دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
ئەندامێکی دەستەی باڵای یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان ئاشکرایدەکات، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابووری پێیانڕاگەیاندوون پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ دانەوەی قەرزەکانی بەڵێندەران.
رزگار جەمال، ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند" تائێستا کۆی قەرزی بەڵێندەران لەلای حکومەت گەیشتۆتە یەک تریلیۆن دینار و لە 25ی ئابی 2016، ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (3381) بڕیاریدا مانگانە (10) ملیار دینار وەک قەرز بدرێتەوە بەبەڵێندەران، کە دەکاتە سەدا یەکی قەرزەکەیان، بەڵام تائێستا ئەو قەرزانەیان پێنەدراوە.
راشیگەیاند" لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کۆبووینەوە و ڕۆژانەش بەدواداچوون بۆ پێدانی پارە قەرزەکانی بەڵێندەران دەکەین، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابووری پێمان دەڵێن بارودۆخی دارایی هەرێم زۆرخراپەو پارەی نەقدیمان نییەو بۆئەوەی قەرزەکانتان بدەینەوە".
بەپێی ئامارەکانی یەکێتی بەڵێندەران، هەزارو 800 بەڵێندەر لە کوردستان هەن، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەماوەی دوو ساڵدا (800) بەڵێندەر ماچەپووچ بوونە.
- 03-12-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,703 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!