🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
2017نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-08
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-08-2019
📆19-08-2019
📆18-08-2019
📆17-08-2019
📆16-08-2019
📆15-08-2019
📆14-08-2019
📂 زۆرتر ...
📅20 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,350) پەڕتووک|||
📕 ئاوێنەی ژنێک
ڕۆڵی ژنان لە چەرخە دێرینەکان
سەردەمی پێش مێژوو ئاین و ئەفسانە
وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی
وەدەستخستنی زانیاری سەبارەت بە پێگەی ژن لە سەردەمی پێش مێژوو سەبارەت بە دابەشکردنی کارو پەیوەندی نێوان ژن و پیاو، ڕۆڵی ڕەگەز، یان زانیاری سەبارەت بە کۆمەڵگای دایکسالاری یان باوکسالاری کارێکی هێندە ئاسان نییە، لەبەرئەوەی زۆربەی سەرچاوەی ئه و زانیارییانە نەپارێزراون. بەشێکی کەمی ئه و ڕاستیانە له و پاشماوە ئەرکەلۆگیانەوەیە کە پارێزراون، بەشیکیان له و تیکستە نووسراوە ئاینایانەی کە دۆزراون
📕 ئاوێنەی ژنێک
🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە
ئاوێنەی ژنێک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 بابان کەرکوکی
شاعیرێکی خەڵکی شاری کەرکوکی باشووری کوردستانە، تا ئێستا پێنچ دیوانی بەزمانی هۆڵەندی بڵاو کردۆتەوە. دیوانی یەکەمی (تیشکی بەهار ساڵی2002)، دیوانی دووهەم (بەره و ئارارات ساڵی 2006) دیوانی سێهەم (لە دوورەوە ساڵی 2009)
دیوانی چوارهەم (هەرێم ساڵی 2011)، دیوانی پێنجەم(تیشکی نادیار ساڵی 2013) لەساڵی 2011 بابان کەرکوکی لەلایەن شارەوانی (ئوترێخت)ەوە لەهۆڵەندا (خەڵاتی کڕۆنەستی پیندیا) پێ بەخشرا، ئه و خەڵاته ‌دوو ساڵ جارێک پێشکەش بە نوسەران و شاعیرانی لێهاتوو ئەکرێت. لیژنەی خەڵاتەکە لەسەر کارەکانی شاعیر گ
👫 بابان کەرکوکی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
بابان کەرکوکی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مێقداد محەمەد عومەر - مێقدادی مەقام
ساڵی 1941 لە شاری کەرکوک لە خێزانیکی هونەری لە دایکبووە و هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە لە سەرەتای ساڵانی 60 کان ڕووی لە تەکییەی تاڵەبانی کردووە. سەرەتاکانی مەقام هەر لەوێ فێربووە و دواتر بۆ هونەری مەقام زۆر شوێنی کوردستان و عێراق گەڕاوە.
مێقداد محەمەد عومەر نەک هەر لە کەرکووک و کوردستان بەڵکو لە تەواو عێراق و لای مەقامبێژان وەک مامۆستایەکی ئەکادیمی مقام چاوی لیدەکرا. ماوەی 20 ساڵ لە شاری بەغداد ژیاوە و ئاشنایەتیی لەگەڵ زۆربەی مقامبێژی عەرەبەکانی عێراق دا هەبووە، هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی بیت م
👫 مێقداد محەمەد عومەر - مێقدادی مەقام
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مێقداد محەمەد عومەر - مێقدادی مەقام
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 جەمالی عەلی باپیر
جەمالی عەلی باپیر 1945 - 1981
ساڵی 1945 کۆرپەیەک لەناو ژیانی پرِ لەژان و کارەساتی کۆمەڵی کوردەواریدا، جەمال کورِی عەلی باپیر لەدایکبوو.عەلی باپیر لەبەر هەژاری و دەستکورتی پەنای بردە بەر ژیانی مەژی و مەمرەی پۆلیسی و بەوجۆرە بنەماڵەکەی بەخێوکردووە.
جەمالی بەخێوکراوی ئەم بنەماڵە هەژارە لەگەڵ رۆژگاردا کەوتە گرِوگاڵ و گەورەبوون و ساڵی 1952 بەجلوبەرگی درِاوی کورِە پۆلیسێکی هەژارەوە چۆتە قوتابخانەیەکی شارە بەوەفاکەی سلێمانی.ئەم کەڵەپیاوەی کورد هەر لەمنداڵییەوە گورج و گۆڵ و چوست و چالاک بووە، دەم بەپێ
👫 جەمالی عەلی باپیر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەمالی عەلی باپیر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 359,294 | وێنە 54,302 | پەڕتووک PDF 10,350 | فایلی پەیوەندیدار 33,208 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,815 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 قووڵاییی جیوستراتیژیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

قووڵاییی جیوستراتیژیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

عەبدولڕەحمان کەريم دەروێش، مامۆستای زانستە سیاسییەکان، زانکۆی سەلاحەددین
یەکەم: دەستيێک:
دوای ڕاپەرینی (1991)، بەشێک لە کوردستانی باشوور ڕزگاری بوو، بەڵام بەشێکی زۆری لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقی مایەوە. خەبات بۆ ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە هەر بەردەوام بووە، بەڵام چەندین هۆکار، بوون بە کۆسپ لە بەردەم سەرکەوتنی ئەو هەوڵانە. لە دوای 2003، دەسەڵاتی ئەمریکی لە عێراق و هێزە عێراقییەکان، ڕێک کەوتن کە بەپێی دەستوور مافی کوردستان بگێڕنەوە. لە ماددەی 58ی یاسای بەڕێوبردنی دەوڵەت، بنەمای چارەسەکردنی ئەو ناوچانە دانران، بەڵام سەری نەگرت. لەسەر هەمان بنەما، بەپێی ماددەی 140ی دەستووری عێراقی، ئەو ناوچانە بە "ناوچە جێناکۆکەکان" ناسێندران و، ڕێکاری چارەسەکردنیان بۆ دانرا. لایەنە سیاسییەکانی عێراق، هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی ماددەی 140 جێبەجێ نەکرێت؛ تەنانەت لە نێوان خۆیاندا بەشانازییەوە باسی ئەوەیان دەکرد کە چۆن لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەوە ماددە دەستوورییەدا، ڕێگر بوونە.(1) تاوەکوو ئێستا ئەم ماددەیە جێبەجێ نەکراوە. ماوەیەکی زۆر لەناو ناوەندە کوردستانییەکاندا، بە "ناوچە دابڕێندراوەکان" ناوەزەد دەکران و، بەپێی فەرمانێکی فەرمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013دا، زاراوەی "ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم" بۆ ئەو ناوچانە داڕێژرا، بەڵام لەبەر چەندین هۆکار، تاوەکوو ئێستا، بۆ ئاماژەدان بەو ناوچانە، چەندان زاراوە بەکار دەهێنرێت.(2) ئەمە دوو ساڵە، جەنگی داعش بەرۆکی ئەو ناوچانەی گرتووە و، سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ئەو ناوچانەی کوردستان تووشی سووتان و کاوڵبوون هاتن و، هەندێکێشیان ئەنفال کران. لەدوای 2003 شەوە ڕووبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە و، لەماوەی جەنگی داعشدا لەهەموو روویەکەوە زۆرترین زیانی پێگەیشت. لە سەردەمی حکوومەتەکانی عێراقدا، ئەو ناوچانە ڕووبەڕووی چەندەها جۆر لە نەهامەتی و سیاسەتی ستەمکارانە دەبوونەوە. ئەم لێکۆڵینەوەیە بەپێی میتۆدی زانستی، هەوڵ دەدات هەندێ لایەنی گرنگی ئەم ناوچانە بخاتە ڕوو.
دووەم: مەودای جیۆپۆلیتیکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان:
ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، تەواوی ناوچە نیمچە شاخاوییەکان و دەشتايییەکانی کوردستانی عێراق دەگرێتەوە، کە لە نێوان ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان و زنجیرەشاخی حەمرین و مەکحول و شنگالدایە؛ لە ڕۆژاوادا لە باشووری زنجیرەشاخەکانی شنگال دەست پێ دەکات بە درێژاییی زنجیرەشاخی مەکحول و زنجیرەشاخی حەمرین، تاوەکوو باشووری ناوچەی بەدەرە و جەسان. ئەم ناوچەیە، چەندین شاری گرنگ و ئاوەدان لەخۆ دەگرێت بە ئاراستەیەک کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دیارن. دەکرێت ئەم ناوچەیە دابەشی چوار کەرتی سەرەکی بکەين:
یەکەم: کەرتی نەینەوا (مووسڵ و دەشتی نەینەوا و شنگال و زوممار و ناوچەی جەزیرە و چەندین ناوچەی دیکە لە ڕۆژاوای دیجلە لەخۆ دەگرێت).
دووەم: کەرتی خۆرهەڵاتی دیجلە (کە چەندین ناوچەی گرنگ لەخۆ دەگرێت وەک خازر و مەخموور و چەند ناوچەیەکی دیکە).
سێیەم: کەرتی کەرکووک (جگە لە کەرکووک چەندەها ناوچەی دیکە لەخۆ دەگرێت وەک حەویجە و دووزخورماتوو و قەرەتەپە و...هتد).
چوارەم: کەرتی گەرمەسێر (جەلەولا و خانەقین و مەندەلی و قزرەباد و زەرگۆش و حەمرین و بەدرە و جەسان و...هتد).
پانتاییی ئەم ناوچەیە نزیک 69 هەزار کیلۆمەتری دووجايە. دەکەوێتە نێوان هێڵی پانی (37.3 باکوور- 33 باشوور) و، نێوان هێڵی درێژی (41،2-46 ڕۆژهەڵات). ئەمەیش لە ڕاستیدا گرنگییەکی جیهانیی زۆری پێ دەبەخشێت.
سێیەم: جوگرافیای مێژووی ئەم ناوچانە:
لە مییانی گەڕانەوە بۆ جوگرافیای مێژووی کوردستان، بەڕوونی دەردەکەوێت کە ئەم ناوچانە، لە دێرزمانەوە جەرگە و ناوەندی کوردستان بوونە و، هەمیشە بۆ سەڵماندنی ناسنامەی بوونی کوردی لە مێژوودا، پەنا بۆ ئەو ئاسەوارانە براوە کە لەم ناوچانە بەجێ ماون. دیارە پرۆسەی یەکێتیی عەشیرەتە کوردییەکان و دروستکردنی شانشینێک بە ناوی گوتیام و، دامەزراندنی پایتەختەکەی لە شاری کەرکووکی ئێستا، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە، بەتایبەت دوای ئەوەی دەرکەوتووە کە ڕەچەڵەکی ناوی کورد لە کوتیام هاتووە. بەمەیش، بۆمان دەردەکەوێت کە کۆڵەکەیەکی سەرەکی ناسنامەی کوردبوون لەو ناوچانە سەریان هەڵداوە و، هەمیشە بەبێ پچڕان هەر بە ناوچەی کوردنشین هەژمار کراوە. هەروەها، چەندان شاری کۆن لەو ناوچانە هەن، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ و، لەو ناوچەیە چەندەها شانشین و ئیمپراتۆرییەتی مەزن سەریان هەڵداوە و، هەر لەو ناوچەیە چەندین جار چارەنووسی جیهانی کۆن دیاری کراوە. پایتەختی چەندین دەوڵەت و میرنشینی کوردیش لەم ناوچانە بوونە. دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق، هەموو کوردستانی عێراق لە سنووری ویلایەتی مووسڵ بەیەکەوە بەسترابووە، کە لە ساڵی،1925 بە عێراق بەسترایەوە.
چوارەم: قۆناغەکانی ململانێ لە نێوان کورد و حکوومەتەکانی عێراق لەسەر ئەم ناوچەیە:
ململانێی نێوان کورد و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لەسەر ئەم ناوچانە، قۆناغی جۆراوجۆری بڕیوە، کە دەتوانین بەسەر چەند قۆناغێکدا دابەشی بکەین:
دەسەڵاتی ئینگلیز، هەموو هەوڵەکانی شێخ محموودی حەفیدی بۆ یەکخستنەوەی ئەم ناوچانە لەگەڵ ناوچە ڕزگارکراوەکانی کوردستان شکستی پێی هێنا. لە نزیک کەرکووک سوپای شانشینی کوردستان بەرامبەر ئینگلیز تێک شکان و، دواتر مەملەکەتی کوردستان ڕووخا.
حکوومەتی عێراق لە سەردەمی دامەزراندنییەوە، هەمیشە دژی هەموو هەوڵێک بۆ بەستنەوەی ئەم ناوچانە بە ناوچەکانی دیکەی کوردستان، دەوەستایەوە، کاتێک لە ڕووی کارگێڕی و پەیوەندیی ئابووری و کەلتوورییشەوە ئەم ناوچانەی لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان جیا کردەوە و، سیاسەتی تەعریبیان ئەنجام دا، بۆ ئەوەی دیموگرافیای ئەم ناوچانە بگۆڕێت.
هەوڵەکانی دامەزراندنی هێڵی بەرگری لە لایەن ئەفسەرانی کورد، بە رابەرایەتیی "بەکر سدقی"، بەکوشتنی بەکر سدقی و هاوڕێکانی، زیندەبەچاڵ کرا و، شایەنی باسە تاوەکوو ئێستا هەوڵەکانی "بەکر سدقی"، بەنهێنی ماوەتەوە و ڕێگە نادرێت وردەکارییەکان بخرێتە ڕوو.
حزبی هیوا، هەمیشە خوازیاری یەکخستنەوەی هەموو کوردستان بووە، تا لە ڕووی کارگێرییەوە بکرێتە یەک لیوا (پارێزگا)، بۆ ئەوەی هەموو ناوچەکانی کوردستان یەک بخرێت.
داواکارییەکانی حزبی هیوا، بوون بە داواکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆرشی ئەیلوول، بۆ یەکخستنەوەی هەموو ناوچەکانی کوردستان. بەڵام، حکوومەتی عێراق دژی ئەو هەوڵانە وەستایەوە و، چەندین شاڵاوی سەربازی و کۆمەڵکوژیی ئەنجام دا بۆ ئەوەی ئەم ناوچانە وەک کوردستان نەناسرێنەوە.
لە شۆڕشی ئەیلوول، هەوڵ درا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی شۆڕشگێری لەم ناوچانە ئەنجام بدرێت و ڕزگار بکرێت، بەڵام حکوومەتی عێراق بەتوندی دژی ئەم هەوڵە وەستایەوە.
لە ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، کێشەی ئەم ناوچانە خرایە ئەجێندای ماوەی ئینتقالییەوە، بۆ ئەوەی چارەنووسی یەکلا بکرێتەوە.
لە 1974، حکوومەتی عێراق یاسای خودموختاریی 1974ی ڕاگەیاند کە هەموو ئه و ناوچانەی کە ئێستا جێگەی باسن، خستە دەرەوەی سنووری ناوچەی خودموختاری. سەرکردایەتیی کوردیش ئەم یاسایەی ڕەت کردەوە و، لە ئەنجامدا جەنگ دەستی پێ کرد و، عێراق ڕێککەوتننامەی جەزائیری لە 1975 واژوو کرد، بۆ ئەوەی شۆرشی کوردستان بتوێنێتەوە.
لە هەشتاکان، حکوومەتی عێراق، هێزی ستراتیژیی عێراقی، بە سەرۆکایەتیی نووسینگەی باکووری حزبی بەعس لەو ناوچانە جێگیر کرد، کە بەپێی یاسا تەواوی سەڵاحییاتی دەوڵەتێکی کۆنفدراڵیان وەرگرت، بۆ ئەوەی کورد لەو ناوچانە نەهێڵن و، لەم هەنگاوەیش شاڵاوەکانی بەدناوی ئەنفال دەستی پێ کرد.
لە ساڵی 1991، لە مییانی ڕاپەڕینی کوردستان، هێزی پێشمەرگە و هێزی عێراقی، لەم ناوچانەدا چەندین پێکدادانی قورسیان ئەنجام دا؛ لە ئاکامدا هێزی عێراقی، بەو هێزە ستراتیژییەی کە پێشتر داینابوو، ئەم ناوچەیەی کۆنترۆڵ کرد و، ڕێگەیان نەدا هەرێمی کوردستان سنووری یاسای خودموختاریی 1974 تێ پەڕێنێت.
لە 2003، یاسای بەڕێوبردنی کاتیی دەوڵەتی عیراقی، ددانی تەنها بە سنووری هەرێمی کوردستانی پێش 2003 دا نا و، ڕێگەی نەدا ئەم ناوچانە بۆ کوردستان یەکلا بکرێنەوە و، لە مییانی گوشاری کورد، چارەنووسی ئەم ناوچانە بۆ ماددەی 58ی دەستووری کاتیی عێراق بەجێ هێڵرا.
دواتر، چارەنووسی ئەم ناوچانە بەپێی ماددەی140ی دەستووری داڕێژرا، کە تاوەکوو ئێستا ڕوون نییە چۆن دەتوانێت گرفتی ئەم ناوچەیە یەکلا بکاتەوە، یان چارەسەر بکات.
هێزە عێراقییەکان لە 2003، تاوەکوو ئێستا کار بۆ دوورخستنەوەی بوونی کورد لەم ناوچانە دەکەن. چەندین سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنیان بۆ ئەم مەبەستە دامەزراند، وەک سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە. هاوشان لەگەڵ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراقی، هێزە تیرۆریستییەکان دەستیان کرد بە ڕەشەکوژیی کورد و دەرکردنیان، وەک بەردەوامییەک بۆ سیاسەتەکانی پێشووی حکوومەتی عێراقی.
لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش، هەموو کەرتەکانی ئەم ناوچەیە، بوون بە گۆرەپانی جەنگ و، ماوەی دوو ساڵە تیرۆریستانی داعش و میلیشا جۆراوجۆرەکان، خەریکی کاوڵکردنی ئەم ناوچانەن و، پێشمەرگەیش بەرگری دەکات. چەندین کارەساتی گەورەیش لەم ناوچانە ڕوویان دا و، سەرجەم شارەکانی ئەم ناوچەیە ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستان بوویەوە و، تاوەکوو ئێستا جەنگ بەردەوامە.
کوردستانییان تاوەکوو ئێستا بەشێکی زۆری ئەم ناوچانەیان ڕزگار کردووە و، چەندین ناوچەی دیکە ماونەتەوە و چاوەڕوانی ڕزگارکردنن و، حکوومەتی عێراقیش هەڕەشە دەکات و داوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات.
هێزی حەشدی شەعبی و گروپە تیرۆریستییەکان و سوپای عێراقی، بەئاشکرا هەڕەشە لە پێشمەگە دەکەن و، داوا دەکەن لەو ناوچانە بکشێنەوە.
پێنجەم: ستراتیژیی عێراقی بەرامبەر بەم ناوچانە:
حکوومەتی عێراق لەو ساتەوەختەی دامەزراوە، هەمیشە سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕیگەچارەیەکە بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە بەیەکجاری کۆنترۆڵ بکات؛ بۆیە لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، دەستی بە جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتانەی لای خوارەوە کردووە:
سیاسەتی جیاکاری لە دژی گەلی کورد، بەتایبەتی لەم ناوچەیە.
سیاسەتی پەرتکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان پێکهاتەکانی ئەم ناوچەیە.
سیاسەتی دەرکردن و ڕاگواستنی دانیشتووانی ڕەسەنی ئەم ناوچەیە.
سیاسەتی تەعریب، واتە گۆڕینی ڕەگەزنامەی نەتەوایەتیی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بۆ سەر ناسنامەی عەرەبی.
سیاسەتی دزین و لەبنهێنانی کانزاکانی ئەم ناوچەیە.
سیاسەتی جینۆسایدکردن و ئەنفالکردن.
سیاسەتی بەعەرەبکردن، واتە هێنانی عەرەب بۆ ئەم ناوچەیە و جێنشینکردنیان.
سیاسەتی جەنگ و خوڵقاندنی نائارامیی بەردەوام لەم ناوچەیە.
سیاسەتی سڕینەوەی ئاسەواری شارستانی و کەلتووری ڕەسەنی ناوچەکە.
ڕاستییەکەی، چەندان جۆر لە سیاسەتی ستراتیژی و تەکتیکی بەکار هێنراوە بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە بەیەکجاری داگیر بکەن. ئەمەیش بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر گرنگیی جیۆستراتیژیی ئەم ناوچەیە بۆ کوردستان، ئەگینا ئەم هەموو سیاسەتانەیان بەرامبەر ئەم ناوچەیە ئەنجام نەدەدا.
شەشەم: گرنگیی جيۆستراتیژیی ئەم ناوچەیە:
گرنگیی ئەم ناوچانە بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ چەندین لایەن، وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی یەکانگیریی وڵات، کە بەپێی پێویستیی ژیاری و نیشتیمانی و مێژوویی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریی ئەم میللەتە پێک هاتووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناسنامەیەوە تاوەکوو ئێستا.
لە ڕووی جیۆپۆلیتیکی و ستراتیژییەوە:
ئەم ناوچەیە، ناوچەی شادەماری ستراتیژییە بۆ کوردستان و، هێڵی بەرگری و ناوەندی شارستانیی کوردستانییە. ئەم ناوچەیە بە شێوەیەکی گشتی، (ناوچەی پانتاییی دەشتایی)(3) پێک دێنێ و، لە ڕووی هێزی سیاسی و هێزی دەوڵەتخوازییەوە گرنگییەکی زۆر بە کوردستان دەبەخشێ، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی هەرێمی و نیشتیمانی و نێودەوڵەتی، ناوچەیەکی جیۆپۆلیتیکی گرنگە و، بە ڕزگارکردنی، پێگەی جیۆپۆلیتیکی کوردستان لەسەر بنەمایەکی پتەو بونیاد دەنرێت. گرنگترین وێستگە بۆ جیۆپۆلیتیکی هەر نەتەوەیەک، لەسەر خاکەکەی خۆی دەست پێ دەکات. ئەگەر لە کوردستانیش بڕوانین، دەبینین ناوەند و جەرگەی کوردستان، بەداخەوە بە هۆی ستراتیژیی دوژمنەکانییەوە، ئێستا بۆتە ناوچەیەکی دابڕێندراو و، لە کوردستان پچرێندراوە و، ئێستا لە دەرەوەی ئیرادەی سیاسی و نەتەوەییی دانیشتووانەکەیەتی؛ واتە بۆ ویست و مەرامی جیۆپۆلیتیکی میللەتێکی دیکە بەکار دەهێنرێت. بۆیە ڕزگارکردنی ئەم ناوچانە نەخشەیەکی جیۆپۆلیتیکی بەهێز بۆ کوردستان دادەمەزرێنێت.
لە ڕووی ستراتیژییەوە، ئەم ناوچانە، ناوچەیەکی هەرە گرنگە بۆ هێڵی باشووری خۆی و، هێڵی دەریای ناوەڕاست ڵەگەڵ هێڵی زاگرۆسدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئەمە پێگەی هێزی سەرەکییە بۆ کوردستان، تاکو بتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فاکتەرێک بێت. مووسڵ، بە هۆی گرنگییەکەیەوە، هەمیشە هێزە دەرەکییەکان بۆ سەرکوتکردنی بەشەکانی تری کوردستان بەکاریان هێناوە. بۆیە ئەگەر بەدەستی کوردستانەوە نەبێت، ئەگەری سەرکوتکردنی هەرێمی کوردستان زۆر زۆرە، بەڵام ئەگەر بەدەستی هەرێمی کوردستانەوە بێت، لەو ئەگەرانە ڕزگاری دەبێت. واتە جیۆستراتیژییەتی ئەم ناوچەیە، چارەنووسسازێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ پاشەڕۆژی کوردستان.
لە ڕووی جیۆئیکۆنۆمی:
ئەم ناوچانە، بە هۆی دەوڵەمەندی لە کانزا و سروشت و خاکی بەپیت و زۆریی بەروبوومەکانی، دەبێتە هۆی بەهێزیی ئابووریی هەر هێزێکی سیاسی، کە دەست بەسەریدا بگرێت. هەر بۆیە، حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، هەمیشە بەبەردەوامی توانستی ئابووریی ئەم ناوچەیەیان بۆ بەهێزکردنی پێگەی ناوخۆیی و هەرێمی و نیۆدەوڵەتیی خۆیان بەکار هێناوە. کوردستانیش وەک وڵات، ناتوانێت یەکانگیریی ئابووری دابمەزرێنێت ئەگەر ئەم ناوچانە لەژێر قەڵەمڕەوی خۆیدا نەبێت؛ چونکە هەموو ناوچە دابڕێندراوەکان، بە هەر چوار کەرتەکەیەوە، هەر لە کۆنەوە ناوەندێکی بازرگانی و ئابووریی گرنگ بوونە. ئەم سیفەتە لەم ناوچانەدا، گرنگییەکی تر بە دوای خۆیدا دەهێنێت، ئەویش گەشەکردنی بازرگانیی ناوخۆ و، بەستنەوەی ناوچەکانی کوردستانە بەیەکەوە لە ڕووی ئابوورییەوە. ئەمە، بازاڕی نیشتیمانیی کوردستان دادەمەزرێنێت و، بونیادی ئابووریی نیشتمانی لە کوردستان سەقامگیر دەکات.
لە ڕووی جیۆسەربازییەوە:
ئەم ناوچەیە هێڵی بەیەکەوەبەستراو بۆ بەرگری پێک دێنێت، بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک کە لە باشوورەوە ڕووبەرووی کوردستان ببێتەوە. ئەم هێڵەیش خۆی لە زنجیرەشاخی حەمرین و مەکحولدا دەبینێتەوە، دواتريش لە پانتایی دەشتایی نەینەوا و حەمرین و گەرمەسێر و...هتد. زنجیرەشاخی حەمرین و مەکحول و شنگال، بە درێژاییی نزيک هەزار و دوو سەد کیلۆمەتر و، بە پانتاییی (2 تا 5 کم) و، بەرزی (100 تا1200 م)، کوردستان لە عێراق جیا دەکەنەوە. ئەو کات کوردستان لە ڕووی ڕووبەرەوە مامناوەند دەبێت، هێزێکی سیاسی- سەربازیی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان دابين دەکات، بواری مانۆڕی بەرگریی سەربازی بۆ کوردستان زیاد دەکات و، توانای بەرگری دژی داگیرکەران بەهێز دەکات. ئەم ناوچانە، بە هۆی ئەم ڕووبەرە فراوانەی کە هەیانە، دەبنە بەربەستێک لە بەردەم شەپۆلی وڵاتانی دراوسێ، کاتێک ویستی ئەوەیان هەبێت هێرش بکەنە سەر هەرێمی کوردستان، واتە دەبنە ڕێگر لە بەردەمیاندا و، ئەم ناوچانە دەبنە پارێزەری هەرێمی کوردستان. ئەم ناوچانە، بە هۆی دانیشتووانەکەیشی، دەبێتە یەکێک لە هۆیە گرنگەکانی دابینکردنی ئاسایشی نەتەوەیی، چونکە قەوارەی دانیشتووانی هەر یەکەیەکی سیاسی، کار دەکاتە سەر دابینکردنی هێزی چەکداریی هەمیشەیی و یەدەگ.
لە ڕووی جیۆسوسیۆلۆژی:
ئەم ناوچانە تەواوکەری بونيادی و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی کوردستانن. ئێڵ و عەشیرەتە کوردییەکان و تورکمان و ئاشورییەکان یەک دەگرنەوە و، لە پەرتەوازی ڕزگاریان دەبێت. جگە لەوەیش پێکهاتەی مەدەنی و شاريی لە کوردستان زیاد دەکات و، پێکهاتەی داخراوەیی عەشیرەتگەری و ناوچەگەری، لاواز دەبێت. پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی نەتەوەکان، ئایینەکان و مەزهەبە جیاجیاکان لەم ناوچەیە، بەیەکەوە دەبەسترێنەوە؛ ئەمەیش هێزێکی مەزن بە کوردستان دەبەخشێت.
لە ڕووی جیۆکەلتوری (GeoCulture
بەم ناوچانە، کوردستان دەبێتە خاوەن فرەیییەکی ئێتنی و مەزهەبی و ئایینی و، ئەمەیش قووڵایییەکی شارستانی دەبەخشێتە کوردستان و، لە داخراوەییبوون ڕزگاری دەکات. کورد و تورکمان و عەرەب و فارس و ئاشووری و کلدان، هەر لەمانە پێکهاتەی ژیاری خۆیان هەیە و، هەموویان لەم ناوچەیە پێکەوە دەژین و، چەمکی یەکتریان بە هۆی پێکەوەژیان دەوڵەمەند کردووە؛ بۆیە دانیشتووانی ئەو ناوچانە، زیاتر توانای پەیوەندییان هەیە و، لە دۆخی داخراوەیی بەدوور کەوتوونەتەوە. ئەم ناوچانە، مەڵبەندی سەرەکیی ئایینە کۆنەکانی کوردن، وەک ئایینی ئێزیدی و کاکەیی و شەبەک و، بە یەکبوونیان لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی کوردستاندا، چەمک و قەڵای ژیاری کوردی، زیندوو دەبێتەوە.
دانیشتووان لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا، پێک هاتوون لە جوراوجۆریی ئایینی و مەزهەبی و ئێتنیکی و شێوەزاری جیاواز، کە زۆربەیان بەشێکن لە ڕەگەزی نەتەوەيیی کورد، هەندێکیانیش بەشێکن نەتەوەکانی دیکەی کوردستان. ئەم فرەچەشنییە، دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ دامەزراندنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانیی کوردستانی و، لە تەسکیی ناوچەگەری و مەزهەبی و ئایینی ڕزگاری دەکات و، کەرامەت و کەسایەتیی تاکی کورد بەهێز دەکات و، ئاسەواری شکستە یەک لە دوای یەکەکانی دەسڕێتەوە. چونکە ئەم ناوچانە پێکهاتەیەکی جۆراوجۆری تێدایە، گرنگییەکی جیوستراتیژیی بۆ دامەزراندنی وڵات هەیە، لەسەر بنەمای وڵاتبوون نەک لەسەر بنەمای ئێتنی، واتە بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دامەزراندنی ناسنامە. ئەم ناوچانە پێکهاتەیەکی جۆراوجۆری ئایینی و مەزهەبی و ئێتنیی تێدایە، بۆیە فاکتەری سەرەکیی دەوڵەمەندبوونی کوردستانە.
لە ڕووی دیمۆگرافییەوە:
لە ڕووی دانیشتووانەوە ژمارەی میللەتی کورد زیاد دەکات و، میللەتی کورد لە عێراق یەک دەخاتەوە و، لە پەرتبوون ڕزگاری دەبێت. قەوارەی دانیشتووان لایەنە گرنگەکەی هێزی نەتەوەیی پێک دێنێت، چونکە کار دەکاتە سەر قەوارەی هێزی کار و هێزی بەگەڕخستنی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و...هتد. لەبیرمان نەچێت، سەرجەم سیاسەتی تەعریب و زۆربەی شاڵاوەکانی جینۆساید و ئەنفال لەم ناوچانە ئەنجام دراون، بۆ ئەوەی هێزی میللەتی کورد بەسەر ئەم ناوچانە نەمێنێت، تاوەکوو بتوانن گۆڕانکاری لە پێکهاتەی دیموگرافیی ئەم ناوچەیە دروست بکەن. جگە لەمەش، ڕێژەی دانیشتووان بایەخێکی گەورەی بۆ ئابووری، سیاسی و کەلتووریی دەوڵەت هەیە. وەک دیارە ئەو دانیشتووانەی لە هەرێمی کوردستان بردراوە، ڕێژەیەکی یەک جار زۆرە. ئەگەر ئەم ڕێژەیە بگەرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، ئەوا یارمەتییەکی گەورەیە بۆ بونیادنانی هێزێکی گەورەی ئابووری و سیاسی و سەربازی.
حەوتەم: بەرەنجام
ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی جیۆستراتیژی و جیۆپۆڵیتیکیی زۆریان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە. بە گەڕانەوەیان لە ڕووی داهاتی نەتەوەیییەوە، هەرێمی کوردستان جێگیر دەبێت و، دەبێتە پاڵپشتێکی گەورە بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان و ملکەچنەبوونی بۆ سیاسەتەکانی بەغداد. هەروەها بونیادی هێزی کوردستانی لەسەر ئەم ناوچانە، دامەزراوەیی دەبێت. ئەم ناوچەیە، بە هۆی گرنگیی جیۆستراتیژییەوە ئاییندەی هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکات.
