دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەنیازە (200) قوتابی هەرێم بەشێوەی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ وەربگرێت".
لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە کۆپیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، ئاماژەبەوە کراوە، د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە میانەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی 21ی تشرینی دووەم لەگەڵ کونسڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە "لەئێستادا چوار وەزارەت کار لەسەر بونیادنانی بیری میانڕەوی و ڕوبەڕوبونەوەی بیری توندڕەوی دەکەین، هاوشێوەی ئەزمونی وڵاتە سەرکەوتووەکان".
لە بەشێکی تر ڕاگەیاندراوەکەدا، هاتووە "لە دیداری نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و کونسڵی ئەمەریکا لە هەرێم باس لە پڕۆگرامی هاوبەش کرا بۆ خوێندن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئەوەش خرایەڕوو کە ئێستا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرنامەیەکی تایبەتی هەیە بۆ ڕەوانەکردنی (200) خوێندکار لە هەرێمەوە بۆ ئەمریکا بە ڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاستەوخۆ".
- 21-11-2016
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,751 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!