فرانسوا ئۆلاندی سەرۆکی فەڕەنسا گەییشتە هەولێر
- فرانسوا ئۆلاندی سەرۆکی فەڕەنسا گەییشتە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان لە هەولێر ئەنجامدا، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، بەبێ پێشمەرگە شەڕی داعش نەدەکرا.
- بەهۆی کێشەی زەوی لە گوندەکانی جۆجەری گەورە و جۆجەری بچوک و لە شارەدێی رووڤیای سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەش لە سنوری پارێزگای دهۆک، عەشیرەتی هەرکی و گۆران دژی یەکتری چەکیان هەڵگرتووە.
- فەرماندەی پۆلیسی گشتی کەرکوک بڕیارێک دەردەکات بە پشتبەستن بە نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە تێیدا بڵاوکردنەوەی چالاکی ئەفسەرانی کەرکوک لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە قەدەغە دەکات.
- بەهۆی نەبوونی کارەباوە، لە شارۆچکەی چەمچەمال خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو، هاوڵاتیان ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر نەبوونی کارەبا دەربڕی.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان