دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەرپرسی نوسینگەی ڕفێندراوانی کوردانی ئێزیدی ڕایدەگەیەنێت، دوای کردنەوەی نوسینگەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە کوردانی ئێزیدی ڕفێنراو لەلایەن داعشەوە تا ئێستا توانراوە لەکۆی چوار هەزار کەس کە داعش بە دیلی گرتوون، دوو هەزار و 900 کەسیان ئازادبکرێن.
حوسێن قایدی، بەرپرسی نوسینگەی ڕفێندراوانی داعش بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە 17ی تشرینی یەکەمی 2016 تا ئەمڕۆ زیاتر لە 100 کەس بە ڕێگای جۆراوجۆر لەلایەن نوسینگەکەمانەوە ڕزگارکراون، بەڵام هیچیان لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەوە ڕزگارنەکراون".
وتیشی" ڕۆژانە بە چەندین ڕێگای جیاواز هاوڵاتیانی کوردی ئێزدی لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگاردەکەین، بە جۆرێک بە هەوڵی ئێمە بەشێکیان ڕزگارکراون و هەندێکی تریشیان خۆیان ڕایانکردووە لە دەستی داعش و بەرەو میحوەرەکانی پێشمەرگە".
ئه و بەرپرسەی نوسینگەی ڕفێندراوان، ئاماژەی بەوەشدا، زۆربەی ئازادکراوەکان ئێستا لە ناو خێزانەکانیاندان و بەردەوامی بە ژیانی خۆیان دەدەن، بەڵام ئەوانەی ڕزگارکراون کچ و ژن و منداڵن و داعش پیاوەکانی کوشتوون.
نوسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزیدی بارەگاکەی لە شاری دهۆکە و ساڵی 2015 کرایەوە بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی کوردی ئێزدی ڕفێندراو لەلایەن داعشەوە.
- 03-12-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,406 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !