🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: جاشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 22-10
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 22-10 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆22-10-2019
📆21-10-2019
📆20-10-2019
📆19-10-2019
📆18-10-2019
📆17-10-2019
📆16-10-2019
📂 زۆرتر ...
📅22 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,483) پەڕتووک|||
📅 16-10-2019
رۆژی 8ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵهاتن بەیارمەتی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک کەمپەکەیان سوتاند.[1]
- لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکانیدا تۆمەتبار دەکات.[1]
- سوپای سووریا گەیشتە کۆبانێ.[1]
- شەڕڤانان 17 گوندی سنوری ناوچەکانی عەین عیسا و گرێ سپی-یان لە دەستی چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا ئازادکرد.[1]
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆ
📅 16-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ژنە شەڕڤانەکان بە رەنگەکانی منداڵێکی کورد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-10-2019
رۆژی 7ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- شەڕڤانان دەستبەسەر هەمەرێکی سوپای تورکدا دەگرن.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سمکۆ خەلیلی باغچە، خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنووری ئەو شارەدا، بەسەختی پێکرا.[1]
📅 15-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 15-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 14-10-2019
رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و رۆژاوا.[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار) و (ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس) بەرەو رۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.[1]
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری کۆبان
📅 14-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 14-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 13-10-2019
رۆژی 5ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- هەسەدە رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە.[1]
- ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی تورک لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک گرێ سپی جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجا
📅 13-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
کەمترین هاوکاری بۆ رۆژاوا، گەمارۆی ئابووریی تاکی کوردە لەسەر شمەکی تورکی، درامای تورکی و گەشتوگوزار لە تورکیا!
📊 بابەت 365,237 | وێنە 55,382 | پەڕتووک PDF 10,483 | فایلی پەیوەندیدار 34,607 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,420 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📊 رۆژانە لەهەولێر 19 جۆر غازی زیانبەخش بڵاودەبنەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
رۆژانە لەهەولێر 19 جۆر غازی زیانبەخش بڵاودەبنەوە
📊 ئامار و راپرسی

دوارۆژ، نوسینگەی هەولێر
دوارۆژ لەراپۆرتێکی شیکاریی و بەدواداچووندا بە پشت بەستن بە چەندین راپۆرت و داتای لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای هەولێر و بۆچوونی شارەزایان و بەرپرسانی بواری ژینگە، ئه و هەڕەشە ژینگەیانە دەخاتەڕوو کە رووبەرووی پارێزگاکە بوونەتەوە.
لەراپۆرتێکی ساڵانەی هەڵسەنگاندنی ژینگەی هەولێر لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ژینگەی هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە "پاش هەستکردن بە خراپی جۆری هەوای سەر شەقامەکان و شەقامە یەکتربڕەکان و ترافیکەکانی ناوشاری هەولێری پایتەخت، بەجۆرێک کە هەواکەی رێژەی پیسبوونی گەیشتۆتە رادەی ژەهراویبوون، واتا رێژەی (9 PPM) و بەره و سەرتر لە کاتی بەیانیان و کاتی دەوامی فەرمانبەران لەنزیک کاتژمێر 8:00 یاخود ئه و کاتانەی جموجۆلی هاتوچۆی ئوتومبێل لەوپەریدایە و رێگاکان قەرەباڵەغن ژینگەی سەرشەقام و ترافیکەکان مەترسیدارن".
لەوبارەیەوە عەبدوڵڵا محەمەد بەڕێوبەری ژینگەی هەولێر بۆ دواڕۆژ ئاشکرایکرد، ئامێری پیسبوونی هەوای هەولێر 21 ماده و 19 گازی زیانبەخشن رۆژانە لە هەولێر دەستنیشاندەکات، داتاکان ئەوەدەردەخەن ساڵ بە ساڵ ژینگەی هەولێر پیستر دەبێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئه و ئاستەی بڵێین مەترسیدارە".
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 674 هەزارو 19 ئۆتۆمبێلی گشتی و تایبەت و بارهەڵگرو هۆیەکانی تری هاتووچۆ تۆمارکراون، له و رێژەیەش زۆرترینی لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراون کە 801 هەزارو 946 ئۆتۆمبێل و هۆیەکاتی تری گواستنەوەیە، لە پارێزگای سلێمانیش 503 هەزارو 353 ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی تری گواستنەوه و 287 هەزارو 776 ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی تری گواستنەوە لە شاری دهۆک تۆمارکراون، لەگەڵ زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێلی تایبەتی تۆزوباو (علوج) لە هەرێمی کوردستان.
لەراپۆرتی ساڵانەی ژینگەی هەولێریشدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆتومبێلەکان بەگشتی تەنها بە (2) جۆرە سووتەمەنی کاردەکەن، ئەویش بەنزین و گازە، کە لەجۆری ستاندارد نین و کاریگەری خراپیان لەسەر جۆری هەوا هەیە".
د.شێروان غەفور مامۆستای زانکۆ و پسپۆری بواری ژینگە لە بارەی کاریگەری ئه و گازانەی لە ئۆتۆمبێل دەردەچن ئاماژەبەوەدەکات، گازی یەکەم ئوکسیدی کاربۆن (CO) کە گازێکی ژهراوەیە و کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و لەگەل هیمۆگلوبینی خوێن یەکدەگرێت، دەبێتە هۆی پێکهێنانی کاربۆکسی هیمۆگلۆبین (Co-HB)، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی کوشتنی خرۆکە سوورەکانی خوێن کە هۆکارێکە بۆ دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن.
وتیشی "ئه و گازانە دەبنەهۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین (O2) لە خوێندا کە وا دەکات دڵ زیاتر کاربکات و ماندووبێت و ببێتە هۆی سەرئێشان و گێژبوون".
بە پێی ئامارەکانی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان، لەئێستادا ژمارەی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری گەیشتۆتە زیاتر لە (1500) مۆلیدە، (890) مۆلیدە دەکەوێتە سنوری شارەوانی هەولێر، (610) مۆلیدەش دەکەوێتە شار و شارۆچکه و گوندەکانی تری سنوری پارێزگای هەولێر، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو ژمارەی مۆلیدەکان زیادیانکردووە، زۆرێک له و مۆلێدانەش کە بوونەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان بە هۆی دەنگ زۆریی و پیسکردنی ژینگەی دەوروبەر و هەواوەیە.
بەڕێوبەری ژینگەی هەولێر ئەوەشدەخاتەڕوو، پشکنینەکان ئەوە نیشاندەدەن زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل و مۆلیده و زیادبوونی ژمارەی کارگەکان و رووداوەکانی شەڕی ناوچەکە، هۆکار بوون بۆ پیسبوونی ژینگەی ئه و شارە.
ئەنوەر محمد سەرۆکی لێژنەی پشکنین و بەدواداچوونی لە بەڕێوبەرایەتی ژینگەی هەولێر بۆ دواڕۆژ وتی "لەسەر مەرجە ژینگەییەکان مەرجمان خستووەتەسەر خاوەن مۆلیدەکان کە ئەوانیش بریتین لە مەرجی بێدەنگی مۆلیدەکان و چاندنی دار لە دەوربەری مۆلیدە و رێکخستنی ئاوەڕۆی ئه و مۆلیدانە".
ئەنوەر راشیگەیاند "هەندێک لە خاوەن مۆلیدەکان پابەند نابن به و رێنماییە ژینگەیانەوە"
هەر بەپێی راپۆرتەکەی هەڵسنگاندنی ساڵانەی ژینگەی هەولێر لەسنووری پارێزگای هەولێر ژمارەیەکی بەرچاو لە پاڵاوتگە هەیە، بەڵام تەنها یەک پاڵاوتگەی نەوتی هەولێر حکومییە و ئەویش سوود لە بیرە نەوتەکانی کێلگەی (خورماڵە) وەردەگرێت کە قۆناغی یەکەمی وێستگەی پاڵاوتنی غازەکەی لە ئاقاری گوندی هێلەوەیە و قۆناغی دووەمی وێستگەی پاڵاوتنی نەوتەکەی لە کەرتی کەورگۆسکە لە قەزای خەبات، ئەویش تاڕادەیەک مەرجە ژینگەیەکانی تێدایە".
راپۆرتەکەی هەڵسنگاندنی ساڵانەی ژینگەی هەولێر باس لەوەشدەکات پاڵاوتگەی نەوتی خاوی ئەهلی رۆژ بەرۆژ لەزیادبووندایە کە زۆربەیان دەکەونە باشووری پارێزگای هەولێر و ژمارەیان نزیکەی (102) پاڵاوتگەیە، دەکەونە ناوجەرگەی شاری هەولێرە لە ڕێگای گشتی هەولێر- گوێر و هەولێر- مەخمور و هەولێر- کەرکوک، ئەم پاڵاوتگانەش نە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە مۆڵەتیان پێدراوه و نە لەلایەن ژینگەشەوە ڕەزامەندی پێشوەختەی ڕێگەپێدانی دامەزراندنیان پێدراوە یاخود مەرجە ژینگەییەکانیان جێبەجێ نەکردووە".
بەپێی راپۆرتەکە دووری پاڵاوتگەکان لەرێگای سەرەکی و لە سنووری ناحیه و گوندەکان دەگاتە دەوروبەری (300م تاکو 1500م)، هەر پاڵاوتگەیەک لە ماوەی (24) کاتژمێردا نزیکەی (100 تا 200 تەن) نەوتی خاو دەپاڵێون بۆ گاز و بەنزین و قیڕ، ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.
گرنگترین پیسکەرەکانی دەرهاویشتەی پیشەسازی نەوت بریتین لە هایدرۆکاربۆنات و ئاوێتەی گۆگرد (ئۆکسیدی گۆگرد و هایدرۆگۆگرد)، یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و تەنۆلکەی هەڵواسراو، کۆگاکانیش سەرچاوەی گرنگی دەرچوونی هەندێ غاز و هەڵمی هایدرۆکاربۆنین، بەڵام یەکەکانی گەرمکردن و هایدرۆجینی سەرچاوەی گرنگی دەرچوونی غازی ترشن وەکو گۆگردی هایدرۆجین (H2S).
هەروەها هەڵم لە ماتۆرەکانی پاڵەپەستۆ دەردەچێ و بڵاودەبێتەوەوە یاخود لەکاتی بارکردن و گواستنەوە هەندێ جۆری کاربۆناتی سووک دەردەچێ و بە هەوادا بڵاودەبێتەوە.
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر لەوبارەیەوە ئەوەی خستەڕوو، بەشێکی پیسووبونی ژینگە لە چەند ساڵی رابردوو بەهۆی پاڵاوتگەکانی نەوت و کارگەکانەوەیە کە له و شارە هەیە و ترسیان هەبووە رێژەی پیسبوونەکە گەیشتبێتە ئاستی مەترسیدار، بەڵام دواتر دوای تاقیکردنەوەیان بۆ هەوای هەولێر ئەنجامدا، گەیشتنە ئه و ئەنجامەی رێژەکە نەگەیشتبووە ئاستێکی مەترسیدار.
ئەنوەر محمد سەرۆکی لێژنەی پشکنین و بەدواداچوون لە ژینگەی هەولێر، باس لەوەدەکات، بە گوێرەی رێنماییە ژینگەیەکان دەبێ هەر پاڵاوتگەیەک هەشت کیلۆمەتر لە ناوچە نیشتەجێبوون دووربێت و سێ کیلۆمەتریش لە شەقامی سەرەکی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پاڵاوتگەیەک رەچاوی ئه و رَینمایەی نەکردووە.
ناوبراووتیشی "مەرجی دانانی نێرگەلەمان لەسەر ئه و پاڵاوتگانە داناوە تاوەکو گازو دوکەڵەکان لە ئاستێکی بڵنددا دەربدرێن".
سەرۆکی لێژنەی پشکنین و بەدواداچوون دووپاتیکردەوە، پاڵاوگەکان زۆرێکیان بەر لە دروستبوونی وەزارەت و دەستەی ژینگە دروستبوون، یاخود کەمتر رێنمایەکانی ژینگەیان بەسەر جێبەجێکراوە، هەر بۆیەش کەم پاڵاوتگە هەیە ئه و رێنمایە ژینگەیانە جێبەجێبکات، بەڵام بەردەوام سزای مادیمان بەسەر سەپاندوون.
بە پێی راپۆرتی دەستەی چاکردن و پاراستنی ژینگەی هەرێم و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە ئێستادا کێشە ژینگەیەکانی شاری هەولێر بەگشتی بریتین لە:
1. تێبینیکردنی بوونی چڕە دوکەڵێک لە ئاسمانی شاری هەولێر بەهۆی زۆر هۆکار، لەوانە زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل کە سەرچاوەی دەردانی زۆر لە گازە خنکێنەرەکانە لەگەڵ تەنۆلکەی هەڵواسراوەکان و قورقوشم.
2. خراپی جۆری سووتەمەنی بە گشتی کاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی پیسبوون لە شاری هەولێر.
3. زۆربوونی پرۆژەکانی نشتەجێبوون لە شاری هەولێر، بۆتە هۆی زیادبەکارهێنانی کارەبای نیشتمانی کە بەشی ئەم بارە ناکات، بۆیە بە بەردەوامی پەنا دەبردرێت بۆ مۆلیدە کە لەئەنجامدا دەبنەهۆی پیسبوونی ئاسمانی هەولێری پایتەخت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازە پیسکەرەکان کە لەئەنجامی سووتانی ناوەکی پەیدادەبن.
4. بەردەوامیی لەزۆربوونی پرٍۆژە پیشەسازییەکان کە دەبنەهۆی بڵاوبوونەوەی دوکەڵ و تەپوتۆز و زیادبوونی رێژەی بڵاوبوونەوەی گازە پیسکەرەکان لە ئاسمانی شاری هەولێر و دەوروبەری.
5. بەکارنەهێنانی مەرجی ژینگەیی زانستی سەردەم بۆ چارەسەرکردنی زبڵ و پاشماوە لەزبڵخانەکان.
6. کەمی ڕێژەی ڕووبەری سەوزایی بەگشتی بەرامبەر زۆر فراونبوونی رووبەری شار لەگەل نەبوونی پشتێنەی سەوز بۆ شاری هەولێر کە کاریگەری زۆری لەسەر جۆری هەوای شار هەیە.
لەبارەی گرفتە ژینگەییەکانی شاری هەولێر نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، بۆ دواڕ‌وژ وتی "دیاردەی پیسبوون و گەرمبوونی ژینگە دیاردەیەکی جیهانییە، ئەوەندەی رووبەرووی شارو وڵاتە گەورەکان بۆتەوە رووبەرووی شارەکانی هەرێمی کوردستان نەبۆتەوە، بۆیە ژینگەی هەولێرو شارەکانی تر لە ئاستێکی زۆرباشدان".
پارێزگاری هەولێر وتیشی "بەپێی ئه و ئامارانەی لەبەردەستدان لەبارەی رەوشی ژینگەی هەولێر ئاماری مەترسیدارو ترسناک نین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەهەوڵدان بۆ ئەوەی ژینگەی پایتەخت بە خاوینی بپارێزن".
بەڕێوبەری ژینگەی هەولێر لە بارەی فاکتەرەکانی تری پیسبوونی ژینگەی هەولێر وتی "یەکێکی تر لەو هۆکارانەی لانی کەم لەماوەی چەند مانگی رابردوودا کاریگەری خستۆتە سەر ژینگەی پارێزگای هەولێر، بریتیبووە لەدەستپێکردنی جەنگی رزگارکردنی موسڵ، بەهۆی ئاگرگرتنی بیرە نەوتەکانی لە گەیارە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری بۆمب و تەقینەوە و هێرشە ئاسمانییەکان کە لە ناوچەکە روودەدەن".
ناوبراو روونیشیکردەوە هۆکاری خۆڵبارین لە شاری هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گۆڕانکاری کەشوهەوا هەیە لە بیابانەکانی ئەفریقا و باشووری عێراق، بەهۆی ئەوەی کە هەولێریش لە دەشتایی هەڵکەوتووە و رێژەی سەوزایشی زۆر نییە، ئەو جۆرە گۆڕانکارییانە کاریگەری لەسەر هەولێریش دروستکردووە.
- 01-01-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-01-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی⛑ تەندروستی
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 1 2017 8:01PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 1 2017 8:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,087 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
رۆژانە لەهەولێر 19 جۆر غازی زیانبەخش بڵاودەبنەوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-01-2017
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,137%61.91
هەورامی61,567%16.85
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,518%15.47
عربي9,738%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.28
فارسی2,246%0.61
English1,756%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe481%0.13
Nederlands189%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska52%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,776%62.37
👫 کەسایەتییەکان25,035%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,900%5.99
🏰 شوێنەکان20,766%5.68
✌️ شەهیدان18,721%5.12
💬 پەند و ئیدیۆم12,034%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,264%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,017%1.37
📷 وێنە و پێناس4,862%1.33
🚼 ناوی کوردی4,851%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,753%1.30
📖 کورتەباس2,491%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,605%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)946%0.25
😊 گاڵتەوگەپ730%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان551%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە465%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان175%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان90%0.02
👩 دۆزی ژن82%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار57
⁉️ ئایین و ئاتەیزم843
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا119
📄 بەڵگەنامەیی69
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد726
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی780
📖 رۆمان595
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە239
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,037
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست913
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر146
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت311
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,951 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574