رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
حکومەتی ئاکەپە بەبیانوی دۆخی نائاساییەوە هێرش و کودەتای بۆ سەر شارەوانییەکانی باکوری کوردستان بەردەوامەو تائێستا دەستی بەسەر نیوەیاندا گرتووە، ئەوەش لە کاتێکدایە، کە پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- دەبەپە، بەدەنگی خەڵک بۆ بەڕێوەبەری ئەو شارەوانیانە هەڵبژێردراون.
ئاکەپە تا ئێستا لەکۆی 103 شارەوانی دەبەپە، دەستی بەسەر 36 شارەوانیدا گرتووەو خۆسەپێنەری لەجێگای هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان داناوە، هەروەها 15 شارەوانی دیکەش دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵام بەفەرمی خۆسەپێنەریان بۆ دانەنراوە.
پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان لە هەڵبژاردنی ئازاری ساڵی 2014دا بە ئیرادەی گەل بۆ بەڕێوەبەری شارەوانییەکان هەڵبژێردرا، بەڵام ئاکەپە بەبەهانەی دۆخی نائاسایی دەستی بەسەر شارەوانییەکاندا گرتووە و دژی ئیرادەی گەل کودەتای ئەنجامداوە و بەردەوامیشە.
ئاکەپە تا ئێستا لە 36 شارەوانی باکوری کوردستان خۆسەپێنەری داناوە و دەستی بەسەر 15 شارەوانی دیکەشدا گرتووە، 47 هاوسەرۆکی شارەوانی دەستگیرکردووە و شەش هاوسەرۆکی دیکەش دەستبەسەر کراون.
04-12-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,742 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !