دوارۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سۆران ڕایدەگەیەنێت، نیوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی سۆران گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، ئاماژە بەوەشدەکات، نەبونی خزمەتگوزاری یان ئازادنەکردنی ناوچەکانیان هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەوانی تریانە.
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی سۆران بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەسەرەتای دەسپێکردنی شەڕی داعشەوە تاکو ئێستا 4250 خێزان لە سەرجەم شارە جیاجیاکانی عێراق ڕوویانکردوەتە سۆران، بەڵام له و ژمارەیە زیاتر لە دوو هەزار خێزان ناوچەکەیان بەره و زێدی خۆیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
وتیشی "بەشی هەرە زۆری ئه و ئاوارانەی تائێستا گەڕاونەتەوە خەڵکی سنوری پارێزگای ئەنبارن و بەشێکی دیکەشیان هی گوند و ناحیە و قەزا و ناوچەکانی دیکەی عێراقن".
لەبارەی نەگەڕانەوەی کۆی ئاوارەکانیش بۆ زێدی خۆیان عەباس ئەمیر، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، هەندێک له و ئاوارانەی نەگەڕاونەتەوە بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە کە ئەوان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی و پاکنەکردنەوەی شوێنەکانیان لە بۆمب و تەقەمەنی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵەکانیان.
باسی لەوەشکرد، بەشێکی دیکەی ئاوارەکانیش بۆیە نەگەڕاونەتەوە، چونکە تائێستا شوێنەکانیان ئازادنەکراون و هەر لە ژێر دەسەڵاتی داعشدان.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سۆران ئاماژەی بەوەشدا، لە سۆران خەڵکی شەبەک، مەسیحی، ئێزیدی و عەرەب هەن و بەشێکیان لە خانوودا و هەندێکشیان لە ژێر خێمەدا ژیان بەسەردەبەن.
- 25-11-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,302
Donnez votre avis sur ce produit!