- بەڕێوەبەری پەروەردەی #شارەزوور# بەرەسمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی 20 بەڕێوەبەر و یاریدەدەری خوێندنگاکانی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزووری پەسەندکرد.
- وەزارەتی نەوتی ئێران هەر جۆرە ڕێکەوتنێک لەسەر ڕاکێشانی بۆری گواستنەوەی نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە و ئاشکرایدەکات، تائێستا هیچ ڕێکەوتنێکی لەو جۆرە ئەنجام نەدراوە.
- حکومەتی تورکیا داوایەکی خستە بەردەم پەرلەمانی تورکیا بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکە.
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر شارەوانی چەتاق سەر بە پارێزگای وان لە باکوری کوردستان و هاوسەرۆکی شارەوانییەکەی لەگەڵ 18 کەسی تر دەستبەسەرکران.
- بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە لە شارۆچکەی عەریمە-ی ڕۆژئاوای مەنبەج، ئەمڕۆ سێشەممە دوو هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە و 15ی تریش برینداربوون.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 13,323