- شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە تەقە لە لقی 19ی پارتی لە چەمچەماڵ کرا. زیانی کەمی ماددیی لێکەوتەوە.
- پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بکەرانی سوتاندنی ئۆتۆمبێلی مامۆستاکانی سلێمانی دەرکردوە.
- بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕاگرتنی جێبەحێکردنی بڕیاری زیادکردنی سزای هاتوچۆی ڕاگەیاند کە لەلایەن وەزارەتی ناخۆوە دەرکراوە.
- بەیانی ئەمڕۆ لە هەرێمی عەلی بوغاز سەر بە ناوچەی چەمیشگەزەگی پارێزگای دێرسیم هێزەکانی سوپای تورکیا لەکاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا ڕوبەروی گەریلاکانی پەکەکە بوونەتەوه و لە ئەنجامدا "دوو سەرباز بریندار بوون و دواتر هەردوو سەربازەکە لەنەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە".
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 11,507