پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,127
Kuvat 105,485
Kirjat 19,116
Liittyvät tiedostot 96,136
Video 1,290
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
نامەیەکی سولەیمان موعینی بۆ ئیدریس بارزانی
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نامەیەکی سولەیمان موعینی بۆ ئیدریس بارزانی
Asiakirjat

نامەیەکی سولەیمان موعینی بۆ ئیدریس بارزانی
Asiakirjat

بەڕێز کاک ئیدریس بارزانی!
پێشەکی سڵاوێکی شۆڕشگێرانه له هەمو لایەک،ئەوەی سوره و باوکت له ڕابوردوو دا شارەزایه،خەبات و کۆل نەدان و ڕەنج و ئازار و ئەشکەنجه و دەربەدەری و تال و سوێری و شەونخونی و چیاوچۆڵ و ئیمان به بیر و باو‌ەڕ به گەل، له مەیدانی کردەوه به گەل، له مەیدانی کردەوه و شۆڕش و کارزاری ژیاندا وای قاڵ کردوم و تواندومیەوه که له کوردایەتی و حیزبایەتی دوژمنایەتی ئیمپریالیزم و کۆنەپەرەستی و ناحەز بەولاوه حەز له هیچ ژیانێکی تر نەکەم و بۆی به پەرۆش نەبم، له ماوەی بیست ساڵ خەباتی بێ وچان و زیندان و دەربەدەریم به تەئسیری خاو و خێزان و برادەرانم ئەوەندەم توانا پەیدا کرد له ژیانمدا ئەوەنده دڵی خۆم ڕازی بکەم دەزگیرانێک پەیدا بکەم. پاش موخالیفەتێکی زۆری داگیرکەری کوردستان به پەله گوێستمەوه و بەرهەمی ژیانی تایبەتی کورێکم بێ، بەڵام دوژمن ووچانی پێنەدام کەوتمه زیندان. سێ سال ئه و ژنه چاوەڕوانی ئازادی منی کرد. پاش ئازاد بونم ئه و بەرهەمه پێکهات، چاوم پێی نەکەوت دوور خرامەوه پاشان ڕام کرد بۆ کوردستانی عێڕاق، له ماوەی ده ساڵ ژن و مێردایەتیدا له پێناوی بیر و باوەر و ئازادی گەلی کورد تەنیا سێ مانگ چاوی به من کەوت، منی عەوداڵی کوردستان، تا پار چاوم نه به خێزان و نه به منداڵم کەوتوه. تازه گەیشتبوه ئێره، دو مانگ بوو له ناو جەرگەی دوژمن و داگیرکەر دا خۆی گەیاندبوه ووڵاتی ئازاد کراو و کوردستانی ئازاد که مێردەکەی دەساڵان هەوڵی بۆ داوه و بەردی بناغەی بۆ داناوه، زۆر شاد و بەختەوەر بوو، بەڵام کاتێ بیستی برادەری مێردەکەی به بێ تاوان گیران و هەڵات هەڵاتیان وێکەوت و مێردەکەی ماوەی خواحافیزی نەبوو، به بێ ئیمکان له دەریای غەریبایەتیدا کەس ناناسێ به جێماوه و له پاشان تاڵان کراوه،سوکایەتی به سەر هات، مات و حەیران و گێژ ماوه. تەنیا گریان و قور پێوان ئەیتوانی دڵخۆشی بداتەوه. له و ووڵاته که کەس ناناسێ ڕای کردو هاته سەنگەسەر و له وێ به دەست بەستراوی مایەوه. کاتێک ئێمه جوتیارێکی هەژارمان نارد که پارەیەکی پێ بگەیەنێ، کاک حەسۆ گرتی و تەحویلی حکومەتی داگیرکەری ئیرانی داوه. ئیستاش که ئیستایه له ژێر دار و ئازاردان‌دا شه و و ڕۆژ دەکاتەوه. شەش