دواڕۆژ، بەغدا
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئاشکرای کرد ژمارەی ئاوارەکانی پارێزگای موسڵ لە ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوە گەیشتوەتە زیاتر لە (85) هەزار کەس.
لە تازەترین سەرژمێری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقدا، ئاشکرای کرد ژمارەی هەموو ئه و کەسانەی لە پارێزگای موسڵ و دەوروبەرییەوە بەهۆی پڕۆسەی ئازادکردنی ئه و پارێزگایەوه ئاوارەبوون، گەیشتوەتە (85590) کەس، ئەوەش لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەکەوەیە.
وەزارەتی کۆچی عێراق، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆیدا ئەوەشی ئاشکرا کردوە، تیمە مەیدانییەکانی وەزارەت بەردەوامن لە پێشوازیکردن و لەخۆگرتن و دابینکردنی شوێن بۆ ئاوارەکان و دانینکردنی پێداویستییە سەرەتایی و پێویستەکان بۆ ئاوارەکان.
وەزارەتی کۆچ دەشڵێت "توانای لەخۆگرتنی ئه و کامپانەی وەزارەت دروستی کردوون، بەشی (120) هەزار ئاوارە دەکات".
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,445 ganger