باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە
دێرسیمدێرسیم هەڵیانکوتایە سەر بەشی ناوخۆیی و ماڵی خوێندکاران و لانیکەم 12 خوێندکاریان دەستبەسەر کرد.
- لە تورکیا دادگا بڕیاریدا شەش مانگ سزای زیندانیکردن بۆ
ئیدریس بالوکەنئیدریس بالوکەن پەرلەمانتاری
پارتی دیموکراتی گەلانپارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەهەدەپە ببڕێتەوە.
- هودا کایا پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- ئەستەنبوڵ-ی لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی فاتیح-ی سەر بە شاری ئەستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەرکرا.
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی
هەڵەبجەهەڵەبجە، بڕیاریانداوە بایکۆتی دەوام تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی ئایندە بەردەوامبێت،و دوای ئەوەش لەکۆبونەوەیەکدا بەکۆی دەنگ بڕیاری نوێی لەبارەوە دەدەن.
- ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ئاشکرایدەکات، کە پرۆژەیەکیان پەسەندکردووە بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەیان و تاوەکو ببێتە نەخشەرێگایەک، بەئامانجی ڕێکخستنی ناوماڵی یەکێتی.