منداڵ و دایکی پیر و خێزانی برسیەتی هەڕەشەیان لێ دەکا. ئەوەی کوردپەروەران فریای نەخەن نیانه بیخۆن. ویستمان له قەڵادزه بێ هەتا بتوانین پێ ڕابگەین. بەهۆی دۆستانی کوردپەروەر هەوڵماندا بەڵام له لایەن حەسۆوه هەموو جەریمه کران و پارەیان لێ ئەستێنرا. تا ناچار بەهۆی باوەر پێکراوێک وەزعی خۆمان و خاو و خێزانمان هێنا گۆڕێ و لێتان دلنیا بووین. کەسێکمان به ناوی محەمەد مەنگور به نەهێنی ڕاسپارد، بەڵام کاک حەسۆ ئەویشی گرت و له بەندیخانەدا ئەوەندەی ئازار داوه له پیاوەتی کەوتوه و ئێستاش هەر نەخۆشه و ئەناڵێنێ، ناچار سەر له نوێ پێمان ڕاگەیاندن بەڕێزتان و باوکت وەعدەی تەواوتان دا که ئه و ژنه ڕزگاره و ئێمه کارمان پێ نەداوه، موافەقەتتان کرد که ڕای گوێزین، پاش دڵنیایی تەواو که به حەسۆ ڕاگەیاندراوه. نامەیەکی دۆستانەم بۆ حەسۆ نووسی و بۆم ڕوون کردەوه که ئه و ژن و مناڵه یا خۆی بۆم بنێرێت یا تەحویلی ڕاسپاردەی بدات. تکام لێ کرد که ئه و نامەیه به نەهێنی بمێنێتەوه و قەزیەکه ئاشکرا نەبێ. له ووڵام دا بۆی نوسیبوم تۆ به قسەی جله و بله هەستاوی پیاوی وانی، نامەکەشی له ڕۆژی جێژندا که هەموو کەسی سەنگەسەر و پێشمەرگه له وێ بوون خویندویەتەوه و کابرای ئازار داوه و پاش پشکنین و هەڕەشه که نەچێته لای مندالەکانی من بەڕێی کردۆتەوه. هەر وەکی نووسیومه له پێناوی شەڕەفی نەتەوەکەمدا ژن و مندالم مەبەست نیه هەر ئاوام. بەڵام له بەر ئەوه کوردی ئێران دەزانێ له پێناوی کوردایەتیدا ئه و ژنه ڕەنجی داوه و ڕەنج بەخەسار بووه، منیش پێی قەرزدارم، هەر بۆیه لێی ئەپرسمەوه و پێوەی ماندووم. لام وایه هیچ قانون و عورفێکی دواکەوتوانه و عەشیرەتی و یا قانونی زۆردار و داگیرکەریش هێندەی لێی ناپرسێ و پێوەی ماندوو نیه. عەجەبا بۆ ئێوه بۆته موشکیلەیەک و خەڵکی ئیران و عێڕاق پێی وابێ که دەستی به سەر داگیراوه و بەر دەست و دەست بەسەره. کوردێکی ئێران و کە‌س و کارم توانای نەبێ له و ژن و منداڵه بەندیه بپرسێتەوه و ئەوانێش ترس و وەحشەتێکیان لێ بنیشی که له داگیرکەر وا نەترسابن و ئەم حاڵه به مردن و سووکایەتی بزانن.
له و لایەشەوه حەسۆ میرخان له بەر ئەوه نەکا ئه و ژن و منداڵه به شه و ڕا بکەن، ئاڵتون و جل و بەرگی وەک بارمته لێ بگێڕێتەوه و چوار دەوری له جاسوس و خەبەرچین بتەنێ. ئاخر نابێ بزانین ئێمه چێمان کردوه؟ ئەگەر گۆیا ئێمەش تاوانبارین ئه و ژن و منداڵه غەریب و بێکەسه چیان کردوه؟ من ئەگەر سوچ و خەیانەتێکم له خۆدا شک بردبا، ئه و ژن و مندالەم نەدەهێنا و یان ئەگه هێناومن دەرفەتی ئەوەم هەبو بۆ هەر شوێنێکی ئارەزووم هەبا ڕام گوێستبان. ئەوەش هەر دەلیلی ڕاستی و کوردپەروەری ئێمەیه.
