🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا
شەهاب کەریم
کاتێک لە مێژوو ورد دەبینەوە، دەبینین زۆربەی کارەسات و رووداوە جەرگبڕەکان؛ لە دەرئەنجامی کێشە و ململانێی بەرژەوەندیی حیزبەکاندا بووە. هێندەی قوربانیدان لە سەردەمی شەڕی کورد کوشتن و لایەنی
📖 حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا
📕 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
نووسەر :- ئیبراهیم دوەیش
وەرگێر :- رێباز خورشید

هەموو مرۆڤێک گوناح دەکات وە باشترین گوناح کار ئەوانەن کە تەوبەدەکەن :
عن أنس بن مالک رضي الله عنه: قال رسول الله صلی الله
📕 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
👫 عەبدولڕەزاق شەمسەدین
عەبدولڕەزاق شەمسەدین ساڵی 1954 لە دایکبووە و هونەرمەندێکی شاری هەولێرە.
ناوبراو دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە و لە تەمەنی لاوییەوە و ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
ساڵی 1983 هاوسەرگیری کردووە و بووە
👫 عەبدولڕەزاق شەمسەدین
📕 هێزی بیرکردنەوە، زنجیرەی یەکەم و دووەم
نووسینی: جۆزێف مۆرفی
وەرگێڕانی لە فارسیەوە: قادر دەرەشیشی
چاپی دووەم 2005 [1]
📕 هێزی بیرکردنەوە، زنجیرەی یەکەم و دووەم
👫 ڕزگار عەبدولڕەزاق
ڕزگار عەبدوڵڕەزاق ساڵی 1984 لە دایکبووە و ئەکتەرێکی شاری هەولێرە.
ناوبراو هەر لە منداڵیەوە تامەزرۆی هونەری نواندن بووە و کوڕی هونەرمەند عەبدولڕەزاق شەمسەدینە.
یەکەم چالاکی هونەری لە زنجیرەی (سێ کەلل
👫 ڕزگار عەبدولڕەزاق
👫 هێمن شێخانی
هێمن شێخانی باژێڕوانی مەکۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕانە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانییە.
👫 هێمن شێخانی
📕 کوردستان و سەرکرده و دەسەڵات و شۆڕشەکانی لە (1169 - 1994)
نووسینی: نەجم سەنگاوی
چاپی: 2014 [1]
📕 کوردستان و سەرکرده و دەسەڵات و شۆڕشەکانی لە (1169 - 1994)
📕 خۆشەویستی لەتەمەنی گەنجیەتیدا
نووسینی: عادل شاسواری
توێژینەوە/2008[1]
📕 خۆشەویستی لەتەمەنی گەنجیەتیدا
📕 هایتا
نووسینی: عادل شاسواری
چیرۆکی سەرکەوتن/ 2021 [1]
📕 هایتا
📕 هایما
نووسینی: عادل شاسواری
چیرۆکی سەرکەوتن/ 2021 [1]
📕 هایما
📕 متمانە بە خوا بنەمای ژیانە
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 متمانە بە خوا بنەمای ژیانە
📕 گوناهی پەنجەرە
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 گوناهی پەنجەرە
📕 تابلۆیەک لە نوور
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 تابلۆیەک لە نوور
📕 عەرەبانەی هەق
عادل شاسواری
چیرۆکی وەرگێڕاو لە عەرەبیەوە. 2011[1]
📕 عەرەبانەی هەق
📕 100 نهێنی سەرکەوتووان
عادل شاسواری
وەرگێڕانی چوار کتێبی عەرەبییە. 2021 [1]
📕 100 نهێنی سەرکەوتووان
👫 هێمن ڕەفیق
نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی
👫 هێمن ڕەفیق
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
سەباح عەلی جاف
د.فازڵ مەهدی بەیات لە ساڵی 1946 لەشار کەرکوک لەدایک بووە، له نەتەوەی تورکمانە، لە ساڵی خوێندنی 1969-1970 توانیویەتی بەشی مێژوو – لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد تەواو بکات، بڕوانامەی
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
گفتوگۆی گرووپی گوڵنار لەگەڵ گەورەکوردانی سەدەی بیست
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
رێکخستن و ئۆرکێسترا: دڵشاد سەعید
2021
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
👫 کەسایەتییەکان
دڵزار بەرزنجی
👫 کەسایەتییەکان
هەژیر قادریان
👫 کەسایەتییەکان
محێدین سەلیمی
👫 کەسایەتییەکان
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ
📊 رۆژانە لەهەولێر 19 جۆر غازی زیانبەخش بڵاودەبنەوە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️
رۆژانە لەهەولێر 19 جۆر غازی زیانبەخش بڵاودەبنەوە
📊 ئامار و راپرسی

دوارۆژ، نوسینگەی هەولێر
دوارۆژ لەراپۆرتێکی شیکاریی و بەدواداچووندا بە پشت بەستن بە چەندین راپۆرت و داتای لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای هەولێر و بۆچوونی شارەزایان و بەرپرسانی بواری ژینگە، ئه و هەڕەشە ژینگەیانە دەخاتەڕوو کە رووبەرووی پارێزگاکە بوونەتەوە.
لەراپۆرتێکی ساڵانەی هەڵسەنگاندنی ژینگەی هەولێر لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ژینگەی هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە "پاش هەستکردن بە خراپی جۆری هەوای سەر شەقامەکان و شەقامە یەکتربڕەکان و ترافیکەکانی ناوشاری هەولێری پایتەخت، بەجۆرێک کە هەواکەی رێژەی پیسبوونی گەیشتۆتە رادەی ژەهراویبوون، واتا رێژەی (9 PPM) و بەره و سەرتر لە کاتی بەیانیان و کاتی دەوامی فەرمانبەران لەنزیک کاتژمێر 8:00 یاخود ئه و کاتانەی جموجۆلی هاتوچۆی ئوتومبێل لەوپەریدایە و رێگاکان قەرەباڵەغن ژینگەی سەرشەقام و ترافیکەکان مەترسیدارن".
لەوبارەیەوە عەبدوڵڵا محەمەد بەڕێوبەری ژینگەی هەولێر بۆ دواڕۆژ ئاشکرایکرد، ئامێری پیسبوونی هەوای هەولێر 21 ماده و 19 گازی زیانبەخشن رۆژانە لە هەولێر دەستنیشاندەکات، داتاکان ئەوەدەردەخەن ساڵ بە ساڵ ژینگەی هەولێر پیستر دەبێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئه و ئاستەی بڵێین مەترسیدارە".
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 674 هەزارو 19 ئۆتۆمبێلی گشتی و تایبەت و بارهەڵگرو هۆیەکانی تری هاتووچۆ تۆمارکراون، له و رێژەیەش زۆرترینی لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراون کە 801 هەزارو 946 ئۆتۆمبێل و هۆیەکاتی تری گواستنەوەیە، لە پارێزگای سلێمانیش 503 هەزارو 353 ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی تری گواستنەوه و 287 هەزارو 776 ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی تری گواستنەوە لە شاری دهۆک تۆمارکراون، لەگەڵ زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێلی تایبەتی تۆزوباو (علوج) لە هەرێمی کوردستان.
لەراپۆرتی ساڵانەی ژینگەی هەولێریشدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆتومبێلەکان بەگشتی تەنها بە (2) جۆرە سووتەمەنی کاردەکەن، ئەویش بەنزین و گازە، کە لەجۆری ستاندارد نین و کاریگەری خراپیان لەسەر جۆری هەوا هەیە".
د.شێروان غەفور مامۆستای زانکۆ و پسپۆری بواری ژینگە لە بارەی کاریگەری ئه و گازانەی لە ئۆتۆمبێل دەردەچن ئاماژەبەوەدەکات، گازی یەکەم ئوکسیدی کاربۆن (CO) کە گازێکی ژهراوەیە و کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و لەگەل هیمۆگلوبینی خوێن یەکدەگرێت، دەبێتە هۆی پێکهێنانی کاربۆکسی هیمۆگلۆبین (Co-HB)، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی کوشتنی خرۆکە سوورەکانی خوێن کە هۆکارێکە بۆ دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن.
وتیشی "ئه و گازانە دەبنەهۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین (O2) لە خوێندا کە وا دەکات دڵ زیاتر کاربکات و ماندووبێت و ببێتە هۆی سەرئێشان و گێژبوون".
