باکووری کوردستان
- بەسیمە کونجا پەرلەمانتاری
هەدەپەهەدەپەی شاری سیرت دوای ئازادکردنی ڕایگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە ئەشکەنجە دراوە، بەهۆی ئەو لێدوانەشەوە جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە.
- مستەفا بایرام، هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە شاری ڕوهای باکوری کوردستان دەستگیرکرا.
- لە دوێنێوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە 12 شار و شارۆچکەی باکوری کوردستان و تورکیا نزیکەی 325 ئەندامی هەدەپە دەستبەسەرکراون، کە لەناویاندا چەندین هاوسەرۆک هەن.
دەرەوەی کوردستان
-
نادیە مورادنادیە موراد و لەمیا بەشار، دوو کچە گەنجی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی چەکدارانی
داعشداعش، ئەمڕۆ لەمیانی مەراسیمێکدا خەڵاتی ئەمساڵی ساخارۆف بۆ ئازادی بیروڕایان لەپەرلەمانی ئەوروپا پێ بەخشرا.
-
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لە ئیتاڵیا خەڵاتی ساڵانەی پێگاسۆسی زێڕینی پێدرا، لەبەرامبەر بەشداری کاراو ڕاستەوخۆی لەبەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆر و هەوڵەکانی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ.