بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پۆلیسی وان، لە شارۆچکەی ئارتەمێتان 21 کارمەند، لە شارۆچکەی ڕێی ئارمووش 59 کارمەند، لە شارۆچکەی قەلقەلی چوار کارمەند و لە شارۆچکەی ئەردیش 14 کارمەند لەکاردەرکراون، خۆسەپێنەرەکانی ئەو شارەوانیانە نامەیان بۆ ئەو کارمەندانە ناردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، کە گرێبەستی نوێیان لەگەڵ واژۆ ناکەن.
هەروەها ئۆندەر جان، خۆسەپێنەری شارەوانی ڕێی ئارمووش، بڕیاری دەرکردنی 125 کارمەندی داوە.
بەڕێوەبەرانی سەندیکای کرێکاران شارەوانیەکانی تورکیاش ڕایانگەیاندووە: ئەم بڕیارانە یاسایی نین و ئێمە سکاڵانامەی خۆمان دەدەین بە دادگا، ئەگەر دادگا وەڵاممان نەداتەوە، سکاڵاکەمان دەنێرین بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا.
01-12-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,549 times
Write your comment about this item!