- شەوی ڕابردوو لەنێوان گوندی عەتشانە و عوزێرییە، لە سنوری قەزای داقوق، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە فەرماندەیەکی پێشمەرگە و دوو پاسەوانی برینداربوون.
- ئاسایشی گشتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت بە ئامانجکردنی د. وشیار ئیسماعیل کردەوەیەکی تێکدەرانە و نەخوازراوە و ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی پایتەختە.
- ئەمڕۆ بەبڕیارێکی دادگای باڵای نەرویج، پۆلیسی ئەو وڵاتە مەلا کرێکاری لەماڵەکەی خۆی دەستگیرکرد.
- ئاسایشی کەرکووک دەستگیرکردنی سێ چەکداری داعشی ڕاگەیاند کە دەستیان لەچەندین کردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە و بۆ چالاکی مەترسیداریش لەحەویجەوە ڕەوانەی شارەکە کراون، کە هاوکات بۆ ماوەیەک پاسەوانی مەلا شوان بوون کە یەکێکە کە بەرپرسە کوردەکانی ناو داعش.
- ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک بڵاویکردەوە، 18 ڕفێنراوی ئێزدییەکان لە تەلەعفەر لەدەستی داعش ڕزگارکراون که لە نێویاندا منداڵ و ژنیش هەن.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 15,042 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!