساڵانەش ڕێژەیەکی زۆر داهاتیان لێوە دەستدەخرێت.
ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا لەسەر ئاماری ساڵانەی مەرزی باشماخ، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بە بەراود بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی داهات لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە ڕێژەی %30 کەمی کردووە، بە جۆرێک لە ساڵی 2015 کۆی ئه و داهاتەی بەدەستخرابوو پێکدەهات لە 245 ملیار دینار و داهاتی ساڵی ڕابردوش بریتی بوو لە 170 ملیار دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەروەها ڕۆشتنی گەشتیارانی هەرێم بۆ ئێران کەمی کردووە، بە جۆرێک لە ساڵی ڕابردودا 284 هەزار گەشتیاری ئێرانی هاتونەتە هەرێم و لەبەرامبەریشدا 275 هەزار گەشتیار لە هەرێمەوە ڕۆشتونەتە ئێران، هەروەها لە ساڵی ڕابردودا 118 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هاتونەتە خاکی هەرێمەوە و هاوکات سێ هەزار 129 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ڕۆشتونەتە دەرەوەی هەرێم.
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی ڕاگەیاند: هەر لە ساڵی ڕابردودا بەهۆی نەشیاوییان بۆ بەکارهێنان، هەزار و 148 تۆن کەرەستەی خۆراکی و پیشەسازی و شمەکی جیاوازمان گەڕاندوەتەوە بۆ خاکی ئێران و نەمانهێشتووە بهێنرێنە ئەمدیو، هەروەها 145 تۆن خۆراکیش هەر لەناو مەرزەکەدا لەناوبراون بەهۆی دەرنەچونیان لە کوالتی کۆنتڕۆڵ و نەشیاوییان بۆ بەکارهێنان.
11-01-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,705 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!