09-12-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- پارێزەر سەحەر ئاجار، سەرۆکی کۆمەڵەی مافناسانی میزۆپۆتامیا و مەحمود بینگول، فەیزی ئاتسز و زیا باگی، پارێزەرانی ئەندامی کۆمەڵەی مافناسانی میزۆپۆتامیا بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستنی قەدەغە"دا دەستگیر کران.
- ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بۆ ئازادی هەرچی خێراتری زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد، کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆی دروستکردووە و رایگەیاندووە: "ئێران دەبێت جەلالیان ئازاد بکات و هەموو پێداویستییەکانی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ دابین بکات".
- رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ کەمپەینێکی بۆ پشتگیری گەڕەکی سوری ئامەد پێکهێناوە و رایگەیاندووە، کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی سووری ئامەد ئاوارە بوون و خانوەکانیان رووخاوە و لە ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
- ئەمشه و بەڕێوەبەرانی کەناڵی زارۆک تیڤی، کە تەلەڤزیۆنێکی تایبەت بە منداڵانە بە زمانی کوردی، رایانگەیاند، کە جارێکی تر دەست بە پەخش دەکەنەوە.
- فیگەن یوکسەگداغ هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە زیندان چاوی بە بنەماڵەکەی کەوت.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان