لە پشدەر: ژمارەیەک ستونی کارەبا شکان و ژمارەیەکی تریش کەوتونەتە سەر زەوی
- گردبوونەوەی مامۆستایان لەبەردەم بینای پەروەردەی رۆژئاوای
سلێمانیسلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە دوو یاداشت ئاڕاستەی هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بکەن.
- یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە
هەولێرهەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا داوایانکرد حکومەت وەڵامیان بداتەوە بۆ دامەزراندنیان.
- وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی منبەج ئاشکرایکرد کە بەهۆی بۆرودومانەکانی سوپای تورکیاوە لە شاری منبەجی سوریا شەش
شەڕڤانشەڕڤان شەهیدبوون و دوو سەربازی ئەمریکیش برینداربوون.
- تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەده و ژمارەیەک سەرکردەی
پەکەکەپەکەکەی دەرکرد، لە دۆسیەیەکدا کە پەیوەندی بە تەقینەوەکەی شوباتی ئەمساڵی ئەنقەرەوە هەیە.
- شەوی ڕابردوو ڕەشەبایەکی بەهێز سنووری شارەدێی هێرۆی لە شارۆچکەی پشدەر گرتەوە بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک ستونی کارەبا شکان و ژمارەیەکی تریش کەوتونەتە سەر زەوی، بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر گوندی ئەو سنورە تەزوی کارەبایان پچڕاوە.
- کۆسرەت رەسول جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتیوانی خۆی و هەڤاڵەکانی بۆ پەیامەکەی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی راگەیاند لەبارەی دۆخی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکانەوە.
- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی
داعشداعش، دوو
پێشمەرگەپێشمەرگە لە سکری
موسڵموسڵ شەهید بوون.
- لە گەڕەکی کۆرنیش لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا.
- وشیار ئیسماعیل، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی (عومەر بندیان) لە هەولێر لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شادی لەلایەن چەند کەسێکەوە دەسترێژی گولەی لێکرا و کوژرا.
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 כרונולוגיה של אירועים