داواکاری گشتی: ساڵی 2016 کار لەسەر 971 داوا کراوە
دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئەمڕۆ یەکشەممە 8 کانونی دووەمی 2017 سەرۆکی دەستەی مافی گشتی لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی رایگەیاند سەرجەمی داواکانی مافی گشتی لە ساڵی 2016 بریتی بووە لە 971 داوا.
بۆتان بەکر بەڕێوەبەر و سەرۆکی دەستەی مافی گشتی لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا سەبارەت بە ئاماری ئه و داوایانەی لە ساڵی 2016 کاریان لەسەر کردوە.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا بەڕێوەبەر و سەرۆکی دەستەی مافی گشتی لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی رونی کردەوە سەرجەمی داواکانی مافی گشتی لەهەرێمی کوردستان بریتی بووە لە 971 داوا بەهەموو ئه و کەیسانەی پەیوەندیدار بەکێشەکانی فەرمانبەری بندیوار، خانەنشینی پلە تایبەت و کەیسەکانی تایبەت بەکەرتی نیشتەجێبوون، زێدەڕۆییکردن بۆ سەر موڵک و ماڵ گشتی و زەوی و زاری میری.
لە بەشێکی تری کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە بۆتان رونیشی کردەوە کە کەیسی جینۆسایدی ئێزدیەکان لە فەرمانگای داواکاری گشتی دهۆک کاری لەسەرکراوە و کە 939 کەیس بوون لەگەڵ هەڵدانەوەی شەش گۆڕی بە کۆمەڵ.
سەبارەت بە کەیسی بندیوار بۆتان رونیکردەوە کە 4 هەزار کەیس کاری لەسەر کراوە، 2 هەزار و 700 تاوانی زێدەرۆیی کاری لەسەر کراوە لەسلێمانی، هەروەک لەگەرمیان 38 داوای مافی گشتی جولێندراوە و 263 بەدواداچونیش کراوە، لەفەرمانگەی داوکاری گشتی هەولێریش بەدواداچون بۆ 275 کەیس کراوە 75 سکاڵا و داوای مافی گشتیش جوڵێندراوە.
لە بەشێکی تری کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە باسی ئاماری فەرمانگەی داواکاری گشتی دهۆک خرایەڕوو کە 275 بەداداچون کراوە، جولاندنی 14 سکاڵای داوای مافی گشتی، لەسلێمانیش 467 سکاڵای مافی گشتی جولێندراوە.
- 08-01-2017
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!