🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا، مێژووی رۆژ بە رۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅20 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 18-02-2020
باکووری کوردستان
- شەوی رابردوو، لە ناوچەی توشبا لە وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەند جەعفەری ماملێ لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.[1]
- سێ زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە تۆمەتی پێوەندییدار بە ماددەی سڕکەر بە ئێعدام مەحکووم کرد. شوناسی ئەو سێ زیندانییە شاران تووفانی، ئەحمەد باشوو لە بەندی 14 و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە که لە بەندی 15 دایه و شوناسی روون نەبووەتەوە.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد خ
📅 18-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بوونە هاوسەرۆکی یەکێتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شەماڵ موفتی
ناوی خۆی (شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی) یە، لەنەوەی (موفتی چاومار)ە، لە ساڵی 1955 لەشاری بەغدا لەبنەماڵەیەکی خانەدان و ئایین پەروەر لەدایک بووە و سەرەتای قۆناغی خوێندنی لەوێ دەست پێکردووە.
شەماڵ موفتی دەرچووی بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی بەغدای ئەمریکیی ساڵی 1972، هەروەها دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ – بەشی زانستی گڵی زانکۆی سلێمانی بووە، لە ساڵی 1977 دا بووە بە مامۆستا بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەفێرگەی ناوەندی و ئامادەییەکانی شاری سلێمانی سەرگەرمی وتنەوەی وانەی ئینگلیزی بووە، لەوانە ناوەندیی کاوەی کوڕان و بناری کچان و
👫 شەماڵ موفتی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شەماڵ موفتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ ئەنوەر
شێخ ئەنوەر
کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە مەحمودە، کە دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانییەکان
لەساڵی 1931 لەشاری سلێمانی لەگەرەکی سابونکەران لە دایکبووە.
لەساڵی 1941 دا بۆ خوێندن دەچێتە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) بەلام بە هۆی مردنی باوکییەوە هەتا دوا پلەی سەرەتایی خوێندووە.
شێخ ئەنوەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شەوی 19-02-2006 کۆچی دوایی کردووە.
👫 شێخ ئەنوەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ ئەنوەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەمەریکێ سەردار
رۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر، نووسەر و سەرۆکی ڕۆشنبیرانی کوردی ئەرمەنستان بوو. چل ساڵ بۆ ڕۆژنامەی ڕێگای تازە تێکۆشانی کردبوو، سەرئەنجام ڕۆژی 19-02-2018 لە شاری کارکۆڤی ئوکراین کۆچی دواییکرد.[1]
👫 ئەمەریکێ سەردار
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەمەریکێ سەردار
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,348 | وێنە 57,335 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,763 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,593 |
📝 حکومەتی هەرێم لەسەر بودجەی 17% رونکردنەوە دەدات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
حکومەتی هەرێم لەسەر بودجەی 17% رونکردنەوە دەدات
📝 بەڵگەنامەکان

حکوومەتی عیراقی فیدرال ساڵانە بەبێ بەشداریپێکردن و ڕاوێژکردن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی، پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرالی ئامادە دەکات و لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی دەکات، دواتر ڕەوانەی پەرلەمانی فیدرالی دەکرێت، ئەمەش پێچەوانەی بنەماکانی فیدرالی، بەتایبەتیش هەردوو بنەمای بەشداری لە دەسەڵات و داهات بۆ بەرژەوەندیی تەواوی گەلانی عیراق هەروەک بە ڕوون و ئاشکرا لە ماددەکانی دەستووری عیراقی فیدرالدا چەسپێنراوە.
