سلێمانی: زیاتر لە 5 هەزار منداڵی ئاوارە لەدایکبوون
📊 Statistikk og undersøkelser
دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی، کە وێنەیەکی نێردراوە بۆ دواڕۆژ، تێیدا هاتووە، لە ماوەی 11 مانگی رابردووی ئەمساڵ چوار هەزار و پێنج منداڵ لە خێزانی ئاوارەی عێراق لە سلێمانی لەدایکبوون، ئەمە جگەلەوەی لەو ماوەیەدا هەزار و 335 منداڵی ئاوارەی دەرەوەی عێراق لەناو ئەو نەخۆشخانەیە لەدایکبوون.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی رابردوودا شەش هەزار و 125 منداڵی ئاوارەی عێراق و 756 منداڵی ئاوارەی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی لەدایبکوون.
ئامارەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە 11 مانگی رابردووی ئەمساڵدا 23 منداڵی لەدایکبووی ئاوارەی عێراقی لەناو نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لە بەشی خودەج گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە ساڵی پاردا 10 منداڵی ئاوارەی عێراق و دوو منداڵی ئاوارەی دیکە لەناو ئەو نەخۆشخانەیە گیانیان لەدەستداوە.
لە ئامارەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لەماوەی ئەو 11 مانگەی رابردووی ئەمساڵدا 12 هەزار و 253 نەخۆشی ئاوارەی عێراق و دوو هەزار و 487 نەخۆشی ئاوارەی دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانیان کردووە، بەڵام لە ساڵی رابردوودا 15 هەزار و 33 نەخۆشی واوارەی عێراق و چوار هەزار و 325 نەخۆشی ئاوارەی دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانیان کردووە.
ئەوەش رونکراوەتەوە، کە لەماوەی 11 مانگی رابردووی ئەمساڵ شەش هەزار و 492 نەخۆشی ئاوارەی عێراق و هەزار و 721 نەخۆشی ئاوارەی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی داخڵکراون و چاودێریی تەندروستیان کراوە.
لە ئامارەکەدا هێما بۆ ئەوەشکراوە، کە لە 11 مانگی رابردووی ئەمساڵدا 14 هەزار و 99 نەشتەرگەری جۆراوجۆر بۆ ئاوارەی عێراق و 487 نەشتەرگەریش بۆ ئاوارەی دەرەوەی عێراق ئەنجامدراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە لە ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 710 نەشتەرگەریی بۆ ئاوارەی عێراق و 893 نەشتەرگەریش بۆ ئاوارەی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو ئەو نەخۆشخانەیەدا ئەنجامدراوە.
- 15-12-2016
⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!