دواڕۆژ، نووسینگەی هەولێر
بەپێی داتایەکی ڕەسمی کە دەست دواڕۆژ کەوتووە.
بەپێی ئەو داتایەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا داهاتی ئەو وەزارەتە دوو ملیارو (797) ملیۆن و (741) هەزارو (771)دینار بووە کە دەکاتە سێ ملیۆن و (488) هەزارو (244) دۆلار.
داهاتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نۆ بەشی جیاوازی سەر بەو وەزارەتەوە دەست دەکەوێت کە هەریەک لە فڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانی و بەرێوەبەرایەتییەکانی پۆستەو گەیاندنی سێ پاریزگاکەی هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەرایەتی گەیاندنی هەولێر و بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەیە پێکدێت.
- 19-12-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,626 جار هاتیە دیتن