لە کاتێکدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵ و چالاکی و ماندووبوون و خەمخۆریی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق بەرز دەنرخێنێت بە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم و چاککردنی بار و گوزەرانی خەڵک و فشارکردن لە حکوومەتی فیدرالی بۆ هەرچی زووتر خەرجکردنی شایستە دارایییە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان،‌ بەتایبەتیش شایستەی داراییی مووچەخۆران کە مافێکی دەستووری و یاساییی هەرێمی کوردستانە، بەڵام هەر هەوڵ و پڕۆژەیەک لەمڕووەوە پێویستی بە لێکۆڵینەوە و دیراسەی وردی شارەزایان هەیە لەسەر بنەمای داتا و ژمارە و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشووی دانوستان و گفتوگۆ و ڕێکەوتنامەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەراوردکردنێکی زاستییانە بە ژمارە لەنێوان بژاردەکان، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کرداری جێبەجێ بکرێت، چونکە ناکرێت هەرێمی کوردستان بخرێتە ژێر باری پابەندبوونێکی یاسایییەوە و لە کۆتاییدا لە بری قازانج بە زیانی خەڵکی هەرێم بشکێتەوە، بەتایبەتیش دەبێت پەرلەمانتارەکان زانیاریی ڕاست و دروستیان لەبەردەست بێت سەبارەت بە ژمارەی مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان و بڕی بودجەی پێویست بۆ دابینکردنی تەواوی ئەو مووچانە و بەراوردکردنی لەگەڵ خشتەکانی هاوپێچی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدرال.
لەبەر ڕۆشناییی ئەم لێکدانانەوەش، ئەوەی لە بڕگەی ئەلیفی پڕۆژەی هەموارکردنەکەدا هاتووە کە بە داخەوە لە سەر لاپەڕەکانی سۆشیال میدیا بینرا، بەبێ ئەوەی لە ڕێگای کەناڵە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمەوە ئاراستەمان بکرێت، نەک ناتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، بەڵکو لە بەرامبەر 300 هەزار بەرمیل نەوتی تێکڕای ڕۆژانە، هەرێم مانگانە تەنها بڕی 317 ملیار دیناری بۆ دیاری کراوە، لە کاتێکدا بڕی بودجەی پێویست بۆ دابینکردنی تەواوی شایستەی داراییی یەک مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 1 ملیۆن و 400 هەزار مووچەخۆره،‌ نزیکەی 880 ملیار دینارە لە مانگێکدا، لەناو ئەم ژمارەیەش کۆی کارمەندانی هەرێم نزیکەی 730 هەزار کارمەندە و بۆ هەر مانگێک پێویستییان به بڕی‌ 685 ملیار دینار هەیه،‌ ئەمە جگە لە مووچە و بەخشینەکانی خانەنشینان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و قوتابیان و سوودمەندانی دیکەی چاودێریی کۆمەڵایەتی کە بە هیچ شێوەیەک لە پڕۆژەی هەموارکردنەکەدا‌ ئاماژەی پێنەدراوە.
بۆ ئەو مەبەستە و لەپێناو گەرەنتیکردنی دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەییی تەواوی خۆی دەردەبڕێت بۆ دانوستان و گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵ حکوومەتی فیدرالی، ئەوەش دووپات دەکەینەوە کە لە بەرامبەر دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێم ئامادەی ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی فیدرال، بە پێچەوانەوە سەپاندنی هەر پابەندبوونێکی یەکلایەنە بەبێ هەبوونی ڕێککەوتنی هاوبەش، هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی ناکات.
لێرەشەوە بەڕێزان ئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق بانگهێشت دەکەین بۆ هەولێر بەمەبەستی خستنەڕووی تەواوی زانیارییەکان کە لە لایەن شارەزایانی دارایییەوە لە ئەنجومەنی وەزیران‌ بە وردی بەراورد کراون و هەڵبژاردنی باشترین بژاردە کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا بێت لەسەر بنەمای ژمارە و داتاکان، بەتایبەتیش چینی کەمدەرامەتی مووچەخۆران کە بە هۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمەوە لەلایەن حکوومەتی فیدرالی عیراقەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
02-12-2016
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-12-2016
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 2 2016 2:25PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 2 2016 2:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,362 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
حکومەتی هەرێم لەسەر بودجەی 17% رونکردنەوە دەدات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-12-2016
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574