🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📊 کەمی کارەبا و نەبوونی نەوت بازاڕی زۆپای داری گەرم کردووە | קבוצה: סטטיסטיקה וסקרים | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
👁️‍🗨️

کەمی کارەبا و نەبوونی نەوت بازاڕی زۆپای داری گەرم کردووە
کەمی کارەبا و قەیرانی دارایی و دابەشنەکردنی بەشە نەوتی هاووڵاتیان، لە شارۆچکەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، وای کردووە بەشێوەیەکی بەرچاو زۆپای دار لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەکاربهێندرێت و شوێنی نەوت بۆ هاوڵاتیان بگرێتەوە.
وەستاکانی دروستکردنی زۆپای دار ڕایدەگەیەنن، کە بەڕێژەیەکی بەرچاو هاوڵاتیان گەڕاونەتوە بۆ کڕینی زۆپای دارو بازاڕیان گەرمە، ڕێکخراوێکی ژینگەییش هۆشداری دەداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە مەترسییەکان بەکارهێنانی زۆپای دار کە بوەتە هۆی بڕینەوەی دارودرەختی سنورەکە.
وەستا سلێمان عەبدوڵا، ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانیەوە دووکانەکەی دەکاتەوە تا ئێوارانیش زیاتر لە چەند زۆپایەکی دار دروستدەکات، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت و دەڵێت:" لە هاوینەوە پێشبینیم کردووە کە ئەم ساڵ وەک ساڵانی نەوەدەکانەوە جارێکی تر بەکارهێنانی زۆپا سەر هەڵدەداتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەیرانانەی کە ژیانی خەڵکی هەراسان کردووە، نەک هەر خەڵکی هەژارو کەم دەرامەت، بەڵکو بەرپرسەکان و دەوڵەمەندەکانیش کڕیاری زۆپای دارن".
وەستا سلێمان وتی:" لە سەرەتای وەرزی زستانەوە زیاتر لە 400 زۆپای دارم فرۆشتووەو تا مانگی سێ بەردەوامیش دەبین لە دروستکردنی زۆپای دار، چونکە دەڤەری سۆران و دەورووبەری ناوچەیەکی شاخاویە تا مانگی نەورۆز کەش و هەوای زۆر ساردە".
ئەو وەستایە وتیشی:" زۆپای دار لە سۆران رەواجی زۆری لەسەرە، هەروەک سەردەمی پێشوو سەماوەری دار و مەنجەڵی ئاو گەرمکردن لەلای من زۆر دەفرۆشرێت، زۆپای دار نەک هەر لە شارۆچکەی سۆران، لە شاری هەولێریش دێن و بە کۆ (جوملە)دەیبەن".
وەستایەکی دیکە بە ناوی ئەحمەد جەواد کە هەر پیشەی دروستکردنی زۆپای دارەو خۆیشی لە ماڵەکەی و لە دووکانەکەشی زۆپای داری داناوە، وەها بۆ ڕۆژنیوز قسەیکرد:" ئەم ساڵ بازاری زۆپای دار لە سۆران زۆر گەرمە، لە بەر ئەوەی خەڵک توانای کڕینی یەک بەر میل نەوتی نیە بە 140 هەزار دینار، کارەباش وەک پێوست نیە کە سودی لێوەرگیرێت بۆ گەرم کردنەوە، بۆیە خەڵک ناچارە بیر لە رێگایتر بکاتەوە لە زۆپای داریش زیاتر هیچ رێگایەکی تر نیە بیگرنەبەر".
وەستا ئەحمەد ودەڵێت:" من واهەست دەکەم خەڵک بەوپەری ناچاری زۆپای دار بەکاردەهێنێت، چونکە کڕینی نەوت بەو نرخە لە توانای هەموو کەسێکدانیە، جگە لە چینێکی دەوڵەمەند نەبێت، هەرچەندە ئێستا ماڵە دەوڵەمەندەکانیش سۆپای داریان بەکارهێناوە، کە بەدڵنیاییەوە ئەگەر قەیرانی دارایی وابەردەوام بێت، دڵنیام هەمان ژیانی رابردوو دووبارە دەبێتەوە،هەر چەندە ئێستاش جیاوازیەکی ئەوتۆ نابینم، چونکە دەبینین خەڵک بۆ ئاوگەرم کردنیش پەنا بۆ ئەو پێداویستیانە دەبات کە بەهۆی دارەوە بەکاردەهێندرێن".
لە ئێستادا لە شارۆچکەی سۆران یەک باری پیکابی دار(کە زیاتر لە کێشی تۆنێک هەڵدەگرێت) بە نزیکەی 80 هەزار دینار دەست دەکەوێت و تا دێت بڕینی داریش روو لە زیادبوون دەکات، ئەمەش رێکخراوە ژینگەیەکانی نیگەران کردووەو بەرپرسانی دەڤەری سۆرانیش نەیان توانیوە ڕێگری لە بڕینی دار بکەن.
لایخۆیەوە هەژار ماهیر، سەرۆکی رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە لە سۆران، بە ڕۆژنیوزی وت:" بە هۆی ئەو قەیرانە سەختە داراییەی کە باڵی بە سەر هەرێمی کوردستاندا کێشاوە، لە دەڤەری سۆران لە لە ئەنجامی زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوان، بەهۆی دواکەوتنی نەوتی ماڵان خەڵکێکی زۆر ڕوویان کردوەتە بڕینی دارو درەخت و لە باربردنی سروشتی کوردستان و لە زۆربەی ماڵەکاندا زۆپای دار بەدی دەکرێت و بازاری فرۆشتنیشی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو گەرمترە، ئەوەش کارێگەری گەروەی لە سەر ژینگەی دەڤەری سۆران دروست کردووە".
سەرۆکی رێکخراوەی وار راشیگەیاند: وەک رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە هوشداری دەدەینە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەو لایەنە پەیوەندارەکان، بەراستی دارستانەکان و ژینگەی سۆران لە بەردەم هەڕەشەیەکی مەترسیداردایە، کە بەداخەوە لەوەرزی هاوین بە هۆی سوتانەوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکان لە ناو دەچێت و لە زستانیش بە هۆی بڕینی دارو درخت و بەکارهێنانان لە جیاتی سوتەمەنی.
دەڤەری سۆران ناوچەیەکی شاخاوییە و بەهۆیەوە کەشوهەوایەکی ساردی هەیە، ئەمەش وایکردووە لەوەرزی زستان بەکارهێنانی سوتەمەنی زیاتر بێت بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی دیکە.
08-01-2017

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 מקורות
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز -
🖇 פריטים המקושרים: 1
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️08-01-2017
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 08-01-2017
📈 סוג של סטטיסטיקה: 👪 חברתי
📈 סוג של סטטיסטיקה: 💰 כלכלה

⁉️ Technical Metadata
✨ איכות פריט: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
99%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Jan 8 2017 9:46AM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (هاوڕێ باخەوان) על: Jan 8 2017 9:47AM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 3,723

📚 Attached files - Version
סוג Version 💾📖🕒📅 👫 שם עורך
📷 קובץ תמונה 1.0.145 KB Jan 8 2017 9:46AMهاوڕێ باخەوان
📚 הספרייה
  📖 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  📖 סיפורה המופלא של הרבני...
  📖 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 380,030
תמונות 61,362
ספרים 11,535
קבצים הקשורים 48,191
📼 Video 182
🗄 מקורות 15,837
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0,109 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574