برا گیان ئەوەی گوێ بیس بوی، له شوێنی باوەرپێکراوی خۆمان بۆمان هاتوه له سابڵاغ، قاوه گۆیا سازمانی ئەمنیەت هەوڵ دەدات که ئه و ژنه له دەستی ئێوه وەربگرێ و به فێڵ بیباتەوه و تۆڵەی ڕابوردووی منیش له و ژنه خاکساره بکاتەوه. ئەوه من له هەموو لایەکەوه ژیانی خێزانم له مەترسی دایه و هەڕەشه له وێژدانم ئەکا و پیلانی دوژمن چاوەڕوانیم دەکا. هەر چەنده له پێناوی ئەڤین به ڕێگا و خەباتم دا ئەویش هەر شانازییه بۆ من به دەستی دوژمن نەک کورد!!!
جا من سەر دەر ناهێنم له و کارەی که بۆ ژنێک و دوو مناڵ له گۆڕێ دایه. هەر ئەوەندەم تکا هەیه هەر وەکی له دوو لاوه وەعدەتان داوه که ڕزگاری بکەن ئەوه به قەولی خۆتان وەفا بکەن، نامەیەک بنوسن وڵامم بدەنەوه تا کەسێکی به دوا دا بنێرم به بێ دەنگی له شوێنێکی بێ سەر و سەدا و له دەستێکی ئەمین دا بێ. حەسۆش ئاگادار بکە‌ن چی تر سیاسەتم لە‌گەڵ نەکا، کوردانه و مەردانه بێته پێش. چونکه من حەز ناکەم دڵی کوردپەروەران له ئێران و عێڕاق لەوه زیاتر موتەئەسێر بێتو چیرۆکی لێ دروست بکەن و دوژمن و نەیار و ناحەز پێی شاد بن. وەک نمونه به ناوی ئاکارێک بیخەنه ڕو، خۆی پێ گیڤ بدەن و له و لایەشەوه ویژدانم قبوڵ ناکا بۆ ژنێک چی تر کوردی هەژار بخەمه مەترسی لێدان و تەحویل دانەوه. پاش ناهومێد بوون له و محاوەلەیه و نووسینی ئه و نامەیه ئەگەر وڵامێکی ڕاستم دەست کەوت ئەوا بۆی ئەنێرم، ئەگەر بێ‌وڵام مامەوه پەیمان ئەدەم واز له و ژنه بێنم، ئیتر لێی نەپرسمەوه بۆ ئەبەد و چی تر پیوه ماندو نەبم. هەر ڕوداوێک له ناردنەوه بۆ ئێران و تەسلیم به دوژمن بەڵایەک بەرپرسیاریەتیەکەی ئەخرێته سەر شانی ئێوه. جا خۆتان و شەڕەفی کوردایەتیتان بەرامبەر به ژن و دوو منداڵی ئێخسیر و بێ تاوان.
له ئاخریدا ئەبێ ببوری که هیچ کەسمان شک نەبرد دۆستیکی موتمەئین و دڵسۆز بێ بەرانبەرتان که ئه و نامه به نەهێنی بدا به ئێوه، ئه و برادەرانه نەبێ که حەولمان دا و وەسیلەمان پێکەوەنا. چاوەڕوانی وڵامتان ئەکەم به حورمەتەوه.
فایق ئەمین
15-04-1968
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,476 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | حەسەنی قازی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شەهیدان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-04-1968 (56 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-12-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,476 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,127
Kuvat 105,485
Kirjat 19,116
Liittyvät tiedostot 96,136
Video 1,290
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.563 toinen!