کوردیپێدیا، داتابەیسی نەتەوەیەکە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,785) پەڕتووک||
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دوعا خەلیل ئەسوەد
یەکێکە لە بەناوبانگترین قوربانییەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە کوردستان. لە 07-04-2007دا بە بەردوبلۆک لە لایەن کۆمەڵە کەسێک و پۆلیسی دەسەڵاتەوە لە گوندێکی بەعشیقەی نزیک موسڵە بە بەرچاوی سەدان کەسەوە، کوژرا.

کچێکی ئێزدی بووە، ناوی تەواوی دوعا خەلیل ئەسوەدە. دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان هاوسەرگیریی کرد.
ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە گوندی بەحزان لە شارۆچکەی شێخان، بە بەرچاوی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن کەسوکار و عەشیرەتەکەیەوە بە بلۆک شەهید
👫 دوعا خەلیل ئەسوەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دوعا خەلیل ئەسوەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەهبەر جەلال
رەهبەر جەلال حەمەد مامەش
لەساڵی 1953 لەشاری کۆیە لە دایکبووە.
قوتابخانەی ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
ساڵی 1970 لەگەڵ هەندێک لاوانی شاری کۆیە، تیپی شانۆگەری (کەکۆن) دادەمەزرێنێت. پاشان دەچیتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەشی نیگارکێشان لەبەغدا.
رۆژی 11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی و دەچێتە ریزی شۆڕش، لەوێش لەبەرێوەبەرایەتی راگەیاندن کاردەکات.
لەساڵی 1977 دا لەبەشی جموجۆڵی هونەری شاری هەولێر دا بەپشکنەری رێبەری وانە هونەرییەکانی قوتابخانەکانی هەولێر دادەمەزرێ.
ساڵی 1977 پێشانگای ی
👫 رەهبەر جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەهبەر جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,126 | وێنە 58,190 | پەڕتووک PDF 10,785 | فایلی پەیوەندیدار 40,259 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,066 |
📝 پرۆژەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
پرۆژەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

لە روانگەی پەرۆشیمان بۆ پاراستنی یەکریزی هەڤاڵانی یەکێتی و پەی بردنمان بە گرنگی پتەوکردنی گیانی هەڤاڵانە و دورخستنەوەی ئەگەری ترازان و پەیڕەوکردنی سیاسیەتی راست و دروستی چەپکەگوڵەکەی هەڤاڵ مام جەلال، وە لەبەر هەستیاری و گرنگی دۆخی هەرێم و ناوچەکه و گۆڕانکاریە چاوەڕوانکراو و نەکراوەکان، لە دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیداری لیژنەی راسپێردراوی ئەنجومەنی ناوەندی لەگەڵ هەڤاڵە پەیوەندیدارەکانی یەکێتی و دوای گفتوگۆی چڕ و پڕی راشکاوانە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ناوخۆی یەکێتی ئەم پرۆژەیەمان گەڵاڵە کرد وەکو ئەرکێکی حزبی و ئۆرگانی و مێژوویی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و رێکخستنی ناوماڵی یەکێتی بۆ ئەوەی ببێتە نەخشەرێگایەک بۆ ئەم قۆناغەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
یەکەم/ ئۆرگانەکانی بڕیاردان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
1- ئەنجومەنی سەرکردایەتی:
ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە بواری جێبەجێکردنی ئەرکەکانی (ی.ن.ک) دا لە نێوان دوو کۆنگرەدا بەرزترین دەسەڵاته و ئەرکی جێبەجێکردن و بەدواداچوونی بڕیار و راسپاردەکانی نێوان دوو کۆنگره و داڕشتنی سیاسەتی گشتییە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی (ی.ن.ک) لەگەڵ لایەنەکانی تردا، لەگەڵ ئه و دەسەڵاتانەی تر کە لە ماددەی (32) و ماددەکانی تری پەیڕەوی ناوخۆی (ی.ن.ک) پێیدراوە.
