250 ژن و پیاوی کورد و عەرەب لە باشوور بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە
📊 Statistikk og undersøkelser
دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار:
بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی رادەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان 250 ژن و پیاوی کوردو عەرەب بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە، بەڵام لەماوەی زیاتر لە هەشت ساڵدا تەنیا دوو کەس لە سێدارە دراون.
ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "لە کوردستان 250 فەرمانی لەسێدارەدانیان لایە، بەڵام ماوەی هەشت ساڵە جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدان لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە وەستاوە".
لەبارەی ناسنامەی ئەوانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کار وتی "240 کەس لەوانە پیاون، 10 کەسیشیان ئافرەتن، هەندێکیان خەڵکی کوردستانن، بەڵام بەشێکیان عەرەبی عێراقین".
وتیشی "ئەو تاوانبارانە تۆمەتەکانیان جیاوازە، بەشێکیان بەهۆی کوشتنی بەئەنقەست و بەشێکی تریشیان بەهۆی تیرۆرەوە بڕیارەکەیان بۆ دەرچووە، بەڵام ئەگەر بڕیاری لەسێدارەدانیان بگۆڕدرێت بۆ زیندانیکردنی هەتاهەتایی، ئەوا ئەو ماوەیەی لە زینداندان بۆیان هەژمار دەکرێت".
لە ساڵی 2008ەوە بە بڕیارێکی سەرۆکایەتی هەرێم کار بە سزای لەسێدارەدان ناکرێت، بەڵام لەماوەی نێوان 2014 تاکو 2016 دوو کەس لەسێدارەدراون.
- 15-12-2016
⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!