گەڕانەوەی ئەم ناوچەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان دەکاتە هێزێکی دیار لە ناوچەکەدا و، قورساییی سیاسیی وڵاتانی تر لەسەر ناوچەکە کەم دەبێتەوە. ئەم ناوچەیە بۆ هەرێمی کوردستان ناوچەی چارەنووسسازە. پێویستە بۆ کوردستان، تاوەکوو وەک ناوچەیەکی پەراوێز نەمێنێت. بەبێ ئەم ناوچەیە، هەمیشە کوردستان دەکەوێتە پەیوەندییەکی (ناوچەی پەراوێز لەگەڵ ناوچەی ناوەند)(4) بەرامبەر عێراق، بۆیە هەمیشە بەرەو عێراق ڕادەکێشرێت. وەرگرتنەوەی ئەم ناوچانە لە لایەن کوردەوە، دەبێتە پاڵنەرێکی جیۆستراتیژیی گەورە بۆ دابینکردنی ئارامی و جێگیری بۆ پاشەڕۆژی کورد و کوردستان و، گەڕاندنەوەی جۆرێک لە ئارامی بۆ ناوچەکە. ئەم ناوچەیە، قووڵایییەکی جیۆستراتیژیی چارەنووسسازی بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان هەیە. ئەم ناوچانە، توانستی خۆبژێوی لە بواری ئاسایشی خۆراک و ئاسایشی ئابووری و وزە و بازرگانیی دەرەکی و ناوخۆیی، بۆ هەرێم دابین دەکەن. هۆکارێکی بنەرەتییشن بۆ ڕزگارکردنی کوردستان لە قەتیسبوونی بازرگانی و وکردنەوەی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاستێکی هەرێمی، بە ئاراستەیەک کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێدا ئاسایی ببێتەوە.
(1). حەنان فەتلاوی بەشانازيیەوە چەندین جار لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا ددانی بەوە ناوە، کە رێگر بووە لە بەردەم جێبەجێکردنی ماددەی 140 و، ئەم رەفتارەیشی بە نیشتمانپەروەری لە قەڵەم داوە.
(2). هێزە کوردستانيیەکان لەو ناوچەیەی رزگار کرا، هەرێمێکي فیدراڵييان دامەزراند (بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراق)، لە ڕووی ڕووبەرەوە زۆر نزیکە لە سنووری کارگێریی ناوچەی خودموختاری (منطقە حکم الذاتي) کە لە سالڵی 1974 لە لایەن بەعسیيەکانەوە پاش نسکۆی 1975، بەسەر کورددا سەپێندرا.
(3). ناوچەی پانتاییی دەشتایی، مەبەست لێی ناوچەیەکی بەرفراوانی دەشتاییە لەدوای ناوچەشاخاویەکاندایە وکراوەتەوە لەگەڵ ناوچەیی دەشتتایی دیکەدا. ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ناوچەیەکی دەشتاییە کراوەتەوە لەگەڵ ناوچەیی دەشتی میزۆپۆتامیا وشام وناوچەی بیابانی جەزیرە، بۆیە پانتاییەکی ئەکجار فراوانی پێ دەبەخشێت.
(4). بەمانای ئەوە، کوردستان وەک ناوچەیەکی پەراوێز دەبێتە بەشێک لە سەنتەری عیراق، بەمەش دەبەسترێتەوە بە عیراق. پەیوەندیی ناوچەی پەراوێز لەگەڵ ناوچەی سەنتەر= پەیوەندی پاشکەوتگەری.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 88% ✔️
88%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 30 2016 9:06PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 30 2016 9:06PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 8,812 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.160 KB Nov 30 2016 9:06PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

قووڵاییی جیوستراتیژیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حەشدی شەعبی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدولڕەحمان کەریم دەروێش
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست221,563%61.66
هەورامی61,567%17.13
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,413%15.70
عربي9,622%2.67
کرمانجی - کوردیی باکوور4,696%1.30
English1,713%0.47
فارسی1,197%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Française187%0.05
Nederlands186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە226,308%62.98
👫 کەسایەتییەکان24,904%6.93
📕 پەڕتووکخانە21,647%6.02
🏰 شوێنەکان18,755%5.22
✌️ شەهیدان18,451%5.13
💬 پەند و ئیدیۆم11,119%3.09
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,132%2.82
🚼 ناوی کوردی4,852%1.35
📝 بەڵگەنامەکان4,850%1.34
📷 وێنە و پێناس4,844%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,687%1.30
📖 کورتەباس2,222%0.61
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,513%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,145%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ730%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە463%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان56%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە1%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری194,855%54.23
📩هاوڕێ باخەوان111,669%31.08
📩مانو بەرزنجی20,908%5.81
📩سەریاس ئەحمەد13,444%3.74
📩جوان عومەر ئەحمەد4,920%1.36
📩نالیا ئیبراهیم1,826%0.50
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.36

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574