هەرێم 22 ملیۆن دۆلار پارەی پترۆدۆلار بۆ شاری کەرکوک تەرخان دەکات
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئاشکرایدەکات لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بڕی (22) ملیۆن دۆلار پارەی پترۆدۆلار بۆ شاری کەرکوک تەرخان دەکات.
لە راپۆرتی وردەکاریی بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەو فرۆشتن و داهاتی نەوتی مانگی تشرینی دووەم کە ئەمڕۆ چوارشەممە (14)ی کانوونی یەکەم وەزارەتی سامانەسروشتییەکان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە لە مانگی رابردوودا هەرێم بەگشتی (19) ملیۆن و (552) هەزار و (433) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە و رۆژانەش بڕی (651) هەزار و (748) بەرمیلی هەناردەکردووە و بەرملێک نەوتیشی بە (35) دۆلار و (5) سەنت فرۆشتووە.
راپۆرتەکە رونیکردۆدتەوە لە مانگی رابردوودا هەرێم دوای خەرجکردنی شایستە دارایی و کۆمپانیاکان و گێڕانەوەی قەرزەکان داهاتی فرۆشتنی نەوت (374) ملیۆن و (754) هەزار و (766) دۆلار بووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە لە داهاتی نەوتی مانگی رابردوو بڕی (22) ملیۆن دۆلار پارەی پترۆدۆلار بۆ شاری کەرکوک تەرخان کراوە.
- 14-12-2016