- دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست بە دەوامی فەرمی خۆی دەکاتەوە.
- 28 بەڕێوەبەرو یاریدەدەری قوتابخانەی سنوری پەروەردەی شارەزوور دەستیان لەکارکێشایەوە، ئەوەش دوای سێ مانگ لەبایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
- خۆپیشاندانی مامۆستایان لە چەمچەماڵ و دەربەندیخان ئەمڕۆ دەستيپێکردەوە، لەسلێمانیش مامۆستایان کۆبونەوە دەکەن بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دژی ئەندامانی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا، لە ئامەد، سەیدی فورات، یاریدەری هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە کە ئەندامی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیشە لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا. لە ئەنقەرەش هێرش کرایە سەر ماڵی ئایسەل توغلوک، یاریدەری هاوسەرۆکانی هەدەپە و ئەندامی کۆمیتەی جڤاکی دیموکراتی و دەستبەسەرکرا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 14,780 times