- مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن، هەموو ئەندامە دەستگیرکراوەکانیان ئازادکراون و سبەینێ کۆدەبنەوەو بڕیار لەبارەی چالاکیەکانیان دەدەن.
- بەهۆی باران بارینەوە لە چوار گەڕەکی سنوری شاری هەولێر ئاو چۆتە ناو ماڵان و زیانی مادی لێکەوتۆتەوە.
- سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک هۆشداریدایە ئەو کەسانەی سەرقاڵی پێکهێنانی فەوجی حەشدی شەعبین لەو شارەو و ڕایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین".
- لە شاری هەکاری باکوری کوردستان شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕویداو بەهۆیەوە سێ سەربازی تورک کوژران.
- لە گوندی باخی سەر بە شارەدێی بازیان، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و یەک مانگ بەهۆی لافاوەوە خنکا.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,177