داعش 35 ملیار دۆلار زیان بەعێراق دەگەیەنێت
📊 ئامار و راپرسی
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد ئەو زیانانەی رێکخراوی داعش بە شارەکانی عێراقی گەیاندوە بە 35 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی شەممە (17)ی کانونی یەکەم لە رێورەسمی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دەعوەی ئیسلامی رایگەیاند "داعش لەشاری موسڵ و ئەو شارانەی داگیریکرد زۆربەی کێڵگە نەوتیەکانی سوتاندوە و ئاوی تێکەڵ بە بیرە نەوتەکان کردوە و تەنانەت سروشتیشی وێرانکردووە".
راشیگەیاند "بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان کۆی بەهای ئەو زیانانەی کە داعش بە عێراقی گەیاندوە و بە (35) ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت".
عێراق لە 17ی تشرینی یەکەمی رابردوو پرۆسەی رزگارکردنی شاری موسڵی لە داعش راگەیاند، تا ئێستا نیوەی گەڕەکەکانی شارەکه پاککراونەتەوە و پرۆسەکە بەهۆی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی جۆرێک لە خاوبونەوەی پێوەدیارە.
سەرۆک وەزیران راشیگەیاند، پرۆسەک وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت.
ئەو زیانانەی داعش لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و زیادبوونی خەرجیەکانی جەنگ رووبەرووی قەیرانێکی دارایی قورس بۆتەوە.
- 18-12-2016