24-11-2016
- هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە کاتژمێر 7:00 بەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هەریەک لە حسێن ئۆلان و نەڤین داشدەمیر هاوسەرۆکانی شارەوانی بتلیس و دەستبەسەریان کردوون.
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی چەتەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆسەر گەڕەکی شێخ مەقسود، شەوی رابردوو سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون، بریندارەکان بۆ چارەسەری رەوانەی ناوەندی خاچی سوور کراون.
- شەوی ڕابردوو ئاگریکی بەهێز باخەکانی سنوری چەند گوندێکی شارەدێی بیارەی سەر بەپارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجەی گرتەوە، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجەش ئاماژە بەوە دەکات ئاگرەکە لە دیوی ئێرانەوەڕا هاتووە و زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.
- کەیوان کەریمی، دەرهێنەری فیلمی دۆکۆمێنتەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ زیندان و 223 قامچی رەوانەی زیندانی ئەوەین کرا.
- سەربازێکی تورکیا کوژرا و دوو سەربازی دیکە لەگەڵ سێ پاسەوانی گوندەکان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بریندار بوون لە هەرێمی چیایی جودی لە پارێزگای شرناخ.
- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە وەکالەت رایگەیاندلە تیرۆرکردنی مەلا هوشیار بە پلەی یەکەم یەکگرتووی ئیسلامی بە ئامانج گیراوەو دڵنیام دەزگا ئەمنییەکان ئەو کەیسە گەورەیەیان بەسەردا تێپەڕ نابێت.
- کردنەوەی پێشانگای هاوبەشی ئاکۆ غەریب و عەدنان کەریم لە ئەمنە سوورەکەی
سلێمانیسلێمانی.
- بەهۆی بۆردوومانی هێزەکانی سوریاوە لە ناوچەی باب 3 سەربازی تورکی کوژران.
⚠️ Denna post har skrivits in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Händelseförlopp