بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: براکوژینامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,770) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,808 | وێنە 58,110 | پەڕتووک PDF 10,770 | فایلی پەیوەندیدار 40,149 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,027 |
📝 بۆ جێبەجێکردنی هەردوو پڕۆژەی ئاوی هەولێر و سلێمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێک بۆ وەرگرتنی 34.8 ملیۆن دۆلاری وەک قەرز لەگەڵ وڵاتی بەریتانیا ئەنجامدەدات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بۆ جێبەجێکردنی هەردوو پڕۆژەی ئاوی هەولێر و سلێمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێک بۆ وەرگرتنی 34
📝 بەڵگەنامەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاژانسی قەرزبەخشی سەر بە حکومەتی بەریتانیا UKEF گەیشتنە رێکەوتنێک بۆ دابینکردنی تێچووی قۆناغی یەکەمی گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ئەندازیاریی ئاویی بەڕیتانی Biwater بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و ئاوەڕۆ لەهەردوو شاری هەولێر و سلێمانی.
UKEF رەزامەندی نیشاندا بۆ پێدانی 34.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک قەرز بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قۆناغی یەکەمی پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و سلێمانی دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2015 گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای Biwater مۆرکرد بە بڕی 1.2 ملیار دۆلار. ئەوە یەکەم قەرزە حکومەتی هەرێم بە پێی یاسای ژمارە (7) ساڵی 2015 وەردەگرێت، کە تایبەتە بە راکێشانی مایە لە رێگەی قەرزکردن.
ئەم رێکەوتنە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییەی لەسەر ژێرخانی ئاوی هەیە و پشتبەستنی هەرێمی کوردستان بە ئاوی ژێرزەوی کەم دەکاتەوە و کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر سامانی ئاویی و ژینگەی هەرێمی کوردستان دەبێت. لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنەدا، پڕۆژەی پێشکەوتوی "یەکەی چارەسەرکردنی ئاو" کە توانای لەخۆگرتنی600،000 مەتر سێجا هەیە لە هەولێر دروست دەکرێت و لەگەڵ نوێکردنەوەی پرۆژەی "یەکەی چارەسەرکردنی ئاو". ئەمە سەرەڕای دابینکردنی ئامێری هەرە پێشکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی ئاوی پیس.
قۆناغی یەکەم،گشت رووماڵ و هەڵسەنگاندنەکانی پرۆژەکە لەخۆ دەگرێت وەک هەلسەنگاندنی کاریگەری پرۆژەکە لە رووی کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە.
سێر ئەدریان وایت، سەرۆکی کۆمپانیایBiwater رایگەیاند "لەوەتەی دامەزراندنی Biwater لە ساڵی 1968 چەندین پرۆژەی سەرەکی نێونەتەوەیی ئاو و ئاوەڕۆمان لە سەرانسەری جیهان ئەنجامداوە بە رۆژهەڵاتی ناوەراستیشەوە، مۆرکردنی ئەم گرێبەستە لە کوردستان وەرچەرخانێکی سەرەکییە لە دابینکردنی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمدا."
بەبۆنەی واژووکردنی ئەو گرێبەستە و رێکەوتنی وەرگرتنی قەرز، سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەو پێشبردنی ژیانی رۆژانەی دانیشتوانی هەولێر و سلێمانی. هەروەها بۆ جاری یەکەمە حکومەتی بەریتانیا بەشێوەیەکی راستەوخۆ قەرز دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی ژێرخانەکەی. ئێمە هیوادارین پێدانی ئەم قەرزە ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ دابینکردنی سەرمایەی پێویست بۆ قۆناغەکانی تری ئەم پرۆژە گرنگە و پێزانینی خۆمانیش ئاراستەی حکومەتی بەریتانیا دەکەین کە لە ئاستێکی باڵادا پشتگیری ئەم پرۆژەیان کردووە، ئەوەش کاردانەوەی پەیوەندی نزیک و بەرهەمداری نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان پیشان دەدات".
بەڕێز گرێگ هاندس وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی سەرمایەداری لەمبارەوە رایگەیاند "ئەوە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ کۆمپانیایBiwater و هەناردەی بەریتانی و خۆشحاڵم کە UKEF تێچووی ئەم گرێبەستە گرنگە دابین دەکات. ئەوە پیشان دەدات دەتوانرێت چی بەدەست بهێنرێت کاتێک تەکنۆلۆژیای بەریتانی لەکاتی گونجاودا لە لایەن حکومەتی بەریتانی پشتگیری دەکرێت. ئەم پرۆژەیە سوودێکی مەزنی بۆ کوردستان دەبێت و دەرفەتێکی مەزنیش بۆ کۆمپانیاکانی بەریتانیا دەرەخسێنیت."
08-12-2016
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-12-2016
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 8 2016 8:19PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 8 2016 8:20PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,645 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بۆ جێبەجێکردنی هەردوو پڕۆژەی ئاوی هەولێر و سلێمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێک بۆ وەرگرتنی 34
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-12-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3,947 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574