دواڕۆژ
لە سنورەکانی پارێزگای کرماشانەوە زیاتر لە یەک ملیار و 400 هەزار دۆلار کاڵاو شتومەک هەناردە کراوە.
خەلیل حەیدەری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگاکانی کرماشان، ڕایگەیاند، لە نۆ مانگی ڕابردوودا، نزیکەی یەک ملیار و 500 هەزار دۆلار کاڵا و شتومەک، بە کێشی نزیکەی 4 ملیۆن و 500 هەزار تۆن لە سنورە فەرمییەکانی ئەو پارێزگایەوە هەناردەی دەرەوە کراوە.
خەلیل حەیدەری وتیشی "32 جۆر کاڵا هەناردە کراوە، کە پێکهاتوون لە بابەتی جۆراوجۆر و پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لەهەموو ڕوویەکەوە".
پارێزگای کرماشان، 371 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی لەگەڵ دوو بەشی کوردنشین و عەرەبنشینی عێراقدا هەیە، کە 6 دەروازەی سنوری تێدا کراوەتەوە و لە ساڵێکدا نزیکەی نیوەی هەناردە غەیرە نەوتییەکان بۆ عێراق لەو سنورانەوە ئەنجام دەدرێن.
و. مەستورە خەسرەوانی
- 01-01-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,179 ganger