2- مەکتەبی سیاسی:
ئەرک و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەیە لەگەڵ سەرپەرشتی کردن و رێنمایی کردنی ئۆرگانەکانی حزب و پەرەپێدانی پەیوەندی (ی.ن.ک) لەگەڵ لایەنەکانی تر و دەسەڵاتەکانی تر کە پەیڕەوی ناوخۆی (ی.ن.ک) پێی دەدات.
دووەم/ هەماهەنگی و راوێژکردن بۆ کۆبوونەوەکان:
پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی، (هەڤاڵان جێگرانی سکرتێری گشتی و لێپرسراو و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی (م.س) و هەڤاڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی) راوێژو هەماهەنگی بکەن بەمەبەستی سەرخستنی کۆبوونەوەکان.
سێیەم/ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی:
1- ئەنجومەنی سەرکردایەتی پاڵپشت بە ماددەی (33) لە پەیڕەوی ناوخۆی (ی.ن.ک) لە وادەی خۆیدا کۆبوونەوەی ئاسایی دەکات و لە کاتی پێویستدا کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجام دەدرێت.
2- کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی دەبێت، ئەگەر ئامادە نەبوو به و رێکارانە دەبێت کە لە پەیڕەوی ناوخۆی (ی.ن.ک) دا هاتووە.
چوارەم/ رێژەی یاسایی و چۆنیەتی دەنگدان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی به و رێوشوێنانە دەبێت کە لە ماددەی (5)ی پەیڕەوی ناوخۆی (ی.ن.ک) دا هاتووە.
پێنجەم/ ئه و بڕیارانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی پەسەند دەکرێن دەبنە بڕیاری یەکێتی و دەبێت جێبەجێ بکرێن، وە لەوکاتەدا هیچ هەڤاڵێک دەسەڵاتی بڕیاری پێچەوانە و تاکڕەوانەی نیه و ئەنجومەنی ناوەندی چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکات.
شەشەم/ سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بەشدار دەبێت.
حەوتەم/ چارەسەرکردنی دۆسیەکان:
دۆسیەی دارایی یەکێتی بە (داهات و خەرج) ەوە، دۆسییەکانی نەوت و گاز، پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی (ناوخۆیی و عێراقی و دەرەکی)، پڕکردنەوەی پۆستەکانی یەکێتی لە هەرێم و بەغداد و ئاڵوگۆڕ لە پۆستە حزبی و حکومیەکان، بەستنی کۆنگرەی (4) و دۆسیەکانی تر بەپێی گرنگی و ئەولەویەتی دۆسیەکان بە بەرنامەیەکی گونجاو لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بە هەماهەنگی و بەبەشداری ئەنجومەنی ناوەندی چارەسەر بکرێن.
هەشتەم/ بەستنی کۆنفرانسی مەکتەب و دەزگاکان:
بەمەبەستی کاراکردنەوەی ئۆرگانەکان و دانانی نەخشەڕێگای نوێ‌ و گونجاو بۆ ئەم قۆناغه و بۆ زیاتر پێشخستنی مەکتەب و دەزگاکان کۆنفرانسی تایبەت ببەسترێت بە پێی تایبەتمەندی ئۆرگانەکان، پاڵپشت بە ماددەی (48) بڕگەی (6) لە پەیڕەوی ناخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
نۆیەم/ بەمەبەستی رێگریکردن لەفرەلێدوانی و گەیاندن و شیکردنەوەی سیاسەت و پەیامی فەرمی یەکێتی بەرای گشتی و وەڵامدانەوەی ئه و تۆمەتە ناڕەوایانەی دەدرێتە پاڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێویستە یەکێتی وتەبێژی فەرمی هەبێت، یان پێکهێنانی ژورێکی راگەیاندنی پسپۆڕی تایبەتمەند بۆ هەمان مەبەست.
ئەنجومەنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
12-12-2016
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-12-2016
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 12 2016 8:47PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 12 2016 8:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,433 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پرۆژەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-12-2016
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574