بە پێی ئامارەکانی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان، لەئێستادا ژمارەی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری گەیشتۆتە زیاتر لە (1500) مۆلیدە، (890) مۆلیدە دەکەوێتە سنوری شارەوانی هەولێر، (610) مۆلیدەش دەکەوێتە شار و شارۆچکه و گوندەکانی تری سنوری پارێزگای هەولێر، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو ژمارەی مۆلیدەکان زیادیانکردووە، زۆرێک له و مۆلێدانەش کە بوونەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان بە هۆی دەنگ زۆریی و پیسکردنی ژینگەی دەوروبەر و هەواوەیە.
بەڕێوبەری ژینگەی هەولێر ئەوەشدەخاتەڕوو، پشکنینەکان ئەوە نیشاندەدەن زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل و مۆلیده و زیادبوونی ژمارەی کارگەکان و رووداوەکانی شەڕی ناوچەکە، هۆکار بوون بۆ پیسبوونی ژینگەی ئه و شارە.
ئەنوەر محمد سەرۆکی لێژنەی پشکنین و بەدواداچوونی لە بەڕێوبەرایەتی ژینگەی هەولێر بۆ دواڕۆژ وتی "لەسەر مەرجە ژینگەییەکان مەرجمان خستووەتەسەر خاوەن مۆلیدەکان کە ئەوانیش بریتین لە مەرجی بێدەنگی مۆلیدەکان و چاندنی دار لە دەوربەری مۆلیدە و رێکخستنی ئاوەڕۆی ئه و مۆلیدانە".
ئەنوەر راشیگەیاند "هەندێک لە خاوەن مۆلیدەکان پابەند نابن به و رێنماییە ژینگەیانەوە"
هەر بەپێی راپۆرتەکەی هەڵسنگاندنی ساڵانەی ژینگەی هەولێر لەسنووری پارێزگای هەولێر ژمارەیەکی بەرچاو لە پاڵاوتگە هەیە، بەڵام تەنها یەک پاڵاوتگەی نەوتی هەولێر حکومییە و ئەویش سوود لە بیرە نەوتەکانی کێلگەی (خورماڵە) وەردەگرێت کە قۆناغی یەکەمی وێستگەی پاڵاوتنی غازەکەی لە ئاقاری گوندی هێلەوەیە و قۆناغی دووەمی وێستگەی پاڵاوتنی نەوتەکەی لە کەرتی کەورگۆسکە لە قەزای خەبات، ئەویش تاڕادەیەک مەرجە ژینگەیەکانی تێدایە".
راپۆرتەکەی هەڵسنگاندنی ساڵانەی ژینگەی هەولێر باس لەوەشدەکات پاڵاوتگەی نەوتی خاوی ئەهلی رۆژ بەرۆژ لەزیادبووندایە کە زۆربەیان دەکەونە باشووری پارێزگای هەولێر و ژمارەیان نزیکەی (102) پاڵاوتگەیە، دەکەونە ناوجەرگەی شاری هەولێرە لە ڕێگای گشتی هەولێر- گوێر و هەولێر- مەخمور و هەولێر- کەرکوک، ئەم پاڵاوتگانەش نە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە مۆڵەتیان پێدراوه و نە لەلایەن ژینگەشەوە ڕەزامەندی پێشوەختەی ڕێگەپێدانی دامەزراندنیان پێدراوە یاخود مەرجە ژینگەییەکانیان جێبەجێ نەکردووە".
بەپێی راپۆرتەکە دووری پاڵاوتگەکان لەرێگای سەرەکی و لە سنووری ناحیه و گوندەکان دەگاتە دەوروبەری (300م تاکو 1500م)، هەر پاڵاوتگەیەک لە ماوەی (24) کاتژمێردا نزیکەی (100 تا 200 تەن) نەوتی خاو دەپاڵێون بۆ گاز و بەنزین و قیڕ، ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.
گرنگترین پیسکەرەکانی دەرهاویشتەی پیشەسازی نەوت بریتین لە هایدرۆکاربۆنات و ئاوێتەی گۆگرد (ئۆکسیدی گۆگرد و هایدرۆگۆگرد)، یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و تەنۆلکەی هەڵواسراو، کۆگاکانیش سەرچاوەی گرنگی دەرچوونی هەندێ غاز و هەڵمی هایدرۆکاربۆنین، بەڵام یەکەکانی گەرمکردن و هایدرۆجینی سەرچاوەی گرنگی دەرچوونی غازی ترشن وەکو گۆگردی هایدرۆجین (H2S).
هەروەها هەڵم لە ماتۆرەکانی پاڵەپەستۆ دەردەچێ و بڵاودەبێتەوەوە یاخود لەکاتی بارکردن و گواستنەوە هەندێ جۆری کاربۆناتی سووک دەردەچێ و بە هەوادا بڵاودەبێتەوە.
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر لەوبارەیەوە ئەوەی خستەڕوو، بەشێکی پیسووبونی ژینگە لە چەند ساڵی رابردوو بەهۆی پاڵاوتگەکانی نەوت و کارگەکانەوەیە کە له و شارە هەیە و ترسیان هەبووە رێژەی پیسبوونەکە گەیشتبێتە ئاستی مەترسیدار، بەڵام دواتر دوای تاقیکردنەوەیان بۆ هەوای هەولێر ئەنجامدا، گەیشتنە ئه و ئەنجامەی رێژەکە نەگەیشتبووە ئاستێکی مەترسیدار.
ئەنوەر محمد سەرۆکی لێژنەی پشکنین و بەدواداچوون لە ژینگەی هەولێر، باس لەوەدەکات، بە گوێرەی رێنماییە ژینگەیەکان دەبێ هەر پاڵاوتگەیەک هەشت کیلۆمەتر لە ناوچە نیشتەجێبوون دووربێت و سێ کیلۆمەتریش لە شەقامی سەرەکی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پاڵاوتگەیەک رەچاوی ئه و رَینمایەی نەکردووە.
ناوبراووتیشی "مەرجی دانانی نێرگەلەمان لەسەر ئه و پاڵاوتگانە داناوە تاوەکو گازو دوکەڵەکان لە ئاستێکی بڵنددا دەربدرێن".
سەرۆکی لێژنەی پشکنین و بەدواداچوون دووپاتیکردەوە، پاڵاوگەکان زۆرێکیان بەر لە دروستبوونی وەزارەت و دەستەی ژینگە دروستبوون، یاخود کەمتر رێنمایەکانی ژینگەیان بەسەر جێبەجێکراوە، هەر بۆیەش کەم پاڵاوتگە هەیە ئه و رێنمایە ژینگەیانە جێبەجێبکات، بەڵام بەردەوام سزای مادیمان بەسەر سەپاندوون.
بە پێی راپۆرتی دەستەی چاکردن و پاراستنی ژینگەی هەرێم و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە ئێستادا کێشە ژینگەیەکانی شاری هەولێر بەگشتی بریتین لە:
1. تێبینیکردنی بوونی چڕە دوکەڵێک لە ئاسمانی شاری هەولێر بەهۆی زۆر هۆکار، لەوانە زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل کە سەرچاوەی دەردانی زۆر لە گازە خنکێنەرەکانە لەگەڵ تەنۆلکەی هەڵواسراوەکان و قورقوشم.
2. خراپی جۆری سووتەمەنی بە گشتی کاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی پیسبوون لە شاری هەولێر.
3. زۆربوونی پرۆژەکانی نشتەجێبوون لە شاری هەولێر، بۆتە هۆی زیادبەکارهێنانی کارەبای نیشتمانی کە بەشی ئەم بارە ناکات، بۆیە بە بەردەوامی پەنا دەبردرێت بۆ مۆلیدە کە لەئەنجامدا دەبنەهۆی پیسبوونی ئاسمانی هەولێری پایتەخت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازە پیسکەرەکان کە لەئەنجامی سووتانی ناوەکی پەیدادەبن.
4. بەردەوامیی لەزۆربوونی پرٍۆژە پیشەسازییەکان کە دەبنەهۆی بڵاوبوونەوەی دوکەڵ و تەپوتۆز و زیادبوونی رێژەی بڵاوبوونەوەی گازە پیسکەرەکان لە ئاسمانی شاری هەولێر و دەوروبەری.
5. بەکارنەهێنانی مەرجی ژینگەیی زانستی سەردەم بۆ چارەسەرکردنی زبڵ و پاشماوە لەزبڵخانەکان.
6. کەمی ڕێژەی ڕووبەری سەوزایی بەگشتی بەرامبەر زۆر فراونبوونی رووبەری شار لەگەل نەبوونی پشتێنەی سەوز بۆ شاری هەولێر کە کاریگەری زۆری لەسەر جۆری هەوای شار هەیە.
لەبارەی گرفتە ژینگەییەکانی شاری هەولێر نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، بۆ دواڕ‌وژ وتی "دیاردەی پیسبوون و گەرمبوونی ژینگە دیاردەیەکی جیهانییە، ئەوەندەی رووبەرووی شارو وڵاتە گەورەکان بۆتەوە رووبەرووی شارەکانی هەرێمی کوردستان نەبۆتەوە، بۆیە ژینگەی هەولێرو شارەکانی تر لە ئاستێکی زۆرباشدان".
پارێزگاری هەولێر وتیشی "بەپێی ئه و ئامارانەی لەبەردەستدان لەبارەی رەوشی ژینگەی هەولێر ئاماری مەترسیدارو ترسناک نین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەهەوڵدان بۆ ئەوەی ژینگەی پایتەخت بە خاوینی بپارێزن".
بەڕێوبەری ژینگەی هەولێر لە بارەی فاکتەرەکانی تری پیسبوونی ژینگەی هەولێر وتی "یەکێکی تر لەو هۆکارانەی لانی کەم لەماوەی چەند مانگی رابردوودا کاریگەری خستۆتە سەر ژینگەی پارێزگای هەولێر، بریتیبووە لەدەستپێکردنی جەنگی رزگارکردنی موسڵ، بەهۆی ئاگرگرتنی بیرە نەوتەکانی لە گەیارە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری بۆمب و تەقینەوە و هێرشە ئاسمانییەکان کە لە ناوچەکە روودەدەن".
ناوبراو روونیشیکردەوە هۆکاری خۆڵبارین لە شاری هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گۆڕانکاری کەشوهەوا هەیە لە بیابانەکانی ئەفریقا و باشووری عێراق، بەهۆی ئەوەی کە هەولێریش لە دەشتایی هەڵکەوتووە و رێژەی سەوزایشی زۆر نییە، ئەو جۆرە گۆڕانکارییانە کاریگەری لەسەر هەولێریش دروستکردووە.
- 01-01-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-01-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-01-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⛑ تەندروستی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 1 2017 8:01PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 1 2017 8:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,131 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
  📖 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆ...
  📖 هێزی بیرکردنەوە، زنجیر...
  📖 کوردستان و سەرکرده و ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-01-2021
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
دڵزار بەرزنجی
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی نەخۆشانی تالاسیما بوو، رۆژی 26-01-2019 کۆچی دوایی کرد.
دڵزار بەرزنجی
هەژیر قادریان
شاخەوانێکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ڕۆژی هەینی 27-01-2017 لەکاتی سەرکەوتندا بۆ سەر شاخی قوڵقوڵەی شاری سەقز بە هۆی هەرەسی ڕنووە بەفرەوە کاتژمێر 2:30 پاشنیوەڕۆ گیانی لەدەستداداوە.
-
هەژیر قادریان
محێدین سەلیمی
شاخەوانێکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ڕۆژی هەینی 27-01-2017 لەکاتی سەرکەوتندا بۆ سەر شاخی قوڵقوڵەی شاری سەقز بە هۆی هەرەسی ڕنووە بەفرەوە کاتژمێر 2:30 پاشنیوەڕۆ گیانی لەدەستداداوە.
-
محێدین سەلیمی
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ (Aleksander Borejko Chodźko): لە 30-08-1804 – 27-01-1891 شاعیر، ڕۆژهەڵاتناس و زمانناسێکی پۆڵەندی بوو.
سەبارەت بە زمانی کوردی کتێبێکی هەیە بە ناوی (لێکۆڵینەوەی فیلۆلۆجیایی زمانی کوردی (شێوەزاری سلێمانی) (بە زمانی فەڕەنسی: Études philologiques sur la langue kurde dialecte de Soléimanié).
ئەلکساندەر خۆجکۆ لە کرزیوکزی لە ئیمڕایۆریەتیی ڕووسی لەدایکبوو، ئەو لە زانکۆی ڤیلنیەس دەیخوێند. ئەو ئەندامێکی کۆمەڵەی فیلارێت و پەیمانگای خوێندنی ڕۆژهەڵاتی بوو کە هاوپێچ بوو لەگەڵ وەزارەت
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,483 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574